|
راگه‌یاندنی
فیدراسیۆنی
شاخه‌وانیی
كوردستان به
بۆنه‌ی كۆچی
دوایی
موقبیل هونه‌رپه‌ژووه
بێگومان له‌و
سه‌رده‌مه‌ی
ئێستا دا وه‌رزش
ده‌توانێ به‌قه‌د
سیاسه‌ت و
بگره
زیاتریش له
ناساندنی گه‌لان
دا رۆڵ بگێڕێ.
چه‌نده
دیپلۆماتێك
و سه‌ركرده‌یه‌كی
سیاسی ده‌توانێ
ناسێنه‌ری
وڵات و نه‌ته‌وه‌ی
خۆی بێ ره‌نگه
وه‌رزشوانێك
زۆر زیاتر
بتوانێ له‌م
بواره دا
كاریگه‌ریی
هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆكه
به هۆی جه‌بری
مێژوو و بێ
به‌ختی
كوردان، نه‌ته‌وه‌یه‌كی
40 ملیۆنی وه‌ك
كورد له
رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان
بێ كورسی و
بێ ئاڵایه،
له به‌رامبه‌ر
دا هونه‌رمه‌ندانی
كورد
توانیوانه
له گۆڕه‌پانی
جیهانی دا سه‌رێكیان
له ناو سه‌ران
دا هه‌بێ و
هونه‌ری
كوردی له
زۆر بوار دا
بگه‌یه‌ننه
ئاستێكی
جیهانی و وه‌رزشوانانی
كوردیش خه‌ریكه
له هه‌موو
بواره‌كان
دا دێنه ناو
گۆڕه‌پانه‌كه‌وه
و به
دڵنیاییه‌وه
ئه‌گه‌ر
سووكه
پشتگیرییه‌كیان
لێ بكرێ ده‌توانن
ئاڵای كورد
له پایته‌ختی
زۆربه‌ی
وڵاتانی
جیهان دا بشه‌كێننه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێكه كه
شاخه‌وانانی
كوردستان
توانیویانه
بگه‌نه
ئاستێكی به‌رز
و به تایبه‌ت
هه‌ردو شاخه‌وانی
كۆچ كردوو و
ناودار "محه‌مه‌د
هه‌وراز" و "موقبیل
هونه‌رپه‌ژوه"
توانیبویان
به بڕینی
زۆربه‌ی
شاخه سه‌خت
و به‌رزه‌كانی
جیهان،
خۆیان وه‌ك
دوو شاخه‌وانی
كورد به
جیهان
بناسێنن و به
دڵنیاییه‌وه
ئه‌گه‌ر مه‌رگ
مه‌ودای
پێدابان ده‌یانتوانی
دوایین
ئاواتیشیان
وه‌دی بێنن و
ئاڵای
پیرۆزی
كوردستان
بگه‌یه‌ننه
سه‌ر هه‌موو
لوتكه به‌رزه‌كانی
جیهان و به
هه‌موو
جیهان بسه‌لمێنن
كه كورد
خاوه‌نی
ئاڵا‌و
شایانی ده‌وڵه‌ته.
"موقبیل
هونه‌رپه‌ژووهـ"
له ساڵی 2002
دا، به سه‌ركه‌وتن
به سه‌ر
لوتكه‌ی
چیای لوتسه
له وڵاتی
نیپال، ناوی
خۆی وه‌ك كه‌م
ته‌مه‌نترین
شاخه‌وانی
جیهان كه
توانیوێتی
له‌و چیایه
وه‌سه‌ر كه‌وێ
تۆمار كرد و
تا ئه‌مڕۆكه‌ش
ئه‌م
ریكۆرده
جیهانییه
هه‌ر به
ناوی ئه‌و
شاخه‌وانه
كورده‌وه‌یه.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
"محه‌مه‌د
هه‌وراز" به
هۆی كه‌وتنه
به‌ر هه‌ره‌س
له شاخی
گاشربرومی
پاكستان
كۆچی دوایی
كرد و"موقبیل
هونه‌رپه‌ژووهـ"ی
هاوڕێی به
سه‌ختی
بریندار بوو.
موقبیل پاش
چاك بوونه‌وه
سه‌ر له نوێ
ده‌ستی كرده‌وه
به شاخه‌وانی
و وه‌ك ئه‌ندام
و راهێنه‌ری
هه‌ڵبژارده‌ی
نیشتمانیی
ئێران درێژه‌ی
به
چالاكییه‌كانی
ده‌دا.
به داخه‌وه
"موقبیل
هونه‌رپه‌ژووهـ"
رۆژی 6/11/2007 له
كاتی ته‌مرینی
ره‌وه‌زه‌وانی
له شاخی به‌رده‌زه‌ردی
بۆكان به
هۆی كه‌وتنه
خواره‌وه
له‌و شاخه
ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی
"عارفیان"ی
شاری ورمێ
كرا و پاش 9
رۆژ بێهۆشی،
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر،
كاتژمێر 1:30 به‌ره‌به‌یانی
رۆژی پێنج شه‌ممه،
رێكه‌وتی 15/11/2007
له نه‌خۆشخانه‌ی
ئاماژه‌پێكراو
كۆچی دوایی
كرد.
فیدراسیۆنی
شاخه‌وانیی
كوردستان،
وێڕای ده‌ربڕینی
خه‌م و په‌ژاره‌ی
خۆی به له
ده‌ستدانی
ئه‌و شاخه‌وانه
ناوداره‌ی
كورد، پرسه
و سه‌ره‌خۆشیی
خۆی ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
هونه‌رپه‌ژووهـ
و هه‌موو شاخ
و شاخه‌وانان
و وه‌رزشوانانی
كوردستان ده‌كات
و خۆی به
خاوه‌نی
پرسه ده‌زانێت.
فیدراسیۆنی
شاخه‌وانی
كوردستان
17/11/2007
|