|
ڕیفۆرم
و ڕه‌خنه. نووسینی:
موکریان
نستانی. پێوه‌ندیی
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه. کارتێککردن
و هاوپێوه‌ندیی
چه‌مکه‌کان،
بۆ هه‌میشه
به یه‌ک شێوه
نیه، هه‌لومه‌رج
و تایبه‌تمه‌ندیی
پێکهاته‌کان
ڕۆڵی سه‌ره‌کیی
ده‌بینن له
دیارییکردنی
کارتێککردن
و هاوپێوه‌ندییه‌کانیان
و دوباره
پێناسه‌کردنه‌وه‌یان
دا. یه‌کێک
له‌و هه‌ڵانه‌ی
که ئه‌گه‌ری
ڕوودانی هه‌یه،
ئه‌وه‌یه که
کاتێک له
پێکهاته‌یه‌کی
تایبه‌تدا
چه‌مکه‌کان
شڕۆڤه ده‌کرێن،
په‌نا
ببردرێ بۆ
پێناسه‌ی
گشتیی چه‌مکه‌کان،
واتا ده‌بێ
به وردی سه‌رنج
بدرێته ئه‌وه‌ی
که له
پێکهاته‌ی
تایبه‌ت دا،
لێکۆڵینه‌وه
له پێناسه‌ی
تایبه‌تی چه‌مکه‌کان
ده‌کرێ. بۆ
نموونه
کاتێک
بمانهه‌وێ
باسی
دێموکراسی
بکه‌ین له
پێکهاته‌ی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان دا
که پێکهاته‌یه‌کی
تایبه‌ته،
باس له
ڕوانگه و
ئاستی پێڕه‌وکرانی
دێموکراسی
له پێکهاته‌ی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان دا
ده‌که‌ین،
نه‌ک
تێڕوانیه
هزری و فه‌لسه‌فییه‌کان
یان ڕوانگه‌ی
پێکهاته‌یه‌کی
دیکه، واتا
باس له‌وه ده‌کرێ
که هه‌یه، نه‌ک
ئه‌وه‌ی که
ده‌بێ چۆن هه‌بێ.
ئایا
ڕه‌خنه به‌شێکه
له پرۆسێسی
ڕیفۆرم یان
به‌ربه‌ستێکه
له ڕێی
ڕیفۆرم دا؟
بۆئه‌وه‌ی
بتوانرێ وه‌ڵامێکی
بابه‌تیی به‌ده‌ستبهێنرێ،
پێویست ده‌کا
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه
له ڕوانگه‌ی
هۆکار و
ئامانجه‌کان،
بخوێنرێنه‌وه. له
ڕوانگه‌ی
هۆکاره‌کانه‌وه. له
کاتی
دیارییکردنی
هۆکاره‌کان
دا، پێویست
ناکا باسه‌که
ئاڵۆز بکرێ و
هۆکاره، ده‌ره‌کیی،
نێوه‌کیی،
دیار،
شاراوه‌کان
و ... هتد،
بهێنرێن و یه‌کبه‌یه‌ک
شیبکرێنه‌وه،
به‌ڵکو زۆر
ساده بنه‌ڕه‌تیترین
هۆکاره‌کان
وه‌رده‌گیردرێن،
به‌ڵام
هۆکاره بنه‌ڕه‌تییه‌کان،
ده‌بێ به
وردبینیی و
شاره‌زاییه‌وه
بابه‌تیانه،
دیارییبکرێن،
دیارییکردنی
هۆکارێکی
لاوه‌کی وه‌ک
هۆکارێکی
بنه‌ڕه‌تی،
ته‌واووی
باس و
لێکۆڵینه‌وه‌که
به لاڕێ دا
ده‌با. هه‌م
پێویستبوونی
ڕیفۆرم و هه‌م
سه‌رهه‌ڵدانی
ڕه‌خنه له
ناڕازیبوون
له دۆخی هه‌بوو،
سه‌رچاوه
ده‌گرن. که‌واته
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
ده‌توانرێ
بگوترێ که
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه،
ته‌واووکه‌ری
یه‌کترن، له
یه‌ک
پێکهاته دا. له
ڕوانگه‌ی
ئامانجه‌کانه‌وه. دوا
ئامانجی
ڕیفۆرم
باشترکرنه
له چوارچێوه‌ی
هه‌مان
سیستێم یان
ئیدۆلۆژیی،
به‌ڵام
ئاساییه که
دوا ئامانجی
ڕه‌خنه ڕه‌تکردنه‌وه
یان
گۆڕانکاریی
بنه‌ڕه‌تی
بێ. که‌واته
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه،
نه‌ک هه‌ر ته‌واووکه‌ری
یه‌کتر نین،
به‌ڵکو
دوورنیه که
دوو ئاراسته‌ی
پێچه‌وانه و
هه‌تا دژی یه‌کتر
وه‌ربگرن. ئێستا
به شێوه‌یه‌کی
ڕێژه‌یی وه‌ڵامی
پرسیاری سه‌ره‌وه‌مان
ده‌ستکه‌وتووه،
ئه‌گه‌ر
بمانهه‌وێ
بگه‌ینه وه‌ڵامێکی
یه‌کلاکه‌ره‌وه،
زۆر ساده ده‌کرێ
بگوترێ
کاتێک دوا
ئامانجی ڕه‌خنه
و ڕیفۆرم یه‌ک
بن، ئه‌و
کاته ڕه‌خنه
به‌شێکه له
پرۆسێسی
ڕیفۆرم، به
پێچه‌وانه‌وه
ڕه‌خنه ده‌بێته
به‌ربه‌ستێک
له ڕێی
ڕیفۆرم دا. ڕه‌خنه
وه‌ک به‌ربه‌ستێک
له ڕێی
ڕیفۆرم دا. ئه‌وه‌ی
که بگوترێ که
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه،
ته‌واووکه‌ری
یه‌کترن،
پێویستی به
لێکدانه‌وه
نیه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که
ڕه‌خنه وه‌ک
به‌ربه‌ستێک
له ڕێی
ڕیفۆرم دا
باس‌بکرێ،
پێویستی به
شیکردنه‌وه
و هێنانه‌وه‌ی
نموونه‌ی به‌رده‌ست
هه‌یه.
بۆچوونی باو
ده‌رباره‌ی
ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر
له نێوه‌ندی
ڕۆشنبیرییدا
ئه‌وه‌یه که
ڕه‌خنه
شاکاره و ڕه‌خنه‌گر
که‌سێکی
بوێر و
لێهاتوویه،
به‌ڵام ئه‌وه
بۆچوونێکی
ڕه‌ها نیه و
هه‌میشه
ناکرێ ڕه‌خنه‌و
ڕه‌خنه‌گر
به‌م شێوه‌یه
پێناسه
بکرێن به
تایبه‌تی له‌و
کاتانه‌دا
که بنه‌ما
هزری و بابه‌تییه‌کانی
ڕه‌خنه،
لاواز و جێگه‌ی
گومان بن. پێویسته
ئه‌وه
بزانرێ که
کاتێک ده‌توانرێ
ڕه‌خنه وه‌ک
به‌ربه‌ستێک
له ڕێی
ڕیفۆرم دا
باس‌بکرێ که
ڕه‌خنه و
ڕیفۆرم له هه‌مان
پێکهاته‌ی
دیارییکراو
دا، پێوه‌ندیی
و کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر یه‌کتر
هه‌بێ. ڕه‌خنه
له پێکهاته‌یه‌ک
دا پێوه‌ندییه‌کی
ئه‌وتۆی نیه
له‌گه‌ڵ
ڕیفۆرم له
پێکهاته‌یه‌کی
تر دا. بۆئه‌وه‌ی
باسه‌که
ئاڵۆز نه‌بێ،
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان،
وه‌ک نموونه
وه‌رده‌گرین
که ڕیفۆرم و
ڕه‌خنه له
پێکهاته‌ی
ئه‌و حیزبه‌دا
هه‌ن و
کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر یه‌کتر
هه‌یه. هه‌وڵه‌کانی
ڕیفۆرم له
پێکهاته‌ی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان دا
ئه‌گه‌رچی
سه‌ره‌تایین
به‌ڵام
ناتوانرێ
نکۆڵیان
لێبکرێ و به‌هێند
وه‌رنه‌گیردرێن.
له هه‌مان
کاتدا، ڕه‌وتێکی
ڕه‌خنه‌گرانه
ئه‌گه‌رچی
بنه‌ما
هزرییه‌کانی
ڕوون و کامڵ
نین، به‌ڕێوه‌یه
و خه‌ریکی
خۆداڕشتن و
خۆگه‌ڵاڵه‌کردنه.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی
ڕیفۆرم و ئه‌و
ڕه‌وته ڕه‌خنه‌ییه
شان به شانی
یه‌کتر
بڕۆن، هیچ
گرفتێک نیه و
گۆڕانکارییه‌کان
له به‌رژه‌وه‌ندی
پێکهاته‌ی
گشتی دا ده‌بن،
به‌ڵام گرفت
ئه‌وه‌یه که
هه‌وڵه‌کانی
ڕیفۆرم و ئه‌و
ڕه‌وته ڕه‌خنه‌ییه
دوو ئاراسته‌ی
جیاواز وه‌رگرن،
له‌و کاته‌دا
یه‌ک
پێکهاته هه‌یه
که له دوو
لاوه هه‌وڵی
گۆڕین و
پێکهێنانی
گۆڕانکاریی
تێدا ده‌درێ،
که ئه‌وه‌ش
ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتن
له‌نێوان
ڕیفۆرم و ڕه‌خنه
دا
درووستببێ و
له ئه‌نجام
دا پێکهاته‌ی
گشتی سست و
لاواز ببێ. ڕۆڵی
ڕه‌خنه. وه‌ک
ئاماژه‌ی
پێکراوه،
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان،
له دۆخی
ڕیفۆرم و
نوێبوونه‌وه
دایه. له دوو
لایه‌نه‌وه
ڕه‌خنه ده‌توانێ
ڕۆڵی هه‌بێ. یه‌که‌م:
هه‌وڵبدا بۆ
دیارییکردنی
لاوازیی و
ناته‌واوویه‌کانی
سیستێم، ده‌سه‌ڵات
و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
ئێستا، بۆئه‌وه‌ی
بکه‌ونه نێو
به‌رنامه‌ی
ڕیفۆرم و به
پێی
میکانیزمی
گونجاو
گۆڕانکاریی
پێویستیان
تێدا پێکبێ. دووه‌م:
ڕه‌خنه ده‌بێ
وه‌ک
چاودێرێکی
گشتی بێ به‌سه‌ر
ئاستی
گۆڕانکاریی
و گه‌شه‌ی
ڕیفۆرمه‌وه،
واتا ده‌سه‌ڵات
ته‌نیا جێبه‌جێکاری
ڕیفۆرمه نه‌ک
بڕیارده‌ر و
داوه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌نجامه‌کانی
ڕیفۆرم.
کاتێک ده‌سه‌ڵات
توانای جێبه‌جێکردنی
ئه‌رکه
بۆڕاسپێردراوه‌کانی
نه‌بێ، جێگه‌ی
خۆیه‌تی بکه‌وێته
به‌ر ڕه‌خنه
و داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
لێبکردرێ. ئه‌نجامی
کۆتایی. درووسته
که ڕیفۆرم
پێویستی به
کات و به‌رنامه
هه‌یه و ڕه‌خنه
ده‌بێ له جێی
خۆیدا
بگیردرێ و
پرینسیپه
گشتییه‌کان
ڕه‌چاوبکرێن،
له هه‌مان
کاتدا که
سیستێمێکی
دێموکراتیک
به‌رگه‌ی
گفتوگۆ و
دیالۆگێکی
کراوه‌ی ئه‌مڕۆیی
نه‌گرێ، له‌و
باوه‌ڕه‌دام
ناتوانرێ
چاوه‌ڕوانیی
ڕیفۆرم و
نوێبوونه‌وه‌ی
لێبکرێ. به‌شێک
له ئه‌ندامانی
حیزب زیاد له
پێویست به ڕه‌خنه
دڵگران ده‌بن،
له کاتێک دا
به‌شێک له ڕه‌خنه‌کان
له به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب دان و
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان چه‌ندین
جار بانگه‌وازی
کردووه بۆ ئه‌ندامان،
ڕوناکبیران
... هتد، به
وتار، ڕه‌خنه،
پێشنیار ...
هتد، له
نوێکردنه‌وه‌ی
حیزب دا، به‌شداریی
بکه‌ن،
بڕواننه(
بانگه‌وازی هه‌یئه‌تی
نووسینه‌وه‌ی
به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی
حیزبی
دێموكراتی
كوردستان،
ماڵپه‌ڕی
کوردستان و
کورد) و(
بانگه‌واز
له پێناو ی
پێکهێنانی
کۆنگره‌یه‌کی
وه‌ڵامده‌ر
و سه‌رکه‌وتوو
دا، له ژماره
یه‌کی بۆڵته‌نی
کۆنگره‌ی 14،
ماڵپه‌ڕی
گیاڕه‌نگ).
که‌واته ده‌بێ
ئه‌ندامانی
حیزب به
بیرێکی
کراوه‌تر ڕه‌خنه
وه‌ربگرن و
ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ
ڕه‌خنه دا
بکه‌ن، به‌ڵام
به ڕاستی ده‌بێ
جیاوازیی
دابنرێ له‌نێوان
گله‌یی و ده‌ردی
دڵ کردن و ڕه‌خنه‌گرتن
دا.
|