|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره .
ح. س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
–3/10/2707
جه‌ژنی
قوربانی
برایم پێغه‌مبه‌ر
و خه‌ڵیفه
ئه‌ردۆغان
.
له
زوربه‌ی
کتێبه
ئاسمانیه
کانی
ئایینگه‌لی
رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
دا
نووسراوه
، کاتێک
برایمی خه‌لیلی
پێغه‌مبه‌ر
ویستی
سمایلی هه‌ژاری
کوڕی به چه‌قۆ
کوله
یه‌ک سه‌رببڕی
و بیکاته قوربانی!!!
، خودا
له
ئاسمانی حه‌وته‌مه‌وه
، به
تاڵووکه
به
فریای
سمایلی هه‌ژار
که‌وت و له
که‌وشه‌نی
غه‌یبه‌وه
مه‌رێکی
قه‌ڵه‌وی
نارد ، که
برایمی خه‌لیل
له باتی کاک
سمایل ،
ئه‌و مه‌ڕه سه‌رببڕی
و بیکاته
شێخ مه‌حشی ،
موشه‌ککه‌ل
، شاورمه
و شت و بیبه‌خشێته‌وه
. برایمی
خه‌لیل ، که
هێندێک خه‌ڵکی
ده‌مبه‌تاڵ
به ویته ده‌ڵێن
دانیشتوی
ده‌ڤه‌ری برایم
خه‌لیل بوه ، بێ ئه‌وه‌ی
که‌ڵوه‌جه‌ڕی
(کێشه) له‌گه‌ڵ
خودای توانا
بکا
، به قسه‌ی
خودا گیانی
کرد‌و و له
باتی سمایلی
کڵۆڵ
، مه‌ڕ‌ی
بێ‌زمانی سه‌ربڕی
.
گۆیا
جه‌ژنی
قوربانی
موسوڵمانان
، له‌و
رووداوه وه
، سه‌رچاوه‌ی
گرتوه
!!!
ئه‌مساڵیش
( ساڵی 2707 ی
کوردی) ، له
کاتی هه‌مان
جه‌ژنی
قوربان دا
، که به هه‌زاران
کورد، تورک و
تاتی
موسوڵمان،
به بیروڕای
ئایینی دژی
وه‌ک کارد و په‌نیره‌وه
، له
عاره‌بستان
خه‌ریکی مه‌ڕ
، بزن و
وشتر
سه‌ر بڕین
بوون ، خه‌ڵیفه
ئه‌ردۆغانی
هه‌وه‌ڵ ، که
جێ نشینی ره‌سه‌نی
خه‌ڵیفه
غازیه‌کانی
عوسمانیه و
ئه‌وانیش نزیکه‌ی
یه‌ک میلیۆن
که‌س ئه‌رمه‌نی
بێ تاوانیان قوربانی
کردوه ،
گازی کرده‌وه
، که
ده‌بێ به
فرمانی
زۆرایه‌تی
ئه‌ندامانی
کاروانسه‌رای
ئانکاڕا
، له باتی
سارای عه‌ره‌فات
، له ده‌ڤه‌ری
قه‌ندیل، وه‌ک
سمایلی کوڕی
برایم پێغه‌مبه‌ر
،
کورد
قوربانی
بکا . هه‌ر له‌و
کاته‌ش دا به
عه‌زرا به‌یان
( عه‌زرا
خانم) ی
خێزانی وتبو
، که چون
رێبه‌ری
حێزبی داد
و گه‌شه‌یه و خۆی و بنه‌ماڵه‌ی
، بۆ چوونه
به‌هه‌شت
کاندیدا
کردوه ،
نابێ له‌و
مانگه
پیرۆزه‌دا ،
به مسقاڵ له‌چکه‌که‌ی
شل ببه‌ستێ و
دانه‌یه له
موی سه‌ری
نیشان هه‌تیومه‌تیوی
غه‌واره‌ی
چاوچو بدا
، ده‌نا
کابه که‌ج
ده‌بێ و جه‌ژنی
قوربانی
کردنی کورد، لای
خودا گیان
به تاڵ ده‌بێ
.
به
کورتی ،
له کاتی
مانگی
قوربان دا ،
به نزیکه‌ی
100 دانه
فرۆکه‌ی
بۆمب و مووشه‌ک
هاوێژه‌وه
، هێرشیان
هێنا سه‌ر ده‌ڤه‌ری
قه‌ندیل و به
بیانوی قه‌لاچوی
پ.ک.ک ، قه‌ندیلی
کابه‌ی
کوردستانیان به
خه‌ستی
بۆمباران
کرد ، که له‌م
هێرشه چه‌نگیز
خانیه دا ،
زۆر که‌سی
ئاسایی و ئاپۆره‌ی
منداڵ ،
ئافره‌ت و
پیر لاو
کوژران ،
بریندار
بوون ، ماڵ
وێران و
ئاواره
کران
و به‌خه‌ڵکی
نیشان دا ،
ئه‌گه‌ر سه‌د+دام
له چاڵ
نراوه ،
هاواڵه‌کانی
، له دژایه‌تی
و قه‌لاجۆی
کورد دا، هه‌ر
رژد ،
زیندو و
به‌رده‌وامن
و ته‌نانه‌ت
له باتی
گازی خه‌رده‌ل
، که‌ڵکیان
له گازگه‌لی
کیمیایی وه‌ک
فۆسفۆڕ و شتی
دیش
وه‌رگرت .
هه‌رچه‌ند
ئه‌ز پسۆڕی
به‌ستێنی
ئایینی نیم و
به وته‌ی
کوردی خۆمان
، به قه‌ت
حه‌مه ئاشه‌وان
فتوام پێ
نادرێ
، به‌ڵام به
دیتتنی ئه‌و
مه‌ڕه لاق
په‌ڕیوه ،
که له سه‌ر
شاشه‌ی
تێلێڤیزیۆنه‌کان
، له
ژێر
بۆردمانی (
بۆمبارانی) ئه‌ردۆغان
دا
ده‌مدی ، چون
مانگی
قوربانیش بو
، کوتم ره‌نگه
خودا گیان به
سه‌روه‌ر جوبره‌ئیلی
ئه‌مینی فه‌رموبێ،
مه‌رێکی قه‌ڵه‌و
هه‌ڵگره و
به تاڵووکه
بچۆ بۆ ده‌ڤه‌ری
قه‌ندیل ، با
ئه‌ردۆغان
وه‌ک
برایم خه‌لیل
، له باتی
ئه‌وه‌ی
مرۆڤ قوربانی
بکا، ئه‌و مه‌ڕه
سه‌برێ ، به‌ڵام
داروده‌سته‌ی
ئه‌ردۆغان
ئه‌و کاره‌یان
نه‌کرد ، هه‌م
پای مه‌ڕه‌که‌یان
به گولله
په‌ڕاند ، هه‌م
خه‌ڵکه‌که‌شیان
قه‌لاچۆ کرد
و هه‌م
روی خه‌لووزیشیان
سپی
کرد
. ته‌نانه‌ت
له‌وه‌ش ده‌چێ،
ئه‌و
پۆست
فاشیستانه‌ی
ئانکاڕا ،
پێیان وابێ
خودا به هه‌ڵه
کوردی خه‌لق
کردوه ، ده‌نا
مافێک ،
زمانێک ، ده‌وڵه‌تێک
، پشتیوانێک
، فڕۆکه‌یه‌ک
، مووشه‌کێک
، شتێکی هه‌ر
پێ ده‌دا . مه‌گه‌ر
شه‌نده له
مه‌نده که‌متره
؟؟؟
چاره
: هرزی هه‌مو
مرۆڤێکی نادۆغانیست پێشنیاری
ئه‌وه‌یه ،
که ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌ڵاتی
تورکیا ، به
قیرسیچمه‌یی
و سمنجی ، هه‌ر
گۆێی بۆ په‌یامی
دۆستی،
ئاشتی و
برایه‌تی
کورد شل نه‌کرد
و درێژه‌ی دا
به ئاکاری دۆغانیزم ،
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
هه‌رێمی
کوردستانیش
، بێته مه‌یدانی
مه‌ته‌ر‌ێزی
نامووس و
به‌رگری
و ؛ باکووری
ئێڕاق له
باشووری، خراپتر
بشه‌مزێنی
، تا بووش
ببێته مووش
و له گه‌ڵ
خاتو
شالیاری ( وه‌زیڕی)
هین و
مین
ره‌شی خۆی
دا ، ته‌گبیری
خۆیان به
وردی بکه‌ن و
به بیریان
بێته‌وه
و بزانن
، که ئه‌گه‌ر
کورد و هێزی
پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان
نه‌بێ ،
ئێڕاق ده‌بێته
قه‌برستانی
ئاڕلینگتۆنی
دووهه‌م و
له کن
ئه‌لقاعیده
و فڵان و
فیسار
، هه‌زار
دانه
(God
bless you )
، دو سێنت
ناژی و له‌وانه‌یه
نیوه‌ی
ئامریکاش وه‌ک
جاری پێسو ، بته‌قێننه‌وه
و ته‌نانه‌ت
له
لاسوێگاسیش
، کونه
مشکێکیان
به
هه‌زار
بۆشکه( به‌رمیل)،
نه‌وتی که‌رکووک
گیر
نه‌که‌وێ
.
قسه
قسه ده‌هێنێ
، ئه‌گه‌ر پ.ک.ک
تێڕۆریست بێ
، ئه‌و
ئامریکاییانه‌ش
که ده‌یانویست
له جه‌نگی
سه‌ربه‌خۆیی
دا ، وڵاته‌که‌یان
له ژێر ده‌ست
بڕیتانیا
بهێننه ده‌ره‌وه
، تێررۆریست
بوون ، که
یه‌کێک له‌وانه
به‌رێز جۆرج
واشینگتۆن
بو ؟؟؟ به‌س
بۆ
ئه‌و
گڵکۆ به
شکۆیه‌یان ،
له پشت
کۆشکی سپی بۆ
دروست کردوه
؟
ئه‌گه‌ر
ئاپۆ
تێڕۆڕیست بێ
، شێخ عوبه‌یدیللای
نه‌هریش ،
ساڵی 1880
تێڕۆڕیست
بوه ، ده‌نا
بۆ باو و
باپیری ئه‌ردۆگان
دووریان
خسته‌وه بۆ
به‌ندیخانه‌ی
حیجاز له
عاره‌بستان
و هه‌ر له‌وێش
کۆچی
دوایی کرد .
کامه
تێڕۆڕیست ،
ئارکاداش؟!
به وته‌ی
کوردی " شه‌ڕ
له سه‌ر
لێفه‌ی مه‌لایه
" .
تێبینی : له‌م
نوسراوه‌یه‌دا
، ته‌نیا مه‌به‌ست
شه‌رمه‌زار
کردنی هه‌ڵس
و که‌وتی
تورکیایه ،
ده‌نا بیر و
باوه‌ڕی
ئایینی هه‌ر
که‌س بۆ خۆی
جێی رێزه و
به‌شێکه
له مافه‌کانی
مرۆڤ .
|