|
شه‌وی یه‌ڵدا، شه‌وئاهه‌نگێك بۆ یادی له دایك بوونی رێبه‌ری شه‌هید، دوكتور قاسملوو
كوردستان‌و
كورد: یه‌كیه‌تیی
لاوانی
دێموكراتی
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
به بۆنه‌ی
شه‌وی یه‌ڵدا،
درێژترین
شه‌وی
ساڵ،
هاوكات له‌گه‌ڵ
ساڵرۆژی
له دایك
بوونی
رێبه‌ری
هه‌میشه
زیندوو، شه‌هید
دوكتور
قاسملوو،
رێوڕه‌سمێكی
به‌شكۆی
له بنكه‌ی
ده‌فته‌ری
سیاسیی
حیزبی
دێموكراتی
كوردستان
به به‌شداریی
ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تی،
كادر‌و
پێشمه‌رگه‌و
بنه‌ماڵه‌كانی
دانیشتووی
كه‌مپه‌كانی
حیزبی به‌ڕێوه
برد.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان به‌رێوه‌به‌ری شه‌وئاهه‌نگه‌كه كورته‌یه‌ك له ژیان‌و شوێنی له‌دایك بوونی كاك دوكتوری پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. به‌رێز مامۆستا عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن زاده قوتابی‌و هاوڕێی له مێژینه‌ی رێبه‌ری شه‌هید چه‌ند وته‌یه‌كی به‌م بۆنه‌یه پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد. به‌رێزیان وێڕای پیرۆزبایی ئه‌و شه‌وه مه‌زنه له گه‌لی كورد، پیرۆزبایی له گشت موسڵمانانی جیهان به بۆنه‌ی جێژنی قوربان‌و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌موو مه‌سیحیانی جیهان به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا كرد. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له وته‌كانی دا ئاماژه‌ی به رۆڵی دوكتور قاسملوو له دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوان كرد‌و به رێبه‌ری رێنسانسی حیزبی دێموكراتی ناو برد. هه‌روه‌ها هێندێك بیر‌و بۆچوونی ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردی له مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی حیزب خسته روو. مامۆستا ئازاد بیركردنه‌وه‌ی به یه‌كێك له خسڵه‌ته به‌رزه‌كانی دوكتو قاسملوو ناوبرد‌و هه‌ڵوێستی ئازا‌و بوێرانه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشی "ئه‌رته‌شی سوور"ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تیی بۆ یوگوسلاوی پێشوو وه‌ك نموونه هێناوه كه ئاكامی ده‌ركران له وڵاتی "چیكی"بۆ به‌دواوه بوو. مامۆستا له سه‌ر ساده دوان‌و ده‌ربڕینی ساكاری دوكتور قاسملوو دوا به جۆرێك كه هه‌ر خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وارێك لێی تێده‌گه‌یشت هه‌روه‌ها درێژه‌دان به رێبازی قاسملوو‌و بوون به قاسملوو له دوا وته‌كانی مامۆستاحه‌سه‌ن زاده بوون. له بڕگه‌كانی تری رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌م به‌ڕێزانه به هه‌ڵبه‌ست‌و هۆنراوه‌و په‌خشان‌و مه‌قام‌و گۆرانی كۆڕه‌كه‌یان زیاتر رازانده‌وه: مامۆستا بێبه‌ش: شێعر‌و په‌خشان سالار كرماشانی: گۆرانی خاتوو سوهه‌یكلا قادری: هۆنراوه عه‌لی بداغی: په‌خشان هیشمه‌ت كرماشانی: گۆرانی خاتوو حه‌لیمه ره‌سووڵی: هۆنراوه خاتوو نه‌شمیل عه‌باسی: هۆنراوه سارێژ كۆیی: هۆنراوه ره‌سووڵ گه‌وهه‌ری: حه‌یران هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كاك جه‌عفه‌ری حامیدی چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاك قادر وریا نووسه‌ری كتێبی (قاسملوو له رێبازی‌دا) كاك هۆشمه‌ند نووسه‌ری كتێبی (قاسملوو له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد)ی خه‌ڵات كرد. سه‌ركه‌وتووانی ده‌وره‌ی كامپیوته‌ر كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه له نێو به پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌كاندا به‌رێوه‌چووبوو له‌و رێوره‌سمه‌دا خه‌ڵات كران. چه‌ند پارچه موسیقایه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆڕی هونه‌ری‌یه‌وه ئاماده كرابوون نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌كه بوون‌و پاشان كاك قادر وریاش چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كی خۆشی سه‌رده‌می خه‌باتی له‌گه‌ڵ دكتور قاسملوو بۆ به‌شداربووان گێڕایه‌وه. په‌یامی
یه‌كیه‌تیی
لاوانی
دێموكراتی
رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
كومیته‌ی
ئازادی له‌لایه‌ن
كه‌یوان
عیزه‌تی‌یه‌وه
خوێندرایه‌وه‌هه‌ر
له كۆتایی
ئه‌و شه‌وئاهه‌نگه‌دا
تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی
شه‌وی یه‌ڵدا
چه‌ند شێوه
هه‌ڵپه‌ڕینیان
نواند‌و
كۆڕه‌كه
به ئاهه‌نگ‌و
خۆشی هه‌ڵپه‌ڕكێی
گشتی
رازانده‌وه.
|