|
.ڕه‌خنه
(Critic,critque) نووسینی:
موکریان
نستانی. ڕه‌خنه
چه‌مکێکی
گشتی و
بێلایه‌نه
و له بواره
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌لسه‌فی و
فه‌رهه‌نگیه‌کان
دا، ده‌بێ به
چه‌مکی
تایبه‌تی و
ئه‌وه‌ش
واده‌کا که
به هاوواتای:
داوه‌رییکردن،
ناڕازیبوون،
لێکدانه‌وه،
ڕه‌تکردنه‌وه،
هه‌ڵسه‌نگاندن
و شڕۆڤه‌کردن،
بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
زانیاریی و
به‌ڵگه‌کان،
پێکهاته‌ی
سه‌ره‌کیی
ڕه‌خنه‌ن،
شێوازی ده‌ربڕین،
به‌گشتی
زمان،
گرینگییه‌کی
تایبه‌تی هه‌یه
له ڕه‌خنه‌دا.
له‌م
نووسینه‌دا
دوای ئه‌وه‌ی
به‌گشتی
باسی ڕه‌خنه
ده‌کرێ،
دواتر ڕه‌خنه
له سیاسه‌تدا
به تایبه‌تی
باسده‌کرێ. پێناسه‌ی
ڕه‌خنه. یه‌که‌م: ڕه‌خنه
به‌گشتی دوو
جۆره: باش(درووستکه‌ر)
و خراپ(ڕوخێنه‌ر). ڕه‌خنه‌ی
باش، به‌و ڕه‌خنه‌یه
ده‌گووترێ
که له‌گه‌ڵ
ده‌ستنیشانکردنی
لایه‌نه
خراپ و
لاوازه‌کانی
شتێک، ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی
باش پێشنیار
ده‌کا و
زیاتر بۆ مه‌به‌ستی
ته‌واووکردن
و باشکردنه.
تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌و ڕه‌خنه‌یه
ئه‌وه‌یه که
خود له‌خود
یان ئه‌ندام
له‌و
پێکهاته ده‌یگرێ
که تێدا ئه‌ندامه
یان نزیکه. ڕه‌خنه‌ی
خراپ، به‌و
ڕه‌خنه‌یه
ده‌گووترێ
که ته‌نیا
لایه‌نه
خراپ و
لاوازه‌کانی
شتێک، ده‌ستنیشان
ده‌کا و و
زیاتر بۆ مه‌به‌ستی
ڕه‌تکردنه‌وه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌و ڕه‌خنه‌یه
ئه‌وه‌یه که
خود له هی
دیکه یان ئه‌ندام
له‌و
پێکهاته ده‌یگرێ
که تێدا ئه‌ندام
نیه و هه‌بوونی
ئه‌و
پێکهاته‌یه
به پێویست
نازانێ. دووه‌م: ڕه‌خنه
خودێکی
بێلایه‌نه و
هه‌ر یه‌ک
جۆره، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که
ئه‌و شتانه‌ی
ڕه‌خنه‌یان
لێده‌گیردرێ
جۆراوجۆرن،
وایان
کردووه که ئه‌و
بۆچوونه
درووست ببێ
که ڕه‌خنه
جۆراوجۆره.
که‌واته ئه‌وه
خودی ڕه‌خنه
نیه که
جۆراوجۆره
به‌ڵکو مه‌به‌سته‌کانن
که
جۆراوجۆرن،
چوونکه به‌شێوه‌یه‌کی
ڕه‌ها
ناتوانرێ هه‌میشه
ڕه‌خنه‌ی
خود له خود
به باش و خود
له هی دیکه
به خراپ
پێناسه‌بکرێن
، بۆیه
درووستتر
وایه ڕه‌خنه
له‌سه‌ر بنه‌مای
مه‌به‌سته‌کانی
پێناسه‌بکرێ
نه‌ک به‌پێی
جۆره‌کانی. بابه‌ته‌کانی
ڕه‌خنه. شتێک
یان بابه‌تێک
بۆئه‌وه‌ی
شیاوی ڕه‌خنه
لێگرتن بێ،
پێویسته
تایبه‌تمه‌ندییه
باشه‌کانی
له لایه‌نه
لاوازه‌کانی
زیاتر بن.
هێندێک جار،
واتای ڕه‌خنه
و ڕه‌تکردنه‌وه
تێکه‌ڵ ده‌بن
له‌و کاتانه‌دا
که لایه‌نه
لاوازه‌کان
زیاترن له
لایه‌نه
باشه‌کان.
هێندێک که‌س
و لایه‌ن، به
پاساوی
پێشکه‌وتوویی
و
دێموکراتبوون،
وا نیشانده‌ده‌ن
که ڕه‌خنه
شتێکی باشه و
پێشوازیی
لێده‌که‌ن،
به‌ڵام
ڕاستی ئه‌وه‌یه
که ڕه‌خنه نه
باش و نه
خراپه، له‌هه‌مان
کاتدا سه‌ره‌تاییترین
هۆکار بۆ ڕه‌خنه‌گرتن
ناڕازیبوونه،
ئه‌وه‌ش
ئاشکرایه که
هه‌بوونی
ناڕه‌زایی
نیشانه‌ی
پێشکه‌وتوویی
و
دێموکراتبوون،
نیه. چۆنیه‌تی
وه‌رگرتن و
ڕه‌فتارکردن
له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه
ئاست و چۆنیه‌تی
پێشکه‌وتوویی
و
دێموکراتبوون
نیشانده‌دا. ڕه‌خنه‌گرتن،
پێویستی به
شاره‌زایی و
هه‌بوونی
زانیاریی
درووست هه‌یه.
ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌ڵگه
سه‌لمێنراوه‌کان
نه‌بێ، به‌جێی
ئه‌وه‌ی
لایه‌نه‌کانی
شتێک یان
بابه‌تێک به
خوێنه‌ر
بناسێنێ،
ناتێگه‌یشتوویی
و به هه‌ڵه‌داچوونی
ڕه‌خنه‌گر
ده‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵگه سه‌لمێنراوه‌کان
کامانه‌ن؟
جیاوازیی
بیروڕا،
ویستنی
شتێکی دیکه،
باوه‌ڕی که‌سانی
دیکه، شته
گشتییه‌کان
و ویسته تاکه
که‌سییه‌کان،
پێش ئه‌وه‌ی
کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر یه‌کتر
هه‌بێ، بابه‌تی
ڕه‌خنه نین،
ڕه‌خنه له
کارێکی
کردراو یان
له پرۆژه‌یه‌ک
که بڕیاری
خرانه‌کاری
ده‌درێ ده‌گیردرێ،
ئه‌نجامی
کارێک ده‌توانێ
به‌ڵگه‌یه‌کی
سه‌لمێنراو
بێ و بکرێته
بنه‌مای ڕه‌خنه‌گرتن.
تیئۆریی ڕه‌خنه‌یی
که چه‌مکێکی
فه‌لسه‌فیه
و له
لێکۆڵینه‌وه
ئاکادیمیکییه‌کان
دا که‌ڵکی
لێوه‌رده‌گیردرێ
وه‌ک
مێتۆدێک بۆ
شڕۆڤه‌کردنی
بابه‌ته‌کان،
هێندێکجار
ڕه‌خنه‌گر
تووشی هه‌ڵه
ده‌کا، که
بیهه‌وێ
ڕووداوێک و
ئه‌نجامه‌که‌ی
به‌و مێتۆده
لێکبداته‌وه،
چوونکه
تیئۆریی ڕه‌خنه‌یی
سیستێمێک
یان
ئیدۆلۆژییه‌ک
له ته‌واوویه‌تی
خۆیدا ده‌خوێنێته‌وه
به‌ڵام
ڕووداوێک به
ته‌نیا
ناتوانێ هه‌موو
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
سیستێم یان
ئیدۆلۆژیی
له‌خۆیدا هه‌ڵبگرێ.
که‌واته
زانینی
پێناسه و
بابه‌ته‌کانی
ڕه‌خنه وه‌ک
هه‌نگاوی یه‌که‌م
و زانیاریی و
به‌ڵگه‌کان
وه‌ک هه‌نگاوی
دووه‌م و ئه‌و
شێوازه‌ی که
ڕه‌خنه‌که‌ی
پێده‌رده‌بڕدرێ
به هه‌نگاوی
سێیه‌م وه‌رده‌گرین،
هه‌نگاوه‌کانی
یه‌که‌م و
دووه‌م، هه‌نگاوی
سێیه‌م
دیارییده‌که‌ن.
زمان له دوو
لایه‌نه‌وه
کاریگه‌ریی
له شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن
دا هه‌یه، یه‌که‌م
که بتوانرێ
له‌ڕێگه‌ی
وشه‌کانه‌وه
مه‌به‌سته‌کان
تا ئاستی
تێگه‌یشتنی
ئاسایی
ڕوونبکرێنه‌وه،
دووه‌م وشه‌کان
بێلایه‌نانه
به‌کاربهێنرێن
و بۆ مه‌به‌ستی
شکاندن و
بێڕێزیکردن
به بابه‌تی
ڕه‌خنه‌لێگیراو،
نه‌بن. به
کورتی هیچ
مێتۆدێکی
گشتی نیه که
بتوانرێ بۆ
هه‌موو
جارێک به‌کاربهێنرێ
به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک
ڕێسای گشتی
هه‌ن که ده‌بێ
ڕه‌چاوبکرێن. ڕه‌خنه
له سیاسه‌ت
دا. ڕه‌خنه‌گرتن
له سیاسه‌تی
پێکهاته‌یه‌ک،
ڕه‌خنه‌گرتن
له
ئیدۆلۆژیی،
سیستێم و ده‌سه‌ڵاتی
پێکهاته‌که
ده‌گرێته‌وه.
مه‌رج نیه که
ڕه‌خنه هه‌ر
سێ لایه‌ن
بگرێته‌وه،
زۆر ئاساییه
که به‌ته‌نیا
یه‌کێک له‌و
سێ بنه‌مایانه
بکرێته بابه‌تی
ڕه‌خنه. شتێک
که زۆر
گرینگه له ڕه‌خنه‌دا
تێبینی له‌سه‌ر
بکرێ ئه‌وه‌یه
که ڕه‌خنه‌گرتن
له لایه‌نێک،
به واتای په‌سندکردنی
لایه‌نی به‌رامبه‌ری
ئه‌و نایه،
بۆ نموونه،
ڕه‌خنه‌گرتن
له حدک به
واتای په‌سندکردنی
حدکا، نیه. مێتۆده‌کانی
ڕه‌خنه له
سیاسه‌ت دا. ڕه‌خنه
له شتێکی
دیاریکراو
ده‌گیردرێ،
بۆئه‌وه‌ی
بتوانرێ ئه‌نجامی
دیاریکراو
به‌ده‌ستبهێنرێ.
لێره‌دا دوو
مێتۆدی باو
ئاماژه‌یان
پێده‌کرێ: کات. مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که
کاتێکی
دیاریکراو،
له مێژوویی
کاروچالاکیی
پێکهاته‌یه‌ک
وه‌رده‌گیردرێ
و ڕووداوه‌کانی
ئه‌و ماوه
دیاریکراوه
هه‌ڵده‌سێنگێندرێن.
دیارییکردنی
ئه‌و ماوه‌یه
ڕاسته‌وخۆ
پێوه‌ندیی
به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
پێکهاته‌ی
هه‌ڵبژێردراو
بۆ ڕه‌خنه
لێگرتن هه‌یه،
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که ئه‌و ماوه‌یه
ده‌بێ له چه‌نده‌وه
ده‌ستپێبکا،
ده‌کرێ
بیروڕای
جیاواز هه‌بن،
بۆ نموونه له
نووسینی
پێشووم دا که
ماوه‌ی
ساڵێکم
دیارییکرد
بوو، هێندێک
که‌س پێیان
وابوو که ئه‌وه
ماوه‌یه‌کی
که‌مه، به‌ڵام
ئاساییه که 6
مانگ بکرێته
ماوه‌یه‌کی
کاتی
دیارییکراو،
واتا
گرینگیی له
ڕووداوه‌کانی
ئه‌و ماوه‌یه
دایه نه‌ک له
خودی کاته‌که
دا. قۆناغ. مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که
قۆناغێکی
دیارییکراو،
له مێژوویی
کاروچالاکیی
پێکهاته‌یه‌ک
وه‌رده‌گیردرێ
و ڕووداوه‌کانی
ئه‌و ماوه
دیاریکراوه
هه‌ڵده‌سێنگێندرێن،
بۆ نموونه
قۆناغی خه‌باتی
چه‌کداریی.
له‌م مێتۆده‌ش
دا کات
گرینگیی خۆی
هه‌یه و ده‌بێ
خاڵی سه‌ره‌تا
و کۆتایی
قۆناغه‌که
له کات دا
دیارییبکرێن.
تێبینی: ئه‌و
دوو مێتۆده‌ی
سه‌ره‌وه،
بۆ
پێداچوونه‌وه‌ی
گشتی که‌ڵکیان
لێوه‌رده‌گیردرێ،
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ ڕه‌خنه
له بڕیارێکی
سیاسی یان
پڕۆژه‌یه‌کی
سیاسی
بگرین،
پێویستیمان
به مێتۆده‌کانی
کات و قۆناغ
نیه و ڕاسته‌وخۆ
بڕیار یان
پڕۆژه‌که له
ڕێگه‌ی
هۆکار و ئه‌نجامه‌کان،
ده‌خوێنینه‌وه. هۆکاره‌کانی
ڕه‌خنه
له سیاسه‌ت
دا. بۆچوونێکی
باو هه‌یه،
ده‌ڵێ: که هه‌بوونی
ڕه‌خنه‌و
بیروبۆچوونی
جیاواز،
نیشانه‌ی
پێشکه‌ووتنن.
له ڕاستییدا
هه‌بوونی ڕه‌خنه‌و
بیروبۆچوونی
جیاواز، له
خودی خۆیان
دا نیشانه‌ی
کێشه و
ناڕازییبوونن،
به‌ڵکو
چۆنیه‌تی ڕه‌فتارکردن
له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه
و توانایی
گونجاندنی
بیروڕا
جیاوازه‌کان
پێکه‌وه،
نیشانه‌ی
پێشکه‌ووتنه.
واتا
ناڕازییبوون
یه‌کێک له
هۆکاره‌کانه.
هۆکاری دووه‌م،
هه‌وڵدانه
بۆ ده‌ربازبوون
له قۆناغه قه‌یراناوییه
هه‌نووکه‌ییه‌کان
بۆ قۆناغێکی
سه‌قامگیر. ئه‌نجامی
کۆتایی. له
دوای له‌تبوونه‌وه،
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان
زۆر کراوه‌تر
له جاران ڕه‌خنه‌ی
وه‌رگرتووه
و ته‌نانه‌ت
بانگه‌وازی
کردووه که ڕه‌خنه‌ی
لێبگیردرێ.
له وتاری
سیاسی حیزب
دا زۆرجار ئه‌وه
دووباره
کراوه‌ته‌وه
که وتراوه"
ئه‌و درووشم
و ڕیفۆرمه‌ی
بانگه‌وازمان
بۆ کردووه،
بیکه‌نه ماڵ
له‌سه‌رمان".
له‌و باوه‌ڕه‌دام
که کاتی ئه‌وه
هاتووه
ڕیفۆرم و
نوێبوونه‌وه
له‌سه‌ر
ڕێبه‌رایه‌تی
بکرێ به ماڵ
و له پێناو
داهاتوویه‌کی
باشتر دا بۆ
حیزب، ڕه‌خنه
له که‌موکوڕیی
و ناته‌واووییه‌کان
بگیردرێ.
|