|
سه‌رکرده‌ی
تۆقیو
به‌رد هاته
قسه‌و گۆ
په‌یڤێکی
سپیت بۆ
نیشتمانی ڕه‌ش
و بێ په‌رژینت
نه‌بوو
خه‌ڵک و
باڵداری
ووڵات سه‌رگه‌ردانی
کۆچن
مه‌ڕو
قورئان و
منداڵی کورد
له‌خوێندا
گه‌وزان
که‌چی تۆی خه‌واڵو
مێشیک
میوانت نه‌بوو
دووژمنانی
گه‌ل و هۆزت
جه‌سته‌ی
ووڵات له‌خاچ
ده‌ده‌ن
تۆ جێی
شاهانت لامه‌به‌سته
خه‌می خاک و
نه‌ته‌وه‌ی
دڵ شکاوت هیچ
نه‌بوو
سه‌رکرده‌ی
بنده‌ستی
هزرو هۆشت سه‌ر
به‌ماڵی
دووژمنه
بۆ خاکی شهقارکراوو
نه‌ته‌وه‌ی
په‌رته‌وازه
هه‌ستی مه‌ردانه‌ت
پێشتریش هه‌ر
تیانه‌بوو
مێژووت ڕه‌شه
و بۆ ناحه‌زانی
ووڵاتی هه‌میشه
تۆی به‌تاڵ
و هیچ له‌بارنه‌بوو
له‌خه‌م
زیاتر هیواو
ئاواتی
کوردانه‌ت
هه‌رنه‌بوو
م
. حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
www.hamiid.com
|