|
ده‌سته‌کانی
کووشتنی سبه‌ینێ شه‌رم
ووشه‌یه‌که
هێنده
جوانه له‌کات
و شووێنی
خۆیدا وه‌کو
زێڕه به‌ڵام
به‌داخه‌وه
له‌ناو هۆڵی
په‌رله‌مانی
کوردستاندا
ئه‌و زێڕه
نابینرێت
چونکه ئه‌ندامانی
پارله‌مانی
کوردستان له‌کات
و شوێنی
گونجاو‌دا
ووشه‌ی
ڕاستی و به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی
دووژمنانیان
پێ نی یه .
له‌باتی ده‌رکردنی
یاسا‌و
بڕیاری شه‌رمه‌زار
کردنی کرده‌وه
سه‌ربازی یه‌کانی
تورکیا‌و
ئێران که هه‌م
تورکیای
فاشیست له‌ناوچه‌ی
( کانی ماسی )
نزیک زاخۆ تهراتێنیتی
و هه‌م سوپای
کۆماری کۆنه‌په‌رستی
ئێران له‌ناوچه‌ی
( مه‌نده‌لی )
به‌ئاره‌زووی
دڵی خۆیان
پیاسه ده‌که‌ن
. ئه‌وه
بێجگه له‌و
ئۆپه‌راسیۆنه
گه‌وره‌یه‌ی
تورکیا که‌به
هێزێکی سه‌ربازی
100000 سه‌د هه‌زاری
یه‌وه له‌سه‌ر
سنوور هه‌ڕه‌شه‌مان
لێده‌کات و
زیاتر له‌دوو
مانگیشه
کۆنه‌په‌رستان
و تاریک
بینانی
ئێران
سنووره‌کانی
لای ده‌وروبه‌ری
قه‌ندیل و
حاجی هۆمه‌ران
بۆمب باران
ده‌کات ( قصف ) .
ئه‌وه بابه‌تی
140 ی که‌رکوکه
که‌عێراق
نایه‌وێت هه‌نگاوێ
کاری باشی
تێدا بکات .
کێشه‌کانی
وه‌کو (
القاعدة ) و
ئه‌نسارولئیسلام
( الانصار
الاسلام ) و
کێشه‌ی ناوه‌وه‌ی
پارته‌کان
خۆیان و ته‌قینه‌وه‌کانی
گروپه
ئیسلامی یه
تیرۆریسته‌کان
و .. هتد . بابه‌ت
و کێشه‌کانی
باشووری
کوردستان
زۆرن که‌چی
پارله‌مانی
به‌ناو
کوردستان
بێده‌نگه
له‌ئاستیان .
ئه‌ندامانی
کاڵ و کرچی
پارله‌مانی
نیشتمانه
سه‌رکزه‌که‌ی
باشووریش له‌کاتی
گه‌رمه‌ی شه‌ڕو
بۆمب باران و
هێرش و
جنێوودان له‌لایه‌ن
دووژمنانی
کورده‌وه
به‌میلله‌تی
بنده‌ست و یه‌خسیری
که‌له‌پچه‌ی
ترس و تۆقین
و به
تیرۆریست
کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی وه‌کو
کورد که‌چی
له‌باتی به‌رگری
و مانگرتن و
چاوپێکه‌وتن
و ڕه‌خنه‌گرتن
و ده‌رکردنی
بڕیار‌و
یاسای به‌رگری
له‌خۆمان ده‌ربکه‌ین
به‌رامبه‌ر
به ووڵاتی
ڕه‌شی
سوریا‌و
تورکیا‌و
ئێران که‌چی
به‌داخه‌وه
پارله‌مان
داده‌نیشن
یاسای جگه‌ره‌کێشان
و جگه‌ره
کڕین ده‌رده‌که‌ن
.!. به‌ڕاستی
شه‌رمه
چونکه به‌وکاره
نهگوونجاوانه
چه‌واشه‌کاری
یه‌کانی به‌عسمان
( پارتی به‌عس
) بیردێنێته‌وه
. یان له‌باتی
ئه‌وه‌ی
هانمان بده‌ن
بنووسین و خه‌بات
و به‌رخۆدان
و شۆڕشی
ڕۆشنبیری و
ڕامیاری بکه‌ین
دژ به
دووژمنان که‌وه‌کو
خۆیان
نا‌وێرن ڕه‌خنه‌و
نووسین له‌سه‌ر
دووژمنانی
کورد بنووسن
و بگرن دێن
داده‌نیشن
کاری
ڕۆژنامه‌گه‌ری
سنووردار ده‌که‌ن
که‌له به‌رواری
10/12 ده‌ی
دووانزه‌ی
ڕۆژی سێ شه‌ممه
بڕیاری ده‌م
داخستن و
شکاندنی
پێنووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ده‌ده‌ن . ده‌بێ
ئێستا به‌م
بڕیاره هه‌ڵه‌یه
به‌ئه‌ندازه‌ی
چه‌ند ئێران
و تورکیا‌و
سوریا‌و
عێراق و
ووڵاته
عاره‌بی یه‌کانی
پێ خۆشحاڵ
بووه‌و
پێیان خۆشه
بهچمک و
داووێنی
ئازادی نه‌گه‌ین
، چه‌ندیش نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و
دڵسۆزانی
کوردیش ناڕه‌حه‌ت
بوون به‌م
کاره قێزه‌وونه‌ی
که زۆر
دووره له
ئابڕووی
شارستانێتی
یه‌وه ..
چونکه ئه‌م
کاره زه‌نگی
کاره‌کانی
به‌عس و که‌مالی
و ئه‌سه‌دو
ڕیش چڵکنه‌کانی
نه‌یارانی
کورده . ته‌نها
جیاوازی یه‌کی
میلله‌تی
کورد له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ردا
ئه‌و ئازادی
دهربڕینهبوو
که‌دڵمان
پێی خۆش بوو
چونکه
دڵنیابووین
ده‌یبردینه
ئاستێکی به‌رزی
زۆر به‌رزتر
لهچواردهورو
ناوچه‌که
به‌ڵام به‌داخه‌وه
. ده‌بێ
بڵێین ده‌ست
خۆش پارله‌مانتاره‌کانی
کورد چونکه
ئێووه هه‌میشه
به‌دڵی
دووژمنان ده‌که‌ن
. به‌داخه‌وه
دووای سه‌ده‌یه‌ک
زیاتر له‌بنده‌ستی
و خه‌بات و
تێکۆشان و ده‌ریایه‌ک
له‌خوێنی
ڕۆڵه‌کانی
کورد‌و
وێرانکردن و
سووتانی
نیشتمانێکی
گه‌وره‌ی
چوار له‌تکراوو
دووای 17 حه‌ڤده
ساڵ ئازادی
دووای ئه‌و
هه‌موو
نووسین و هه‌وڵ
و تێکۆشانه‌ی
جه‌نگاوه‌ران
و
ڕۆشنبیرانی
کورد که‌چی
گه‌ڕاینه‌وه
سه‌رده‌می 400
ساڵ پێش
ئێستا‌و قه‌یسه‌ری
ڕۆما مان
زیندووکرده‌وه‌و
گه‌ڕاینه‌وه
بۆ زینده‌به‌چاڵ
کردنی هۆش و
بیر‌و ئه‌ندێشه‌و
مرۆڤبوونیمان
. ده‌بێ ئه‌وه‌ی
بڕیار به‌ده‌سته
له ووڵاتدا
پێش ئه‌وه‌ی
بڕیار ده‌ربکات
ده‌بێت سه‌یری
ڕه‌وڕه‌وه‌ی
به‌ره‌وپێشچوونی
ژیانی بهئهکادیمیانه
کردنی هه‌ڵس
و که‌وتی نه‌ته‌وه‌کانی
تر‌و لاپه‌ڕه‌کانی
ژیانی سبه‌ینێی
ئه‌و میلله‌تانه‌و
میلله‌تی
خۆی بکات
چونکه ئه‌وکه‌سه‌ی
بڕیار به‌ده‌سته
له‌هه‌مان
کاتدا
لێپرسراوه
به‌رامبه‌ر
به مێژووی
نه‌ته‌وه‌ی
خۆی . م
. حه‌مید عه‌زیز
|