|

سایتی
خۆرهه‌ڵات
نیوز: له هه‌ولێری
پایته‌خت
ناوى شه‌قامێكيان
كرده شه‌قامی
قاسملوو
چه‌ند
رۆژێكه له
یه‌كێك له
شه‌قامه
گرینگه‌كانی
شاری هه‌ولێر
تابلۆیه‌كی
نوێ خۆ ده‌نوێنێ
كه له سه‌ری
نووسراوه "شه‌قامی
قاسملۆ".
ئه‌و شه‌قامه
له به‌رزه
پردی "شه‌هید
ئه‌كره‌م مه‌نتك"
و له به‌ر
ده‌م
یاریگای "شه‌هید
فرانسۆ هه‌ریری"
تا پشت
كۆلێژی
ئاداب و گه‌راجی
به‌غدا درێژ
ده‌بێته‌وه
و هه‌ر دوو
شه‌قامی سه‌ره‌كیی
60 مه‌تری و 100 مه‌تری
به یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه.
خوێندكارێكی
رۆژهه‌ڵاتی
له كۆلێژی
ئادابی
زانكۆی سه‌لاحه‌دین
به خۆرهه‌ڵات
نیوزی راگه‌یاند:
"من ئه‌ندامی
حیزبی
دێموكرات
نیم به‌ڵام
هه‌میشه
قاسملووم وه‌ك
سیاسه‌تمه‌دار
و سه‌ركرده‌یه‌كی
مه‌زنی كورد
كه گیانی
خۆی فیدای نه‌ته‌وه
و نیشتمانه‌كه‌ی
كرد، خۆش
ویستووه و
زۆر خۆشحاڵم
كه شه‌قامێكی
هه‌ولێری
پایته‌ختی
هه‌رێمی
باشووری
كوردستانی
به ناو
كراوه و
سپاسی ئه‌و
كه‌سانه‌ش
ده‌كه‌م كه
ئه‌و كاره‌یان
كردووه
چونكه ئه‌و
جۆره
كارانه ده‌بنه
هۆی پته‌و
بوونی یه‌كڕیزی
نه‌ته‌وه‌یی
به تایبه‌ت
له نێوان
باشوور و
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان دا."
خوێندكارێكی
تری كۆلێژی
ئاداب كه ئه‌ندامی
حیزبی
دێموكراته
و نه‌یویست
ناوی ئاشكرا
بكرێ له گه‌ڵ
ده‌ربڕینی
خۆشحاڵی خۆی
بۆ ئه‌و ناو
لێنانه به
خۆرهه‌ڵات
نیوزی راگه‌یاند:
"هیوادارم
رۆژێك له
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستانێكی
ئازاد دا
بتوانین شه‌قامه‌كانی
شاره‌كانی
كرماشان و
ئیلام و سنه
و ورمێ و هه‌موو
شاره‌كانی
تر به ناوی
سه‌ركرده
كورده‌كانی
هه‌موو
پارچه‌كانی
كوردستانه‌وه
بكه‌ین. بۆ
نموونه
بارزانی نه‌مر
و شێخ مه‌حموود
و شێخ سه‌عید
و شێخ عوبه‌یدوڵڵا
نه‌هری و
پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د
و دوكتور
قاسملوو و ..."
ئه‌و
خوێندكاره
له درێژه
دا وتی: "نازانم
ئه‌و كاره
له لایه‌ن
شاره‌وانی
هه‌ولێره‌وه
كراوه یا
لایه‌نی تر
به‌ڵام هه‌ر
لایه‌نێك
كردبێتی ده‌ست
خۆشانه‌ی پێ
ده‌ڵێم. ره‌خنه‌یه‌كیشم
هه‌یه و ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه
باش وا بوو
كه ناوی
بچووكی شه‌هید
قاسملووش
بنووسن واتا
بنووسن شه‌قامی
"عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو" و
زۆر باشتر و
شیاوتر بوو
ئه‌گه‌ر
نووسرابا "
شه‌قامی شه‌هید
عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو"
چونكه وه‌ك
ده‌بینن ئه‌و
شه‌قامه هه‌ر
سه‌ره‌تا له
به‌رزه‌پردی
"شه‌هید ئه‌كره‌م
مه‌نتك"ـه‌وه
ده‌ست پێده‌كات
و به پێش
یاریگای "شه‌هید
فرانسۆ هه‌ریری"
دا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
له هه‌موو
ئه‌و
شوێنانه و
له زۆر
شوێنی تری هه‌ولێری
پایته‌خت وه‌ك
پاركی "شه‌هید
سامی عه‌بدولره‌حمان"
و ... هه‌ر
شوێنێك به
ناوی شه‌هیدێكه‌وه
كرابێ حه‌تمه‌ن
وشه‌ی شه‌هید
له‌گه‌ڵ
ناوه‌كه‌ی
هاتووه."
جێگای
ئاماژه
پێدانه چه‌ند
ساڵێكه له
شاری
سلێمانیش شه‌قامێك
به ناوی شه‌هید
دوكتور
قاسملووه‌وه
كراوه.
|