|
زینی زه‌مان :
مه‌وته‌نی من سه‌رفه‌رازه ، دوندی هه‌ورازم هه‌یه
زه‌ردی به‌رز و شاخی ته‌رزو جه‌ننه‌تی نازم هه‌یه
کاتێ یادی کێوی گۆیژه و ئه‌زمه‌ر و شاهۆ ئه‌که‌م
وه‌ک په‌پووله‌ی زایری شه‌م،عه‌زمی په‌روازم هه‌یه
زێده‌که‌م زینی زه‌مانه ، من مه‌می بۆتانی ئه‌و
زه‌مزه‌می زه‌نوێری زاب و ده‌شتی دریازم هه‌یه
میلله‌تی من کۆمه‌ڵێکه سه‌رگوڵی باغی جیهان
پیاوی چاک و لاوی پاک و کیژی ته‌ننازم هه‌یه
فه‌خری ناوی ئه‌رده‌ڵان و موکری و بابان ئه‌که‌م
خانی له‌پزێڕ و بوداق و میری پێبازم هه‌یه
هۆنه‌ری هۆزێ هه‌ژارم بۆیه وا ناوم گومه
سه‌د هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبی شاز و بێنازم هه‌یه
من که غه‌وواسم له به‌حری قووڵی قامووسی گه‌لم
گه‌وهه‌ری نابی به‌دیع و گه‌نجی ئه‌لفازم هه‌یه
ئه‌ز له جێگه‌ی که‌شکه خۆره و داڵی چرچ و کونده‌بو
سه‌قر و شمقاڕ و شه‌هێن و شاهه‌ڵو و بازم هه‌یه
وێژه‌رانی نوکته‌زان و نووسه‌رانی به‌رزه‌بیر
بولبولانی نه‌غمه خوانی نه‌غمه په‌ردازم هه‌یه
ده‌نگی شێعری دڵنه‌وازم وا کپ و ئه‌سپاییه
باوه‌کو پسپۆڕی سازم ، سازی ناسازم هه‌یه
گه‌ر به عه‌سته‌م بیدڕێنن لاپه‌ڕه‌ی په‌رده‌ی دڵم
سه‌د په‌ژاره و ره‌مزی گه‌وره‌و رازی ده‌مسازم هه‌یه
من له جێگه‌ی بووکی شووشه و ئه‌سپی کایه و ره‌وڕه‌وه
بۆ مناڵانی وڵاتم، میت و گه‌ڵوازم هه‌یه
خاوه‌نی قامی قه‌تار و دمدم و سوارۆ منم
پڕ به که‌ڵوێ به‌یت و باو و شێعر و ئاوازم هه‌یه
چانیه چاچا و بره‌یک و راکی و تانگۆ و تویست
چۆپی و رۆینه و شێخانی و نه‌زمی سێبازم هه‌یه
په‌یڕه‌وی ئه‌فکاری خه‌ڵک و خووخده‌ی بێگانه نیم
مه‌کته‌بێکی تازه ساز و خاسه رێبازم هه‌یه
عاشقێکی سینه‌چاکی خاکی سۆرانم ئه‌من
وه‌ک مه‌سیحا وه‌ختی وه‌سفی سیحر و ئیعجازم هه‌یه
ح . س. سۆران
|