|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره .
ح. س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
–26/9/2707 ان
–2/9/277
توانج
: ئا +
ماده =
ئاماده
پێاوێکی
په‌ک که‌فته
، که
پێیان ده‌وت
" خله
گادزراو" و
ته‌مه‌نی وه‌ک
زه‌رده‌ی ده‌م
ئێواران ، هه‌تا
ده‌هات له
ئاسۆی ژیان
دا کاڵ
تر ده‌بوه‌وه
و ره‌نگی
ده‌په‌ڕی
، ویستی
وه‌سیه‌ت
نامه یه‌کی
پته‌و بنووسێ
، تا بزانن
له پاش
نه‌مانی به
چ سێوه‌یه‌ک میراته‌که‌ی
له نێو ماڵ
و منداڵ دا ،
به‌ش بکه‌ن و
وه‌ک هه‌میشه
له‌سه‌ر
که‌له‌پوور
، نه‌بێته
شه‌ڕه
گه‌ڕه‌کی
. له
به‌ینی
خۆمان دا بێ
، ئه‌م
وه‌سیه‌ته
زۆر به قازانجی
"
نووره کهجهڵی
" ی
برای
خله
ته‌واو
نه ده‌بو ،
چون له
مێژه‌وه
" نووره"
و مووره
خه‌یاڵیان
وا بو ،
به‌شی ته‌واو
وتهسهل
به
خێزان
و میراتگره
یاساییه‌کانی
خله
گادزراو
نه‌ده‌ن ،
بیکه‌نه
وشتر و
ئه‌وان
بخه‌نه
کوڵانی په‌راوێزه‌وه
.
نووره به‌ڵێنی
داب‌و
،رۆژێکی
دیاری کراو ،
کاکه
خله‌ی به‌رێ
بۆ وێنهگرخانه
( عهککاسی)
یه‌کی
باش و
وێنه‌یه‌کی
زۆر رێک
و پێک و
رووناکی لێ
هه‌ڵ بگرێ
، تا وه‌ک
پێویستیه‌کی
فه‌رمی ، له
سه‌ر پهڕوهندهی
وه‌سیه‌ت
نامه‌که‌ی
دایبنێن .
چون" نووره
که‌چه‌ڵ "،
ئه‌م کاره‌ی
پێ خۆش نه‌بو
،
هه‌ر ده‌یخسته
دواوه و وه‌ک
"هات هاتی رۆم
" ، هه
"قه‌ولی
سه‌ر خه‌رمانی
" ده‌دا به
خله‌ی کاکی .
رۆژیک خله زۆر
له
نووره
تووڕه بو و
وتی
به سه‌ری
شێخ ، توش
له‌گه‌ڵم نه‌یه‌ی
، من خۆم ده‌چم
و وێنه‌ش ده‌خه‌م
. ئه‌وه‌نده‌ش
ته‌وه‌زه‌ل
نیم - هێنده‌م
پێ وتی ددانم
که‌وت !!!
نووره که‌چه‌ڵ
، له
ژێر گوشار دا
، له‌گه‌ڵ
خله ی کاکی
که‌وتنه
رێگه و گه‌یشتنه
وێنهگهرخانه
. کاتێک خه‌ریکی
وێنه گرتن
بوون ، بۆ ئه‌وه‌ی
نووره کاکه
خله ته‌فره
بدا و دیسان
کاره‌که
بخاته
دواوه ،
له گه‌ڵ
وێنه‌گر
بوونه هاو
ده‌ست و په‌ستا
په‌ستا وێنه
گر ده‌یوت
: مامه
خله تۆزێک
چه‌نه‌ت بهرزهوهکه
، ریشت شانه
که ، چاوت
مهترووکێنه
، تۆسقاڵیک
ملت به‌ره
به خوزدا ،
جامانه‌که‌ت
گرێ ده ،
بزه‌یه‌ک
بخه سه‌رلێوان
و له
گه‌ڵ هه‌ر ده‌نکه
فرمانێکیش
، که به
خله‌ی هه‌ناسه
ساردی ده‌دا
، کابرای
وێنه
گر به ده‌نگی
به‌رز
ده‌یوت " ئاماده‌ی
!!!؟؟؟؟
؟ .
هێنده‌یان
خله چه‌رمه‌سه‌رێ
دا و
ماندویان
کرد ، هه‌ناسه‌ی
سوار ببو .
وێنه‌گه‌ر
دیسان وتی :
نه‌ختێ سنگت
به‌ره پێشه‌وه،
ها ، ها ، ها ...
- ئاماده‌ی
؟ .
خله‌ی هه‌ناسه
سارد به شه‌که‌تی
وه‌ڵامی
داوه : "
ئاماده‌ی
چیم
"؟ هێنده
ماندووتان
کردم ، که " ئا " که‌م
فه‌وتا ،
هه‌ر " ماده"
که‌م ماوه
!!!
بیلامانێ،
دو له روی
گه‌لی کورد و
ئێوه‌ی به‌رێز
، هێنده
بۆ ئانجام
دانی ماده‌ی
140 یش، به‌ڵێنیان
دا و وتیان
:
" ئاماده"
بن و
ئه‌نجامی
ده‌ده‌ین و خه‌ڵکیان
ته‌فره دا ،
که په‌رژینی
قایم
بێ ، کوردیش
وه‌ک سۆفی
خله ،
" ئا"
که‌ی
فه‌وتاوه و
هه‌ر " ماده"که‌ی
ماوه . به‌ڵام
هه‌ر چۆن بکه‌ن
، کوردستان
هه‌ر
کوردستانه
و که‌رکووک هه‌میشه
دڵی
کوردستان
بوه
.
فۆڕموول
:
ئا + ماده =
ئاماده
|