|
با
به‌یه‌که‌وه
رێز له شه‌هیدان
بگرین وه‌ک
ئاگادارن 10ی
خاکه‌لێوه
سالرۆژی شه‌هید
کرانی پێشه‌وای
گه‌لی کورد
به ده‌ستی
نه‌یارانی
گه‌له‌که‌مان،
له مێژ ساله
وه‌ک رۆژی
رێزگرتن له
شه‌هیدانی
کوردستان
ناودێر
کراوه‌و ئه‌وینداران‌و
رێبوارانی
رێگای سه‌ربه‌ستی
کوردستان و
سه‌ربه‌رزیی
گه‌لی کورد
له هه‌ر
قۆژبنێکی ئه‌م
جیهانه‌دا
بن، له‌م
رۆژه‌دا به
سازدانی کۆر‌وکۆبوونه‌وه‌و
پێکهێنانی
سمینار و... سه‌ری
رێز‌و وه‌فا
بۆ سه‌رجه‌م
شه‌هیدانی
رێگای به
ئاوات گه‌یاندنی
گه‌له‌که‌مان
دائه‌نوێنن. به
سه‌رنجدان
به‌و
راستییه که
پێشه‌وای نه‌مر
ته‌نانه‌ت
له دوا ساته‌کانی
ژیانی پر له
سه‌ربه‌رزیی
خۆیدا روو له
میلله‌ته‌که‌ی
ده‌کات‌و
ئامۆژگاریان
ده‌کات که
یه‌کگرتوو
بن‌و خۆ له
دووبه‌ره‌کێ‌و
ته‌فره‌قه
به‌دووربگرن‌و
دووبه‌ره‌کێی
کورد به
پیلانی
دۆژمن ده‌زانێت،
پێمانوایه
گه‌وره‌ترین
غه‌در له
ئامانج‌و
ئاواته‌کانی
پێشه‌وای
زانای کورد
ئه‌که‌ین که
له سالرۆژی
بانگه‌واز
بۆ یه‌کگرتوویی
و یه‌کیه‌تیدا،
وه‌ک ساڵی
رابردوو به
دوو بۆنه‌ی
جیاواز رێز
له یادو خه‌باتی
شه‌هیدانی
رێگای
ئازادیی گه‌له‌که‌مان
بگرین. ئه‌گه‌ر
وه‌ک زۆر که‌س
پێشمان وابێ
که به
دووبوونی
ریزه‌کانی
حیزبی
دێموکرات
کاره‌سات نی‌یه،
به‌ڵام له‌و
روانگه‌یه‌وه
که ئه‌م
دووکه‌رت
بوونه
دووکه‌رتبوونی
عاتفه‌و هه‌ست‌و
پیرۆزایه‌تیشی
لێ‌که‌وتووه‌ته‌وه،
بۆ وه‌فادارانی
رێبازی شه‌هیدان
ناتوانێ
تراژێدیا نه‌بێ.
ئێمه
ناتوانین
خۆمان به
درێژه‌ده‌ری
ئامانجه‌کانی
کۆماری
کوردستان
بزانین و له
ئاست دوا
داخوازی سه‌رکۆماری
شه‌هیدی
کوردستاندا
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی
نه‌که‌ین. که‌وابوو
با رۆژی
رێزگرتن له
شه‌هیدانی
کوردستان
بکه‌ین به
ده‌سپێکێک
بۆ
کۆتاییهێنان
به
لێک‌دابڕان و
سه‌ره‌تای
فه‌سڵێکی
نوێ له یه‌کێتی
و ته‌بایی. ئه‌م
که‌مپینه
هه‌وڵێک و
داوایه‌که
له سه‌رکردایه‌تی
و ئه‌ندامانی
هه‌ر دوو
لایه‌نی
حیزبی
دیموکرات تا
چیدی به جیا
و به‌دوور له
یه‌ک رێز له
شه‌هیدان نه‌گرن
که لامان
وایه ئه‌وه
جۆرێکه له
بێرێزی به
شه‌هیدان و
هیوا و
ئاواته‌کانیان.
ئه‌م هه‌وڵه
ئه‌گه‌ر له
کوردستانیش
ده‌ست نه‌دا،
له وڵاتانی
ده‌ره‌وه
له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا ده‌کرێ
به ناوی
کۆمه‌ڵه
کولتوریه‌کان
و به به‌شداری
هه‌ردوو
لایه‌ن و هه‌موو
کوردان رێز
له‌م رۆژه
پیرۆزه
بگیرێ.
ئێمه داوا
له هه‌موو
لایه‌ک ئه‌که‌ین
به
واژۆکردنی
ئه‌م بانگه‌وازه،
به ناردنی
مایلێک و به
نووسینی
ناو، ناسناو
و شوێنی
نیشته‌جێبوونی
خۆتان، له‌م
که‌مپینه‌دا
به‌شدار بن و
پشتیوانی له‌م
هه‌وڵه بکه‌ن.
تێبینی:
ئه‌م بانگه‌وازه
تا ئێستا له
لایه‌ن ده‌یان
که‌سه‌وه
واژۆ کراوه
و له
داهاتوویه‌کی
نیزیکدا له
گه‌ڵ هه‌موو
ناوه‌کان
بڵاو ده‌کرێته‌وه. به
سپاسه‌وه کومیته‌ی
رێزگرتن له
10ی خاکه‌لێوه
|