|
حه‌ماسه‌ی
سه‌رکه‌وتن پێشکه‌شه
به ڕووحی نه‌مریێ
شاخه‌وانی
کورد موقبیل
هونه‌رپه‌ژو‌هـ
: بێ به‌ش ناڵه
شکێنه بۆ
داره‌داره
ده‌ستی گرتی
، له سه‌رکه‌وتن
ڕاهاتی و له‌سه‌ر
لوتکه‌ی به‌رزی
قه‌ندیل ، به‌رزه‌فڕی
و به‌رزه
مژیی هه‌ڵۆت
وه‌رگرت. له
قه‌ندیل بوو
، سینه‌ت پڕ
بوو له هه‌ست
و ویستی
ئازادی ،
تینوویه‌تیت
به"
فرمێسکی
رنوو " شکاند
، هه‌ناسه‌ت
بۆ سه‌رکه‌وتن
له پشت به‌رزایی
یه‌کان وه‌رگرت
. چوویه
سه‌رێ ، وه‌سه‌ر
که‌وتی و هه‌رنه‌که‌وتی.
چۆکت له‌سه‌رسینگی"ده‌ماوه‌ند"
دانا. "
ئه‌ببه‌ت"
کڕنۆشی بۆ
بردی. له‌گه‌ڵ"هه‌وراز"
زۆر هه‌ورازی
دیکه‌ت بڕی،
له‌داوێنی "هیمالایا"
خۆت گرته‌وه. کوردی
و کوردانه
قه‌ولت دا ئه‌و
به‌رزایی‌یه‌سه‌خته‌ش
ببڕی . هه‌نگاوت
نا،
ئیتلاعاتی
سام و ترس
خۆی له قه‌ره‌ی
وره‌ت نه‌دا،
به‌سیجیی
باکوته‌و هه‌ره‌س
نه‌یانتوانی
رێگه‌ی
ڕاستت لێ هه‌ڵه
که‌ن ،
پاسداری هه‌ڵدێڕ
نه‌یانتوانی
تیری بیری به‌رزه‌فڕت
لێ بشکێنێ. عه‌ممامه‌ت
ته‌م و مژت
پس پس کرد‌و
له‌سه‌ر
لوتکه‌ی "لوتسه‌ی
" ی کێوی
هیمالایا
ئاڵای سێ ڕه‌نگی
خۆر له‌سه‌ر
سنگی گه‌لی
کوردت شه‌کانده‌وه. ورشه‌ی
وشه‌ی سرودی ئه‌ی
ڕه‌قیبت
ئاوێنه‌ی
گرشه‌گرشی
به‌فری
بلوورێنی سه‌ر
لوتکه‌ی به‌رزی
چیاکان کرد‌و
به‌نووریان
چاوی حاشاکه‌رانی
کوردت کوێر
کرد. ته‌نیاهه‌ر
بیست‌و چوار
به‌هار له‌بوونت
تێ په‌ریبوو
، جیهان له‌باوه‌شی
خۆی دا قاره‌مانی
شاخه‌وانی
به‌و ته‌مه‌نه‌ی
نه‌بینی بوو
. به‌رزه
فڕ بووی ، هه‌ر
ده‌فڕی و تا
سه‌ره‌نجام
له " به‌رده‌زه‌رد"
، له‌مه‌ڵبه‌ندی
دڵبه‌ندی "
که‌ریمی عه‌لی
فه‌رامه‌رز"
و"
حه‌سه‌نی جه‌مشیدی
" و " که‌ریمی
عه‌لیار " بۆ
دوایین جار
له‌شه‌قه‌ی
باڵت دا‌و فڕی
و، که‌شکه‌ڵانی
فه‌له‌ك وه‌ڕێ
که‌وتی . ئه‌وجا
له
هیمالایا گه‌لێ
زیاتر وه‌سه‌ر
که‌وتی و له
هه‌وران ده‌رچووی
و ورشه‌ی وشه‌ی
هه‌رمانت
ئاوێتی گرشه
گرشی ئه‌ستێره
کرد. گرشه‌ی
مانت لێ
پیرۆز بێ .
|