|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره .
soransa@hotmail.cpm
ح
. س . سۆران
غه‌زه‌ل :
قوببه‌یی
سه‌ر دوندی
به‌رزی هه‌ستی
ئینسانه غه‌زه‌ل،
کووچه
باغی سه‌وزی
بیری شاری هه‌ستانه
غه‌زه‌ل
.
بۆ
به‌یانی
مافی هۆز و
ده‌ربڕینی
ده‌رده
کورد ،
مه‌ڵهه‌می
ناسۆری زامی
ده‌ردی
کوردانه غه‌زه‌ل
.
کانی گه‌نجی
مرخی شه‌نگه
، پڕ له په‌نده
و فه‌لسه‌فه
،
که‌شتی ئه‌فکاری
مه‌ندی گۆلی
عیڕفانه
غه‌زه‌ل
.
کاتی
ماتی و ره‌نجه‌ڕۆیی
و لانه‌وازی
هۆش
و له‌ش ،
جه‌وهه‌ری
ئێکسیری
رۆحه ،
دا‌و و ده‌رمانه
غه‌زه‌ل
.
دوای ره‌وێنی
هه‌وری توند
و هه‌ڵمی
بارشتی خه‌یاڵ
،
کۆلکه
زێڕینه‌ی هه‌تاوی
پاشه بارانه
غه‌زه‌ل .
باڵه‌خانه‌ی
شانشینی
مێری شازی
وێژه‌یه ،
سه‌رگوڵی به‌سته
و مه‌قام و
شاهی دیوانه
غه‌زه‌ل
.
به‌رده‌نووسی
سنگی خه‌ڵکه
، ره‌نگی
فه‌وتانی
نیه ،
کۆنه‌شی
مزر و فه‌ریکه
، ره‌مزی
هه‌رمانه
غه‌زه‌ل
.
بۆ
پیاسه‌ی هه‌ستی
تاسه و سۆزی
ده‌مسازی ئه‌وین
،
خه‌ڵوه‌ت
و زه‌نوێر و
که‌سکه
، چه‌شنی
جێژوانه غه‌زه‌ل .
سه‌مفۆنی
وێژه و خه‌یاڵه
، نۆتی
مێڵۆدی
به‌یان ،
سازی
ده‌مسازی ئه‌وینه
، باغی مه‌ستانه
غه‌زه‌ل
.
رێنوێنی رێی
مرۆڤه بۆ
ترۆپه‌ی به‌رزی
ژین ،
دوژمنی
په‌ستی و
دهۆیه ، دژ
به وێستانه
غه‌زه‌ل
.
به‌رهه‌می
بۆچوونی
وردی ، حه‌زره‌تی
نالی و ئه‌ده‌ب
،
ئاڵوباڵوی شاره‌زوور
و شاری
بۆکانه غه‌زه‌ل
.
بۆ
وه‌ڵامی
زوڵم و زۆر و
کێشه‌جاڕی
ناحه‌زان
،
ئه‌سڵه‌حه‌ی
بێ ده‌نگی
ده‌ستی مامه
سۆرانه غه‌زه‌ل
|