|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره .
ح. س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
–6/10/2707
هه‌ڵ
سه‌نگاندن ،
ره‌خنه یا
" ریخنه " ؟ .
هه‌میشه
له هه‌مو
بوارێک دا ، "هه‌ڵ
سه‌نگاندن
"و وردبوونه‌ه‌وه‌ی
دڵسۆزانه و
پسپۆڕانه‌ی
خوێنه‌ر ،
بینه‌ر و
خه‌ڵکی دیکه
زۆر
پێویست و به‌که‌ڵکن
، که ئه‌ز
لێره‌دا به
چه‌شنی سه‌رپۆرت،
وه‌ک به‌رکوڵ
، چاوێک
به‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی
وێژه‌یی دا،
ده‌خشێنم .
دیاره ئه‌گه‌ر
بمه‌وێ به
تێروته‌سه‌ڵی
، باسی ئه‌م
مه‌به‌سته
گرنگه بکه‌م
، ره‌نگه
پێویستی به
نووسینی چه‌ند
کتێبی گه‌وره
ببێ
.
به
داخه‌وه ،
له نێو ئێمه‌دا
، ناوی" هه‌ڵسه‌نگاندن"
یان ناوه "
ره‌خنه"
، که به
بۆچونی زۆر
که‌س ،
" ره‌خنه
" ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنی
نه‌رێی ( مه‌نفی
) و
تانه و
ته‌شه‌ر له‌به‌ر
ده‌گرێ . به‌ڵام
، "هه‌ڵسه‌نگاندن"
، ناوی شیاوی
وشه‌که‌یه ،
که هه‌م
روانگه‌ی ئه‌رێی
( موسبه‌ت) و
هه‌م روانگه‌ی
نه‌رێی (
مه‌نفی) ،
بابه‌ته‌که
ده‌گرێته
به‌ر و ده‌قاوده‌ق
ده‌بێته مانای
وشه‌ی "
نه‌قد"
ی عاره‌بی و
له گشت
روانگه‌وه
یه‌که‌وه ،
مه‌به‌سته‌که
راڤه‌ی ده‌کا
و ده‌توانێ
زۆر به نرخ
و رێ‌نوێن بێ .
له
نێو خۆمان دا
، هێندێک
که‌س
وای تێ گه‌یون
، که کاتێک"
ره‌خنه
" ئه‌نجام
ده‌ده‌ن ،
هه‌ر ده‌بێ
باسی روانگه
لاواز و کزه‌کانی
کاره‌که
بکه‌ن و
کارێکیان به
سه‌ر روانگه
شاز و چاکه
کانیه‌وه
نه‌بێ . له
لایه‌کی
دیکه‌وه ،
لام وایه هه‌ر
که‌س مافی
ئه‌وه‌ی نیه
هه‌رشتێک
هه‌ڵ بسه‌نگێنێ
. هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر
، ده‌بێ له‌و
بواره‌دا ،
که هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه نجام ده‌دا
، شاره‌زا و
پسپۆڕ بێ ،
بۆ وێنه چۆن
ده‌بێ به یه‌ک
نه‌فه‌ر
ناشاره‌زا
له بواری
پزیشکی دا ،
مافی ئه‌وه‌ی
بدرێ، که نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی
ئه‌نجام
دراو ، له
سه‌ر دڵی که‌سێک
هه‌ڵ بسه‌نگێنێ
و به
ورده فه‌رمایشی
ناشیانه و
قسه‌ی به‌ر
ته‌نوور ،
له سه‌ری
بدۆی ؟
ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری
هه‌ر کارێک ،
بۆ خۆی
پسپۆڕی ئه‌و
کاره بێ و
بێ بوار له
ئاو نه‌دا .
ته‌نانه‌ت
به
داخه‌وه
هی وام دیوه
بیلامانێ ،
په‌رژینی
قایم بێ ،"
ره‌خنه"
شی کردوه
به
"ریخنه
" و شته‌که‌ی
ته‌نیا له
سه‌ر بناغه‌ی
چۆنیه‌تی په‌یونده‌ی
تاقه که‌سی
خۆی ، له ته‌ک
خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که‌دا
ئه‌نجام
داوه . بۆ
وێنه ، ، یه‌کێک
به زمانی
کوردی "ره‌خنه
"( ریخنه ) یه‌کی
له سه‌ر
کاری هۆنه‌رێکی
هاو
چه‌رخ نووسیبو
، که دیاربو
ئامانج زیاتر
سووک کردن و
تۆڵه سه‌ندنه‌وه
بو ، نه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندن
یا باسکردنی
وێژه‌یی
ناوه‌رۆک و
ته‌شکی
هۆنراه‌که .
ته‌نانه‌ت
له هه‌ڵ سه‌نگاندنه
زاره‌کی
( شه‌فاهی)
یه کانیدا
، که له
کۆڕ و شتی
چکۆله
داباسی ده‌کرد
، ده‌یوت:
" جا
ئه‌وانه‌ی
فیساره
که‌س
که‌ی هۆنراوه‌ن
؟ مرۆڤ وا
، کوا ده‌توانێ
هۆنه‌ر بێ؟
باوه‌کو من
قه‌ت ئه‌و خو
و خده‌یه‌م
نیه، که باسی
خه‌ڵک به
خراپه بکه‌م
، به‌ڵام به
سه‌ری شێخ ، پوورێکی
بو به په‌نجا
ساڵ ته‌مه‌نه‌وه
، پێی شووره‌یی
نه‌بو ، حه‌ز
لێکردو و
دڵداری ده‌کرد!!!
"
که
ئه‌مه نه
هه‌ڵسه‌نگاندنه
و نه ره‌خنه‌یه
، به‌ڵکه ئه‌گه‌ر
له خزمه‌ت
ئێوه‌دا پام
له به‌ڕه‌ی
خۆم زیاتر
دانه‌کێشابێ
،ده‌بێ بڵێم شه‌ڕه
مه‌ته‌لۆکه
و "ریخنه‌یه
".
پووری
جی داوه به
سه‌ر
هۆنراوه‌که‌یه‌وه
؟؟؟
|