|
ئامانجه
راسته‌قینه‌کانی
تورکیا
نووسینی
: ره‌حیم
قادری ره‌حیم
قادری
رووناکبیرێکی
کوردی
دانیشتووی
ئیسپانیایه.مامۆستا
و وه‌رگێری
فیلمی "کیسه‌له‌کانیش
ده‌فرن" له
ده‌رهێنانی
به‌همه‌ن
قوبادی که
خه‌ڵاتی سه‌ده‌فی
زێری
فیستوالی
سان
سێباستیان SAN
SEBASTIAN وه‌رگرتووه
له کوردی به
ئیسپانیای
وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
Rahim
Kaderi
es un intelectual kurdo residente en España. Profesor y traductor, fue
el encargado de traducir سایتی
: Especial
para INFOMEDIO ئه‌و
رۆژانه که
زۆربه‌ی
میدیاکانی
جیهان باس له
تورکیا و
پارتی
کرێکارانی
کوردستان(پ.کا.کا.)
ده‌که‌ن،
داهاتووی
دیالوگ یا یه‌کیه‌تی
شارستانیه‌ت(اتحاد
تمدنها) بۆ
من زیاتر له
هه‌میشه
سرنج راکێشه.
بیری ئه‌و چه‌شنه
دیاکوگ یا یه‌کیه‌تی
یه شتێکی
باشه به‌ڵام
کاتێک مرۆڤ
سه‌یری به‌شدارانی
ئه‌و
پێکهاته ده‌کا
زوو به‌ئاکامی
دڵخوازی خۆی
ده‌گا. ئایا
ده‌توانی ده‌وڵه‌ت
یا
وڵاتانێک،
نه‌ته‌نیا
ئه‌ندام، به‌ڵکوو
دامه‌زرێنه‌ری
ئه‌و
پێکهاته بن
له کاتێک دا
له ناو
خۆیاندا هه‌ر
چه‌شنه
دیالوگ له
گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆن
به ره‌سمی
ناناسی و ره‌ت
ده‌کرێته‌وه؟ ئایا
حکوومه‌تی
چه‌کمه و
مێزه‌ر به
سه‌ران که
به‌و په‌ری
ناشارستانیانه
له گه‌ڵ
داوا و مافی
دانێشتوانی
خۆیان مامه‌له
ده‌که‌ن ده‌توانن
پێشه‌نگی ئه‌و
پروژه‌یه
بن؟ کۆماری
ئیسلامی
ئێران له 13ی
ژوئیه‌ی 1989 له
ویه‌ن له سه‌ر
میزیی
دیالوگ ڕێبه‌ری
کاریزمای گه‌لی
کورد و
سکرتێری(حدکا)
دوکتور
قاسملوو و
هاوڕێیانی
تێرۆر ده‌کا،مرۆڤێک
که به
ئیمان و
ئیراده‌وه
بۆ چاره‌سه‌ر
کردنی
ئاشتیانه‌ی
کێشه‌ی کورد
له
کوردستانی
ئێران گه‌یشتبوو
پێته‌ختی
ئوتریش. پ.كا.كا.
هه‌تا ئێستا
5 جار ئاگر به‌سی
ڕاگه‌یاندوه
که له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی
تورکیاوه
به هێند نه‌گیراون
و ره‌ت
کراونه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا-
باباجان له
سه‌فه‌ری
خۆیدا بۆ به‌غدا
ده‌ڵێ :
دیالوگ له
نێو ده‌وڵه‌تاندا
ده‌کرێ و چون
پ.کا.کا. ده‌وڵه‌ت
نیه نابێ هه‌ر
باس له
دیالوگ بکرێ. وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا له
سه‌ر ئاگربه‌س
و دیالوگ به
مه‌به‌ستی
ئاشتی له
ئیسرائیل -
فه‌ڵه‌ستین،نیکاراگوا،کولومبیا،ئیرله‌ند،ئیسپانیا
و... چ ده‌ڵێ وچ
بیر ده‌کاته‌وه؟ داگیرکردنی
به‌شێک له
قبرس له
ساڵی 1974 بۆ
تورکیا هه‌رزان
ته‌واو بوو.کار
به ده‌ستانی
تورک ده‌یانهه‌وێ
مێژوو دوو
پات بکه‌نه‌وه،ئێستا
دیانهه‌وه‌ێ
ده‌ستیان
بگاته
کانگا نه‌وته‌کان
و کۆتایی
پێهێنان به‌و
دێمۆکراسیه
تایبه‌تیه‌یه‌ی
که‌له
کوردستانی
عێراق دامه‌زراوه.
کاربه ده‌ستان
و ژنراڵه‌کانی
تورک قه‌ت
ئاواتی وه‌سه‌رخستنی
دوو شاری
کوردنشینی
که‌رکووک و
موسڵیان بۆ
ئیمپراتوری
تورکیا نه‌شاردوته‌وه. شاره‌زایان
له سه‌ر
ناوچه ده‌زانن
که پ.کا.کا.
زیاتر له
ئێران را
هێرش ده‌کاته
سه‌ر تورکیا
تا له عیراق
. ئه‌گه‌ر
رێگای
نیزامی چاره
سه‌ری مه‌سه‌له‌که
ده‌کا بۆ
تورکیا هێرش
ناکاته سه‌ر
ئێرانیش؟ ئایا
چاوه‌روانی
ئه‌وه ده‌کرێ
که
ئیسپانیا به
هوێ بوونی
کوماندوی E.T.A
(رێکخراوی چه‌کداری
باسک که بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
خه‌بات ده‌کا)
له خاکی فه‌رانسه
هێرش بکاته
سه‌ر ئه‌و
وڵاته. ده‌وڵه‌تێکی
مدرن و
وڵاتێکی
پێشکه‌وتوو
هه‌رگیز ئه‌و
رێگایه هه‌ڵنابژێرێ.
ئه‌گه‌ر
تورکیا هێرش
بکاته سه‌ر
کوردستان که
ئاکامی
ناخوش و ماڵ
وێرانکه‌ری
ده‌بێ، ئه‌و
کاته
رۆژئاوا چ هه‌ڵوێستێک
ده‌بێ بگرێ.؟ به
باوه‌ری من
ده‌بێ
تورکیا بخه‌نه
ژێر گه‌مارۆ،
هه‌ر به‌و چه‌شنه‌یه‌ی
که له کاتی
هێرشی سه‌ددام
حوسێن بۆ
کویت کرا.
تورکیا ده‌بێ
له ناتوو ده‌ربکرێ
و له‌وه‌ش
زیاتر ده‌بێ
به تورکیا
بگوترێ که
هاتنی بۆ ناو
یه‌کیه‌تی
ئوروپا ده‌چێته
ناو دنیای خه‌ون
و خه‌یاڵه‌وه.
فه‌رهه‌نگی
کاربه‌ده‌ستانی
تورک هیچ کات
رێگای ئه‌وه‌ی
نه‌داوه که
باس له
بوونی گه‌لانی
تر له‌و
وڵاته بکرێ.
له مێژووی
تورکیا دا
زۆر لاپه‌ری
ره‌ش و شه‌رماوی
سه‌باره‌ت
به هه‌ڵس و
که‌وتی
نامرۆڤانه
له گه‌ڵ ئه‌رمه‌نی
و کورد هه‌یه.
کێشه‌ی
ئێستا پ.کا.کا.
نیه مه‌سه‌له‌ی
گه‌لێکی 20-15
میلیونی یه
که به دوای
چاره‌سه‌رێکی
ئاشتیخوازانه
دایه. رۆژئاوا
ده‌بێ
وشیاری
تورکیا بێ.
پاش سه‌رکه‌وتنی
حیزبی داد و
گه‌شه ((A.K.P
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌م
دوایانه
دا، هاوکات
هێندی یه‌کیه‌تی
و لێک نیزیک
بوونه‌وه‌ش
له ئارا دان
که ده‌توانێ
مه‌کؤی
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
رۆژئاوا و ئه‌رزیشه‌کانی
جیهانی بن،
که ده‌توانین
ئاماژه به
هێڵی تازه‌ی
ئانکارا- ده‌میشق
– تاران به‌که‌ین. گه‌ش
بینه‌کان سه‌رکه‌وتنی(A.K.P)
له تورکیا
به سه‌رکه‌وتنی
"ئیسلامی
میانه‌ره‌و"
ناو ده‌به‌ن
به‌ڵام
راستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه
که ئه‌وانه‌ی
له سه‌ره‌تا
دا ده‌ست به
فروشتنی
ئیسلامی
میانه‌ره‌و
ده‌که‌ن
کاتێک به ده‌سه‌ڵات
ده‌گه‌ن به‌ره‌و
دیکتاتوری و
سه‌ره‌رؤی
ده‌رؤن. ئیسلام
کۆدی تایبه‌تی
خۆی بۆ بابه‌ته
گرنگه‌کانی
وه‌ک مافی
مرۆڤ،ئازادی
و
دێمۆکراسی،ژن
و... هه‌یه که
له گه‌ڵ
نۆرم و
یاساکانی
رۆژئاوا و
دنیای پێشکه‌وتوو
دا دژایه‌تیان
هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی
ناووکی
کارکردن بۆ
جیاوازی ده‌سه‌ڵات
له ئائینه. ئه‌گه‌ر
رۆژئاوا به
راستی ده‌ێهه‌وێ
به شێوه‌یه‌کی
موسبه‌ت و(
به‌که‌ڵک)
سازه‌نده
رۆلێکی باش
بگیرێ ده‌بی
بۆئه‌و
بیرۆکه کار
بکا، هه‌ر ئه‌وه‌ی
که له
وڵاتانی
خۆیان
کردوویانه.
هه‌روه‌ها
رۆژئاوا ده‌بێ
یارمه‌تی
هێزه د‌ێموکرات
و پێشکه‌وتنخوازه‌کان
بدا، ئایین و
دێمۆکراسی
له ناو
جانتایه‌کدا
جێگایان
نابێته‌وه. له
وڵاتانی فره
نه‌ته‌وه‌یی
که چه‌ند
پێکهاته‌ی
ئیتنیکی به‌یه‌که‌وه
ده‌ژین
باشترین
رێگا به فه‌رمی
ناسێنی داوا
و مافه‌کانی
سیاسی و
کولتورین له
سه‌ر بنه‌مای
رێز و یه‌کسانی. ئیسپانیا
ده‌توانی بۆ
ئێران و
تورکیا
مودێلێکی
باش بێ. سه‌رکوت،
راونان و
کوشتن نه‌ته‌نیا
له رێژیمه
دیکتاتوره‌کان
بگره له
دیموکراته‌کانیشدا
کێشه‌که
ئاڵوزتر ده‌کا
و هیزه‌کانی
(دوری له
ناوه‌ند)
گریز از مه‌رکه‌ز
چه‌ند به‌رابه‌ر
ده‌کا. تێبینی
: دیالوگی
ئوروپا
ریکخراوه‌یه‌کی
غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌یه
که له ساڵی
1992 دامه‌زراوه،
مه‌سه‌له‌ی
ئه‌منیه‌تی
پێوه‌ندی
دار به
ئیسپانیا و
ئوروپا،ئیران،عێراق،
ئه‌فغانستان،
ئیسرائیل،کێشه‌کانی
کورد،فه‌ڵه‌ستین،سه‌حرا
و هید... له ده‌ستووری
کاری ئه‌و
رێکخراوه
دان،دیالوگی
ئوروپا بۆ
بڵاو کردنه‌وه‌ی
ئامانج و
پروژه‌کانی
خاوه‌ن چه‌ند
مێدیایه که
ئینفۆمیدیا(INFOMEDIO)
گرنگترینی
ئه‌وانه.
ئینفۆمیدیا
به شێوه‌ی
سایتی
ئینترنیتی
بڵاو ده‌بێته‌وه
چه‌ندین که‌سایه‌تی
به ناو
بانگی
ئیسپانیایی
له بواره‌کانی
سیاسی،
دیپڵوماسی،
رۆژنامه‌وانی،ئه‌ده‌بی
و... وه‌ک
مشاویر کار
ده‌که‌ن و
زۆر که‌سایه‌تی
نێوخۆی و
نێونه‌ته‌وه‌ی
وتار و بابه‌ت
ده‌نووسن. ره‌حیم
قادری به
نووسینی
بابه‌ت
هاوکاریان
ده‌کا.ئاخرین
بابه‌ت و
نوسراوه‌ی
ناوبراو له
ژێر ناوی "ئامانجه
ڕاسته‌قێنه‌کانی
تورکیا" که
به
ئیسپانیایی
نوسراوه له
ئینفۆ مێدیا
بڵاو بۆته‌وه.
چه‌ند وتار و
بابه‌تی
دیکه‌ش له
سه‌ر سه‌فه‌ری
ئه‌حمه‌دی
نیژاد بۆ
نیویورک،
توپ بارانی
کوردستانی
باشوور له
لایه‌ن
ئێرانه‌وه
به
ئیسپانیایم
نووسیوه که
هیوادارم له
داهاتوو دا
بتوانم به
کوردی وه‌ریان
بگیرمه‌وه
تا له
ئیختیاری
خوێنه‌رانی
به‌رێزی دا
بنیم. سایتی
ئینفۆ
مێدیاخوێنه‌ری
زۆری هه‌یه
نه‌ته‌نیا
له
ئیسپانیا به‌ڵکوو
له هه‌موو
ئامریکای
لاتین. هه‌روه‌ها
بۆلتینێکی
حه‌و‌توانه‌ی
هه‌یه که
هه‌موو
رۆژانی هه‌ینی
بڵاو ده‌بێته‌وه.
|