|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره . تاران
–2/10/2707 گوریلی
ده‌شته‌کی
و گێریلا‌ی
سه‌رچیا !!!
یاشاربۆیکانت
فه‌رمانده‌ی
گشتی گۆریل گوریلی
ده‌شته‌کی
گێریلا‌ی
سه‌رچیا
گۆریل
چه‌شنه عه‌نته‌رێکی
که لله بۆشی
، زه‌لامی
، گمته‌ی ،
مرۆڤ خۆری ،
ناحه‌ز و
به‌دفه‌ڕه
،که زۆرمان
له قه‌فه‌سی
ئاسنینی
باغی
دڕنده (
باغی وه‌حش ) دا
دیومانه
و له
به‌ر
دڕه‌نده‌یی
و پیاوکوژی
، له
جه‌نگه‌ڵ و
مه‌نگه‌ڵ، به
زنجیر
گرتویانه
و بۆ سه‌یر
و دیتنی خه‌ڵک
، خستویانه‌ته
نێو قه‌فه‌سه‌وه
. به‌ڵام ، کاتێک
به وردی له
پشت میله‌کانه‌وه
، له گۆریل
ورد ده‌بینه‌وه
، زه‌عیم
روکن (ئه‌ل)
سه‌ددام
حوسه‌ین
مان ، وه
بیر ده‌که‌وێته‌وه
، که له‌گه‌ڵ
هاواڵه
کێویه‌کانی
، به
تاوانی کورد
کوژی و زۆر
شتی دیکه ،
له به‌ند
خرابوون .
به
سه‌ری چه‌نگیز
خان ، جیهان
ده‌ککه‌ن دککا
!!! گێریلاش
، ئێستا
زۆرتر به‌و
کیژ و کوڕه
کورده
ئاشتی
خوازاه
پێشمه‌رگه
و
پارتیزانانه
ده‌ڵێن ، که
له ده‌ست
سته‌م و
کوردخۆری هێندێک
گۆریلی
ده‌شته‌کی
تورکیا ، که
هێشتا
وه‌ک
سه‌ددام
نه‌خراونه‌ته
نێو قه‌فه‌س
، له ماڵ و
زێد و وڵاتی
خۆیان
ده‌رباز
بوون و
بۆ پاراستنی
ژیان و
خه‌بات له
دژی گۆریله
پیاوخۆره
به‌ره‌ڵڵا
کان ، په‌نایان
به شاخ و
داخ و ره‌وه‌ز
و به‌ردی
وڵاته‌که‌ی
خۆیان ، بردوه
و له ماڵی
خۆیاندا غه‌واره
و په‌ناهێنه‌رن
!!!، هه‌ره
له‌به‌ر ئه‌مه
، زۆرتر
پێیان ده‌ڵین
گێریلا‌ی
سه‌ر چیا . به‌ڵام
گۆریل ناوی
خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه
، چ ناسناوی)
یاشاربۆیکانت
)ی هه‌بێ و
کۆڵێک ده‌سکه‌وسار
و قوڵف و قه‌ڕازه
له سه‌ر
شانی بێ
، چ (
رێبه‌ری
تاقمی
عه‌داڵه‌ت )
بێ ،
چ ( گویل!)
و چ ( بابا
سندان )
، چ هه‌ر
ژاری مارێک
بن . کیژ
و لاو و پیر و
ئافره‌تی
کورد ، له
تاو دڕنده‌یی
گۆریل ، بۆ
پاراستنی
نامووس ،
گیان و
سامانی
خۆیان رێگه‌یه‌کی
دیکه‌یان بۆ
نه‌مه‌ماوه
، بۆیه
به فه‌رمایشی
ماموه‌ستا
هێمن، که نزیکه‌ی
په‌نجا ساڵ
پێش فه‌رمویه‌ته‌ی
: "
گه‌لی کورد
ده‌ستی دا چه‌ک
هاته مه‌یدان
، به جارێ
شۆڕه لاو و
شه‌نگه
بیری ... " . قسه
هه‌زاره و
دوانی به‌کاره
: سته‌می
گۆریلی ده‌شته‌کی
به‌دفه‌ڕ
، بوه‌ته
هۆی
پێکهینانی
گێریلا‌ی
سه‌ر
چیا ،که
ته‌نانه‌ت
له ئه‌شکه‌وت
و ره‌وه‌زه‌کانی
کوردستانیش
، له ژێر
چنگی گولله‌ی
فڕۆکه
کانی گۆریل
دا ، له گه‌ڵ
خه‌ڵکی
ئاسایی
بڕستیان لێ
بڕاوه و قه‌لاچو
ده‌کرێن .
جا هه‌ر بڵێن
، به‌فه‌وتانی
سه‌ددام ،
ئه‌نفال ته‌واو
بو ؟؟؟
. کوردۆ
! رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
پڕیه له سه‌د+دام
و
هه‌زار +دام
. تێبینی
: دیسان
پیویسته له
کانی دڵه‌وه
دووپا‌ته‌ی
که‌مه‌وه ،
ئه‌م
نووسراوه‌یه
ته‌نیا سێره‌ی
له رێبه‌رانی
پۆست
فاشیستی
تورکه ، ده‌نا
ته‌واوی گه‌لی
ئاسایی تورک
به
دۆست و
هاوسێی زۆر خۆشه‌ویستی
کورد ده‌زانم
و
خۆپیشاندانه‌کانی
خه‌ڵکی
ئاپۆره‌ی
تورک ، له
شاره‌کانی
تورکیا ، ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێ
، که
جگه له
کورده‌کان ،
زۆربه‌ی
تورکه‌کانیش،
له
ده‌ستی
گۆریل ، له‌وانه‌یه
ببنه
گێریلا ؟؟؟ .
ته‌واوی خه‌ڵکی
جینهانیش ،
ده‌یا‌نه‌وێ
بیلامانێ
، یه‌کیه‌تی
ئوڕووپا ، نه‌بێته
ته‌ویله و
قه‌فه‌سی
گۆریل و جڕ و
جانه‌وه‌ری
دیکه
.
|