|
(( ئه‌گه‌ر
ڕه‌وای ماف و
ژیانی مرۆڤه‌کانی
تر ببینی خه‌ڵکیش
جوانیت ده‌بینێ
)) 1/
ویللایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا .
2/
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
( الامم
المتحدة ) . 3/
عێراق . سنور
به‌زاندنی
تورکیا بۆ
کوردستان
کارێکی
نایاسایی یه‌و
له‌پێش هه‌موو
جیهانه‌وه
ده‌بوایه
ئه‌م سێ لایه‌نه
قسه‌و به‌رگرییان
هه‌بوایه
له‌سه‌ری به‌ڵام
به‌داخه‌وه
. به‌داخه‌وه
ئێمه‌ی کورد
زۆر لاوازین
و له‌وپه‌ڕی
لێپرسراوێتیش
بین هه‌میشه
نه‌مانتوانیوه
بڕیار بده‌ین
ده‌نا له
عێراقێکدا
که ئه‌مڕۆ
خیانه‌تمان
پێده‌کات
زۆر به‌داخه‌وه
سه‌ره‌ک
کۆمار‌و
جێگری سه‌ره‌ک
وه‌زیران و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و
هه‌ندێ وه‌زیری
تر هه‌موو
کوردن که‌واته
که‌ی ئێمه‌ی
کورد ده‌توانین
بڕیار بده‌ین
یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه
هه‌مووی
کارتۆنین ..!! .
وه‌ڵامه‌که‌ی
بۆ خۆیان به‌جێده‌هێڵم
بزانین ئه‌و
لێپرسراوو
وه‌زیرانه
چۆن چۆنی وه‌ڵامی
خه‌ڵکی ده‌ده‌نه‌وه
؟. ئایا
تورکیا هیچی
دووریوه‌ته‌وه
له‌ده‌غڵی
ڕگه‌زپه‌ره‌ستی
؟. توورکیاو
ئێمه‌ی
کورد‌و خه‌ڵکیش
دڵنییاین که
هیچی نه‌دووریوه‌ته‌وه‌و
هیچیش
نادوورێته‌وه
له
دوواڕۆژداو
سوودێکیشی
پێ نه‌گه‌یشتووه
ته‌نها
ڕسووایی و
کوشتن و
ناشرین و
نابووت
بوونی نه‌ته‌وه‌ی
توورک و گڵاو
بوونی خاک و
وێرانبوونی
ئابووری
نیشتمانی و
سه‌قه‌ت
بوونی باری
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕۆشنبیری و
ڕه‌ووشتی و (
مۆڕاڵ ) کۆمه‌ڵێ
پرنسیپی
جوانی مرۆیی
تر که‌بوونی
نی یه له‌و
ووڵاته‌دا ،
له‌مانه
زیاتر و
داخستنی ده‌رگای
له‌یه‌ک گه‌یشتن
و گفتوگۆ‌و
پێشکه‌وتن
له‌مانه و
هه‌ندێ کاری
قێزه‌وونی
تر هیچیی
زیاتری نه‌چنیووه‌ته‌وه‌و
.
( تورکیا
ووڵاتێکی ڕه‌ش
و نامرۆیی و
ناحاڵی یه
له ژیان و
له ئاستی وه‌پێشچوونی
زانست و کاری
ڕامیاری سه‌رده‌م
زیاتریش
ماڵ‌وێران ده‌بێت
هه‌تا
سیستمی
گڵاوی سه‌ربازی
بڕیار به‌ده‌ست
بێت له‌و
ووڵاته‌دا )
. مافی هه‌موو
که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی
ئه‌و ووڵاته
پێشێل کراوه
به‌هۆی
ڕامیاری چه‌وتی
ده‌سه‌ڵات و
پارته‌کانه‌وه
به‌تایبه‌ت
پارته
ئاینی و
ئیسلامی یه‌کانه‌وه
که زه‌ڕه‌یه‌ک
مرۆڤایه‌تی
و چاکه‌و
پیاوه‌تییان
له‌ده‌ست
نایه بۆ خه‌ڵکی
هه‌ژارو
لێقه‌وماوی
ئه‌و ووڵاته‌و
به‌تایبه‌ت
کورد که‌به
هۆی پۆستاڵی
عه‌سکه‌رتاری
یه‌تی ئه‌فسه‌ره
فشه‌ڵه‌کانیانه‌وه
نایانه‌وێ
مافی گه‌لێک
بده‌ن که
زیاتره له
23 بیست و سێ
ملیۆن مرۆڤ و
ته‌نها له
باکووری
کوردستان ئه‌و
ژماره‌یه
مرۆڤی کورد
هه‌یه به‌ڵام
له‌جیهاندا
ده‌تووانین
بیخه‌مڵێنین
به 50 په‌نجا
ملیۆن مرۆڤی
کورد که
خاوه‌نی هیچ
زه‌وی و
نیشتمان و
ماف و ده‌سه‌ڵاتێک
نین ، ئه‌مه‌ش
بۆخۆی
تاوانێکی گه‌وره‌یه
به‌رامبه‌ر
کورد‌و
مرۆڤایه‌تی
چونکه زۆر
له میلله‌تانی
جیهان هه‌ن
که ژماره‌یان
له چه‌ند هه‌زارێک
تێناپه‌ڕێت
به‌ڵام ده‌ووڵه‌ت
و خاک و ماف و
بوون و ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌یه . ئه‌بێ
نهێنی ئه‌وه
چی بێت ؟. که‌ئه‌م
ووڵاته زل و
بێ هونه‌ره‌ی
تورکیا خۆی
بائه‌دا به‌سه‌ر
میلله‌تێکی
هه‌ژارو
بێکه‌سی وه‌کو
کورددا که
کورد خۆی هیچ
پشت و په‌نایه‌کی
نی یه ته‌نها
شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی
کوردستان نه‌بێت
، ئه‌بێ ئه‌و
نهێنی یه چی
بێت ؟. که سه‌دان
جاره
ووڵاتی
تورکیا
میلله‌تی
کورد قه‌تڵ و
عام ده‌کات و
سنووره‌کانی
نێو ده‌ووڵه‌تی
ده‌به‌زێنێ
و مافی مرۆڤ
پێشێل ده‌کات
و که‌چی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
( الامم
المتحدة )
فزه‌ی لێوه
نایه‌ت و
بێده‌نگه
له ئاست ئه‌و
هه‌موو
پێشێلکارییانه‌ی
تورکیا که‌به‌رامبه‌ر
گه‌لێکی هه‌ژارو
بنده‌ستی
خۆی ده‌یکات
. ده‌بێ ئه‌م
ده‌سه‌ڵات و
هێزه سه‌ربازی
یه
خوێنڕێژه‌ی
تورکیا بیر
له‌وه نه‌کاته‌وه
که ئه‌مڕۆ
ڕۆژی
گفتوگۆ‌و
دانیشتن و له‌یه‌ک
حاڵی بوون و
لێک گه‌یشتنه
؟. ده‌بێ ئه‌م
ووڵاته چ
شانازی و
ڕۆشنبیری
ژیان و
ئامۆژگاری
یه‌ک به‌جێبهێڵێت
بۆ نه‌وه‌ی
دوواڕۆژی
خۆی ؟. باشه
تورکیا به
خه‌ڵک و
میلله‌تی
کورد‌و پارتی
کرێکارانی
کوردستان ( پ
ک ک ) ده‌ڵێت
تیرۆریست ..! .
ئه‌ی ئه‌وه
نی یه ( پ ک ک )
خۆی داوای
ئاگربه‌ست و
دانیشتن و
گفتوگۆ ده‌کات
..!! . له‌م
ساڵانه‌ی
دوواییدا چه‌ندین
جار ( پ ک ک ) خۆی
یه‌ک لایه‌نه
ئاگر به‌ستی
ڕاگه‌یاندووه
، ئه‌ی باشه
تورکیا که
خۆی باوه‌ڕی
به
دانووستان و
گفتوگۆ نه‌بێت
ئه‌ی به چ
هه‌قێک به‌خه‌ڵکی
ده‌ڵێت
تیرۆریست ؟.
جاکوا
تیرۆریست
باوه‌ڕی به
گفتوگۆ هه‌یه
؟. ئه‌ی بۆ به
پارته
ڕامیاری یه
ئوستوقراتی
و سه‌رمایه‌دارو
مه‌زهه‌بی و
ئاینی یه‌کانی
تورکیا
ناڵێت
تیرۆریست ؟.
که‌توورک
خۆیان له‌هه‌ژارییدا
کاری خراپ و
به‌دڕه‌ووشتی
ده‌که‌ن .!. هه‌رکه‌سێکیش
باوه‌ڕی نی
یه به‌م به‌دڕه‌ووشتی
یه‌ی خه‌ڵکی
تورک که‌له‌په‌نا
پارتێکی
ئیسلامی‌دا
ده‌یکه‌ن به‌ناوی
پارتی دادوه‌ری
و گه‌شه‌پێدانه
( العدالة
والتنمیة )
ده‌توانێت
سه‌ردانێکی
شاری ئه‌سته‌مبوڵ
بکات ببینێت
چۆن له‌سه‌ر
جاده‌کان په‌لی
پیاو ڕاده‌کێشن
بۆ
ڕابواردنی
جنسی به‌رامبه‌ر
به بڕێک
پاره ، که‌ئه‌م
کاره له‌ڕاستیدا
له‌هیچ
ووڵاتێکی
سێکۆلارو بێ
ئایندا
ناکرێ و له‌ڕاستیشدا
له‌به‌ر
حورمه‌تی
مرۆڤ و گه‌وره‌یی
مرۆڤ ئه‌و
کاره قه‌ده‌غه‌یه
چونکه ئه‌وه
کاری له‌شفرۆشی
یه‌و له ئه‌وروپای
ڕۆژئاوا که
سه‌رتۆپکی
ئازادی یه
قه‌ده‌غه‌یه
که‌چی له‌ووڵاتێکی
وه‌کو
توورکیا که
پارتێکی
ئیسلامی له‌سه‌ر
حوکم و ده‌سه‌ڵاتداره
قه‌ده‌غه
نی یه به‌ڕاستی
شه‌رم و سه‌یریشه
، له‌وه‌ش سه‌یرتر
ئه‌و به‌ڕه‌ڵاخانه‌یه
ووڵاتی
موسوڵمانانه
چونکه
ئه‌سته‌مبوڵیش
له‌سه‌ره‌وه
که‌سه‌یری
ده‌که‌ی هه‌مووی
مزگه‌وت و
مناره‌یه
به‌ڵام له‌خواره‌وه‌و
له‌ڕاستیدا
دنیایه‌کی
تره .
باتوورکیا
بچێت باری
ژیانی
ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئه‌خلاقی
خه‌ڵکه‌که‌ی
خۆی چاک بکات
نه‌ک هه‌موو
ڕۆژێک به‌بیانووی
( پ ک ک ) ه‌وه
هێرش بکاته
سه‌ر میلله‌تی
کورد‌و قه‌تڵ
و عامی بکات .
له‌ڕاستیدا
توورکیا و
پارته
ئیسلامی یه
سه‌قه‌ت و ئه‌فسه‌ره
دۆڕاوه‌کانی
خۆی
تیرۆریستن
نه‌ک میلله‌تێک
که هیچ
مافێکی نی یه‌و
خه‌بات ده‌کات
له‌پێناوی
ئه‌وه‌ی که‌وه‌کو
مرۆڤێکی
ئاسایی
ژیانی هه‌بێت
.
کورد
ئه‌ڵێ : ( ئه‌گه‌ر
به‌رز بفڕیت
نزم ئه‌نیشیته‌وه
) په‌ندێکی
جوانه له‌سه‌رکه‌وتن
و ته‌نگانه
یان ژێرکه‌وتن
هه‌ر یه‌ک چه‌شن
بیت باشه . له‌سه‌رکه‌وتنا
لووت به‌رزیی
ناشرینت ده‌کات
و له‌ژێر که‌وتنا
یان له‌ته‌نگانه‌دا
لووت شۆڕی
یان
ماستاوکردن
ترسنۆکی یه‌و
به‌هه‌مان
شێووه
نابووت و
ناشرین ده‌بی
. که‌واته
مرۆڤ له‌هه‌موو
کاته‌کاندا
باسروشتی
بێت ، چونکه
ئه‌و گۆڕانه
جۆراو
جۆرانه په‌یوه‌ندی
به‌باری
ڕۆشنبیری و
ده‌روونی یه‌وه
هه‌یه ئه‌م
نمونه‌یه‌م
له‌سه‌ر
تورکیا
هێنایه‌وه
چونکه هه‌میشه
لافی سه‌رکه‌وتن
و له‌خۆبایی
بوونی پێوه
دیاره له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ته‌پیوترین
ئابووری هه‌یه‌و
ڕسوواترین
ووڵاته .
( لووت به‌رزی
و له‌خۆبایی
بوونت زه‌ره‌رمه‌ندی
کردی
بابیزانیت
ئه‌ی
توورکیا تۆ
به‌و هه‌موو
هێزه‌وه
دۆڕاوویت
چونکه تۆ هه‌ق
نیت و
داگیرکه‌ریت
جاران ( پ ک ک ) ه
تۆزێک بوو ئه‌مڕۆ
کورد هه‌مووی
( پ ک ک ) ه یه ) .
مرۆڤی
ڕه‌گه‌زپه‌رست
خۆی خۆی ده‌خوات
و له نرخی
خۆی که‌م ده‌کات
له‌به‌رچاوی
جیهان و
مرۆڤه‌کانی
تری دنیا . له‌ڕاستیدا
ئه‌گه‌ر به‌ووردی
و تێگه‌یشتنه‌وه
ئێمه
بڕوانینه
خۆمان ئاده‌میزاد
هه‌موو براو
که‌سی یه‌که
چونکه هه‌موو
له‌ڕه‌گه‌زی
مرۆڤین و که‌س
جیاواز نی یه
ته‌نها به‌هه‌ست
و هزری جوان
نه‌بێت هیچ
جیاوازییه‌کیش
له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان
و ئاینه‌کان
و ڕه‌نگی
پێست و .. هتد
نی یه .... !! . هه‌موو
که‌سێک و ده‌ووڵه‌تێک
گوێ ده‌گرێ و
وه‌رده‌گرێ
ته‌نها
توورکیا نه‌بێت
.!. بۆیه چاره‌نووسی
توورکیاو
پارته به‌ناو
موسوڵمانه‌که‌ی
( دادوه‌ری و
گه‌شه‌پێدان
) هه‌ر
دۆڕاندن و شه‌رمه‌زاری
و ڕسووایی یه
. سه‌رکه‌وتن
و سه‌ربه‌رزی
بۆ ئه‌و
میلله‌ته‌یه
که ژیر‌و
خاوه‌ن تاقی
کردنه‌وه‌یه
و مێژوویه‌کی
جوان بۆ نه‌وه‌ی
داهاتووی
خۆی به‌جێبهێڵێت
. گۆشه‌گیرترین
ووڵات که‌هیچی
له تاڵیبان
و به‌لوج و
به‌ربه‌رو
قاعیده‌و
گروپه
ئاینی یه
توندڕه‌وو
تیرۆریستی
یه‌کانی
دنیای
دوواکه‌وتوو
که‌متر نی یه
به‌دڵنیای
یه‌وه
ووڵاتی
تورکیایه‌و
پارته ڕه‌گه‌زپه‌رسته
ئیسلامی یه‌که‌ی
ئاردۆغان و
عه‌بدوڵا
گۆله که
پارتێکی هه‌تا
بڵێی دوواکه‌تووه‌و
به‌و هۆش و
بیره ته‌سکه‌وه
ده‌یانه‌وێت
ببنه ئه‌ندامی
ووڵاتانی ئه‌وروپا
که پارته‌که‌یان
ناوی دادوه‌ری
و گه‌شه‌پێدانه
(
العدالةوالتنمیة)
به‌ڕاستیش
نه دادپه‌روه‌رن
و نه گه‌شه‌کردووشن
بۆ کۆمه‌ڵگای
توورکان . سه‌دام
و هیتله‌رو
مۆسۆلۆنی و
شاوشیسکۆو
کاسترۆو
مارکۆزی و ..
هتد ئه‌مانه
که‌به گه‌وره‌ترین
دیکتاتۆرو
فاشیست و
خوێن‌ڕێژ
ناویان هه‌یه
له‌مێژووی
نه‌هامه‌تی
و جه‌نگ و
کاولکاری دژ
به‌مرۆڤایه‌تی
هێشتا له‌هه‌ندێ
بار‌و هۆش (فکر)
ه‌وه وه‌ک :
ڕامیاری ،
ئابووری ، ڕه‌گه‌زپه‌رستی
، کۆمه‌ڵایه‌تی
و مرۆیی یه‌وه
ئه‌م
دیکتاتۆرانه
له‌تورکیا
باشترن .
تورکیا وه‌ک
ده‌سه‌ڵات
فاشیترین و
خراپترین ده‌سه‌ڵاته
له جیهاندا
نه‌ک ته‌نها
به‌رامبه‌ر
که‌مه نه‌ته‌وه‌و
کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی
تری خۆی به‌ڵکو
به‌رامبه‌ر
توورک و
ووڵاتانی
دراوسێ و
عێراق و
قوبرس و
بولغارستان
به‌هه‌مان
شێوه‌یه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی
که‌له‌مێژه
توورکیا ده‌یه‌وێت
ببێته ئه‌ندام
له کۆمه‌ڵه‌ی
ووڵاتانی ئه‌وروپا
له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاشدا
به‌ینی تاڵه‌و
به‌کورتی په‌یوه‌ندی
ووڵاتی
تورکیا له‌گه‌ڵ
هه‌موو
دنیادا
خراپه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌رمه‌نه‌کاندا
که‌له‌کاتی
جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مدا
جه‌نگی له‌ته‌کدا
کردن نزیکه‌ی
یه‌ک ملیۆن
ئه‌رمه‌نی
کووشت و به‌ڵگه‌ی
ته‌واوی ئه‌م
کاره‌ساته‌ش
کتێب و
ڕۆمانه‌که‌ی
ئۆرهان
پامۆکه که
که‌ڵه نووسه‌رێکی
گه‌وره‌ی
تورکه . بۆ
نمونه
ئۆرهان
پاموک گه‌وره
نووسه‌ری
تورک که‌خاوه‌نی
زیاتر له‌حه‌وت
ڕۆمانه‌و
بۆته خه‌م
هه‌ڵگری
تورکان و هه‌موو
هه‌وڵێکی بۆ
به سێکۆلار
و مه‌ده‌نی
کردنی عه‌قڵی
یه‌تی کۆمه‌ڵگای
توورکه و چه‌ند
ساڵێکه له‌و
بوواره‌دا
کارده‌کات و
له‌ته‌مه‌نی
سی ساڵیدا یه‌که‌م
ڕۆمانی ده‌رکردووه
بۆ گه‌له‌که‌ی
و نووسراوه‌کانی
وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر چه‌ندین
زمانی
جیهانی و ..
هتد . ئه‌م
نوسه‌ره هه‌موو
مرۆڤێکی
ڕۆشنبیر و چه‌وه‌ساوه
شانازی پێوه‌ده‌کات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
کوڕی
خێزانێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندیشه
به‌ڵام
ڕۆشنبیری یه‌که‌ی
وای
لێکردووه
که به‌رگری
له مافی هه‌ژاران
بکات و خۆشی
بووێن ، که‌چی
که‌له‌کاتی
وه‌رگرتنی
ئۆرهان بۆ خه‌ڵاتی
نۆبڵ له
وێژه (
الادب) تورکه‌کان
پیرۆزباییان
لێ نه‌کرد و
ناڕه‌حه‌تیش
بوون به‌و خه‌ڵات
کردنه . ئه‌بووایه
ئه‌حمه‌د
سیزه‌ر که
سه‌رۆکی
کۆماری
تورکیای ئه‌و
کات بوو یان
ئاردۆغان که
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
تورکیا بوو
وه‌هه‌روه‌ها
ئێستاش سه‌ره‌ک
وه‌زیرانه
یه‌که‌م که‌سایه‌تی
بوونایه که
پیرۆزباییان
لێ بکردایه
به‌ڵام به‌داخه‌وه
نه‌یانکردو
هۆکه‌یشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ ئه‌و
نوسینه‌ی که
پاموک
ئاماژه‌ی
پێداوه له‌کتێبه‌که‌یدا
ووتویه‌تی :
له‌دووای جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌م
له‌به‌رواری
1915 ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وکاته‌ی
تورک که‌به‌ناوی
عوسمانلییه‌کانه‌وه
به‌ده‌سه‌ڵات
بوون و زۆر
ناوچه‌و
ووڵات و
شوێنیان
خاپوور
کردووه‌و
داگیرکردووه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
، بێجگه له‌وه‌ش
ئاماژه‌ی به‌و
ڕاستی یه
کردووه که
ئه‌ڵێ :
عوسمانلی یه‌کان
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ملیۆن و
نیوێک ئه‌رمه‌ن
و چه‌ند هه‌زار
کوردیان
کووشتووه‌و
ماڵ و
حاڵیشیان به‌تاڵان
بردوون ئه‌وه
مێژوویه‌کی
ڕاست و به‌ڵگه‌یه‌کی
حاشاهه‌ڵنه‌گره
که توورک
یان
عوسمانلییه‌کانی
ئه‌وکاته
که‌له
تورکه
فاشیسته‌کان
بوون
دووژمنی نه‌ته‌وه‌کانی
تریش بوون له‌ناوچه‌که
. ئه‌م
نووسینه
ڕاستییه‌که
ئۆرهان
بامۆکی
نووسه‌ر به‌به‌ڵگه‌وه
هێناوێتی یه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
جارێکی تر نه‌ته‌وه‌که‌ی
به‌هه‌ڵه‌دا
نه‌ڕووات و
بیری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی
له‌ناویاندا
لاببات و
شۆڤێنی یه‌ت
و دوواکه‌وتوویی
و دڵ ڕه‌شی
تورک بسڕێته‌وه
له‌ناخیاندا
که‌چی نه‌ته‌وه‌ی
تورک و به‌تایبه‌ت
ئه‌حمه‌د
سیزه‌رو ئه‌ردۆغان
زۆر لێی په‌ست
بوون و
پیرۆزبایشیان
لێنه‌کرد بۆ
وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی
نۆبڵه‌که‌ی .
له‌م ڕۆژانه‌شدا
په‌رله‌مانی
فه‌ره‌نسیش
ئه‌و ڕاستی
یه‌ی که‌ته‌ڵخ
کرابوو له‌باره‌ی
کووشتنی ئه‌رمه‌نه‌کان
و کورده‌کان
له‌به‌رچاوی
خه‌ڵکی به‌ڕوونی
هێنایه‌وه
سه‌ر گۆڕه‌پان
و ناوی تورک
و ده‌سه‌ڵاتی
تورکیای
تاوانبار
کردوو وه‌ک و
کارێکی
مرۆیی هه‌ق و
ڕاستی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان
له‌وانه‌یه
سزایه‌کی گه‌وره‌ی
پاره لێسه‌ندن
له‌گه‌ڵ
تورکیادا
بکرێت .
تورکییایه‌ک
که خۆی
ئابووری
نزمه و خه‌ڵکه‌که‌ی
نزمترین
ژیان و باری
کۆمه‌ڵایه‌تی
خراپ به‌ڕێووه
ده‌به‌ن هه‌تا
ئێستاش که
سه‌دوپه‌نجا
ملیار
دۆلاری ئه‌مه‌ریکا
قه‌رزداره
بێجگه له‌یارمه‌تی
یه‌کانی
ئیسرائیل و
چه‌ند
ساڵیشه له‌به‌روبوومی
نه‌وتی
عێراق ده‌خوات
و خاڵی
سنووری
برایم خه‌لیل
شایه‌ت حاڵی
هه‌ژاری و که‌م
ده‌رامه‌تی
تورکیایه
که‌چی
ئۆردۆغان به‌م
حاڵه جوانه‌وه
هه‌ڕه‌شه
له‌فه‌ره‌نسا
ده‌کات و ده‌ڵێ
: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی
فه‌ره‌نسی
بڕیاری
تاوانبارکردنمان
بدات له‌به‌ر
ئه‌رمه‌نه‌کان
ئه‌وه خۆی
زه‌ره‌ر ده‌کات
.. ! . منداڵیش
پێکه‌نینی
دێ به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه
. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراقم
بیرده‌خاته‌وه
( ناجی سه‌بری
) که له‌کاتی
پڕۆسه‌ی
ڕزگارکردنی
عێراقدا
ساڵی 2003 که له‌شکری
وویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا
هێرشیان
کرده سه‌ر
عێراق ده‌یووت
: ئێمه حه‌وت
ملیۆن چه‌کدارمان
هه‌یه و ئه‌مه‌ریکا
هه‌ڵده‌فڕێنین
بۆ ئه‌ودیوو
سنور .. ! . که‌چی
خۆی له‌پێش
هه‌موو که‌سێکه‌وه
هه‌ڵفڕی و له
ووڵاتی نه‌مسا
گیرسایه‌وه
. ئه‌وه‌ی له‌م
به‌زم و ڕه‌زمه‌ی
هێرشی ده‌سه‌ڵاتی
تورکیا بێ شه‌رم
و بێ ڕاوه‌ستان
بوو له‌گه‌ڵ
گه‌لی کورد
ووڵاتی زه‌به‌لاحی
ئه‌مریکاو
عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
و ووڵاتانی
ئیسلامی عه‌ره‌بی
یه . Hamid774@yahoo.com
|