|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
–29/9/2707 کۆماری
کوردستانی سوور {سه‌رچاوه
: له ئینتێڕنێت
وه‌رم
گێڕاوه}
له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا ، سه‌باره‌ت به ژیانی گه‌لی کورد، له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێش‌و ده‌دوێین ، که ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه بریه‌تی بوون له ئه‌رمه‌نستان ، ئازربایجان ، گورجستان و تورکمه‌نستان . کوردستانی
سوور: له
یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌تی
پێش‌و ،
کوردان وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
و ره‌گه‌زێکی
جیاواز،
به چه‌شنی
فه‌ڕمی
ناسرابوون . دبێ
ئه‌مه
بزانین ،
که ده‌ڤه‌رگه‌لێک
له ناوچه‌ی
قه‌فقاز و
تورکمه‌نستان
، له
سه‌ده‌گه‌لی
زۆر کۆنی
پێشوه‌وه ،
وه‌ک نیشتگه
و جێی ژیانی
کورد
ناسراون . له
1923 تا 1929 ، ناوچه‌یه‌کی
خود موختار
له
ئازربایجان
هه‌بو ، به ناوی
هه‌رێمی کوردستانی
سوور. له
سه‌ر ژمێری 1979
ی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت دا ،
گۆیا
کوردگه‌لی
ئه‌و وڵاته
، 150،000
که‌س بوون ،
به‌ڵام
خودی کورده‌کان
، ده‌ڵێن
ژماره‌یان
زۆر له‌وه
پتر بوه . کورد
له کۆماری
ئازربایجان : هه‌رێمی کوردستانی سوور ، له ساڵی 1923 وه هه‌تا ساڵی 1929 ، هه‌رێمێکی خودموختا ر بو ، که له کۆماری ئازربایجانی ئه‌و کاته دا هه‌ڵ که‌وتبو . کوردستانی سوور ، بریه‌تی بو له 25 گوند ، له مه‌ڵبه‌ندێک دا ، به پانایی رووکاری 5200 کیلۆ مێتری چوار گۆشه ، که له نێوان ئه‌رمه‌نستان و ناوچه‌ی خودموختاری پێشوی " ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ " دا بو ، شاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌رێمه بریه‌تی بو له " لاچین " . ئه‌م هه‌رێمه له پاشان، هه‌ڵ وه‌شاوه و زۆر له کوردانی دانیشتوی ئازربایجان ، دوور خرانه‌وه بۆ " کڕاسنۆ دار " ، له رووسیا . له ساڵی 1989 دا ، له 40000 نه‌فه‌ر کورد ، نزیکه‌ی 20000 نه‌فه‌ریان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئازربایجان . له جه‌نگی ئه‌رمه‌نی و ئازه‌ری( تورک ) دا ، هه‌رێمی کوردستانی سووری پێش‌و ، که‌وته به‌ر قڕڕه و شه‌ر و ئێستا زۆرتری ، وا له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌رمه‌نی دا . به پێی ژماردنی کورده‌کان ، له ساڵی 1988 دا ، 250000 تا 400000کورد ، له کۆماری ئازربایجان ده‌ژیان . به ویته‌ی ده‌م خه‌ڵک ده‌ڵێن ، ئیلهام علیوڤ ، سه‌رکۆماری ئازربایجان ، کوردی که‌لبه جاڕه ؟؟؟ !!! ره‌نگه
له ئه‌رمه‌نستان
، نزیکه‌ی 60000
نه‌فه‌ر بن
. له زۆر
ناوچه‌ی ئه‌رمه‌نستان
به چه‌شنی
په‌ڕه‌وازه
و تاقل و
تۆقل ،
کوردی لێیه
، به تایبه‌ت
له ناوچه‌ی
باکووری
رۆژاو‌ا . نزیکه‌ی 34000 نه‌فه‌ر کورد له تیفلیسی پێته‌خت هه‌ن . ته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌کێک هه‌یه به ناوی "ته‌لاڤی " ، که 8000 کوردی لێ یه . کورد
له تورکمه‌نستان
: چه‌ند
دانه گوندی
کورد نشین له
نێوا ن
تورکمه‌نستان
و ئێران
، له کوێستانی
"کۆپێت دا‌غ"
هه‌یه . به‌ڵام
له
خودی تورکمه‌نستان
، کورده‌کان
له نزیکی عه‌شقابادی
پێته‌خت ده‌ژین
. پرسیار
: به بۆجوونی
ئێوه ،
له‌به‌ر جێ
کۆماری سوور
یش ، وه‌ک
کۆماری
ئاڕاڕات و
کۆماری
دێمۆکڕاتیکی
کوردستان
رووخا
و ده‌بێ
چی له‌م
رووداوه
تاڵانه
فێر بین
؟؟؟
نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره :
|