|
تیرۆریزم
به‌ره و هه‌وراز
یا به‌ره‌و
نشێو؟
نووسینی:
ره‌حیم
قادری
له
نێو بیرورای
گشتی ده‌وڵه‌تانی
ئوروپایی به
تایبه‌تی له
ئیسپانیا ئه‌و
بیرو‌بۆچوونه
هه‌یه که
هیرش بردنه سه‌ر
ئه‌فغانستان
و عێراق
یارمه‌تی به
په‌ره‌ئه‌ستاندنی
تیرۆریزم
داوه.
له‌و
ناوچه‌و زۆر
ناوچه‌تری
جیهاندا
هێزێکی سه‌ره‌کی
( بالقوه)
که
له
تیرۆریزم
پشتیوانی ده‌کا
هه‌یه و له
راستیدا ئه‌و
ده‌ست تیوه‌ردانه
له ئه‌فغانستان
و عێراق نه‌بوونه
هۆی گه‌شه‌پێدان
و به
هێزکردنی
تیرۆریزم به‌ڵکوو
به‌شێکی
زۆری له‌و
هێزه سه‌ره‌کی
یه‌ی (بالقوویه‌ی)
ئاکتیو
چالاک کرد.
که واته به
باوه‌ری من
دنیا له به‌رامبه‌ر
ئاکتیو
بوونی
تیرۆریزم
دایه نه په‌ره‌ئه‌ستاندنی.
باسکردن
له
تیرۆریزم،
به‌تایبه‌ت
بۆ ئه‌وانه‌ی
قوربانی ئه‌و
ئافه‌ته‌ن.
هه‌روه‌ک
باسکردن له‌سه‌ر
هه‌ر دیارده‌یه‌کی
تر شتێکی
سروشتیه.
هێندی پێیان
وایه که
تیرۆریزم به‌ره‌و
هه‌وراز ده‌چێ
و له حاڵی
گه‌شه دایه
و هێندێکی تر
به پێچه‌وانه
بیرده‌که‌نه‌وه
هه‌ر دوو لا
به‌ڵگه ش بۆ
هه‌لوێسته‌کانیان
ده‌هێننه‌وه.
هێرش
بردن بۆسه‌ر
ئه‌فغانستان
که بوو به
هۆی رووخانی
ریژیمی
نگریسی تاڵه‌بان،
ریژیمێک که
مایه‌ی شه‌رم
بوو بۆ دنیا
پێشکه‌وتوو
وبه‌شه‌ریه‌ت
له راستیدا
به مانای(
مه‌نزه‌له‌ی)
ده‌ست بردن
بۆ هێلانه‌ی
ژه‌نگه
سووره بوو.
پاش
رووخانی
تاڵه‌بان
تیرۆریسته‌کان
شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی
و
بارهێنانیان
لێ تێکچوو.
به پێی
زانیاره‌کانی
ئه‌و کات به‌شێک
له ئه‌ندامان
و رێبه‌رانی
تاڵه‌بان و
القاعیده
رێگای
ئێرانیان
گرته پێش و
ریژیمی ئایه‌تولاکان
دواتر ئه‌و
زانیارانه‌یان
پشت راست
کرده‌وه. ده‌رنگتر
کاربه‌دستانی
کۆماری
ئیسلامی
رایانگه‌یاند
که به‌شێک
له‌و که‌سانه
راده‌ستی(ته‌حویل)
وڵاتی له
دایکبوونیان
کراونه‌ته‌وه
. و به‌شێکی
تر له" به‌ندیخانه‌کانی"
ئێران دان.
ئێستا
جێی خۆیه‌تی
له کۆماری
ئیسلامی
پرسیار بکرێ
که براستی چ
به‌سه‌ر ئه‌و
رێبه‌رانه‌ی
القاعیده و
تاڵه‌بان
هات که
پانایان بۆ
ئێران
هێنابوو؟
هێندی
سه‌رچاوه
ده‌ڵێن که
به‌شێک له‌و
رێبه‌رانه
له باکووری
تاران ده‌ژین
و ژیانێکی
لوکسیان هه‌یه.
به‌شێکی
تر له رۆژهه‌ڵاتی
ئێرانن و ئه‌وانیش
له ژیانێکی
خۆش که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
تیرۆریزم
له عێراق
پاش سه‌ددام
پاش
رووخانی
ریژیمی سه‌ددام
حوسین و
بۆشایی ده‌سه‌ڵات
له عێراق،
تیرۆریسته‌کان
سه‌ر له نوێ
بارودۆخێکی
تازه و
باشیان بۆ
خوولقا تاسه‌ر
له نوێ و به‌شێوه‌ی
توند‌و تیژتر
له
تیرۆریزم که‌ڵک
وه‌ربگرن. به‌ڵام
له هێندیک
شوێنی
عێراق، وه‌ک
کوردستان نه
وه‌زعیان
باش بوو و نه
باشیش ده‌بێ.
زه‌ربه‌ی
کاریگه‌ریان
وێکه‌وتوو و
زۆر که‌سیان
لێ‌گیراو و
ژێرخانی
تێکۆشانیان
لێ رووخاوه.
هه‌ڵه‌بجه
و پێنجوین
دوو ناوچه‌ی
کوردستانی
عێراق
هاوسنووری
ئێرانن که
ئه‌نساری
ئیسلامی(لقی
القاعیده)
له لایه‌ن
هێزه‌کانی
هاوبه‌شی
پێشمه‌رگه
و ئامریکا سه‌رکوت
کران و له
کۆتایی دا به‌ره‌و
ئێران
شوربوونه‌وه
و پاشه‌کشه‌یان
کرد و هه‌روه‌ک
ماسی له نێو
ئاوا دا وون
بوون. خه‌ڵکی
کوردستانی
ئێران له
شوێن وچونیه‌تی
ژیانی ئه‌و
که‌سانه
ئاگادارن.
شاره‌زایانی
هه‌رێمی
لایان وایه
که هاوکاری
کردنی ئێران
له گه‌ڵ
تورکیا بۆ وه‌ده‌رنانی
هێزه‌کانی پ.کا.کا.
له قه‌ندیل
به‌و مه‌به‌سته‌یه
که له
داهاتوو دا
هێزه
رادیکاله‌کان
ئیسلامی سه‌ر
به ئێران
تێدا جیگیر
بن. ئه‌و
هیزه سه‌ره‌کی
یه‌ی(بالقوه)
که له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م
پێکردن، ده‌رنگ
یا زوو له
هه‌ر شوێنێک
له‌و دنیایه
و له ژیر هه‌ر
بیانوویک دا
که‌ڵکیان
لێوه‌ر ده‌گیرێ
و له
رابردووش‌دا
نموونه‌ی وه‌ک
11ی سپتامبر- 11ی
مارسی
مادرید و
رووداوی له‌نده‌نمان
وه‌بیردێنه‌وه.
ئیسلامی
سیاسی ئه‌و هێزه
سه‌ره‌کی
ییه(بالقوه)
له زۆر هه‌ڵومه‌رجی
تر دا که‌ڵکی
وه‌رگرته‌وه
بۆ وێنه له
فتوا دژی
نووسه‌ر سه‌لمان
روشدی، مه‌سه‌له‌ی
کاریکاتور
له زۆر
وڵاتان دا جل
و به‌رگ به
تایبه‌تی
خوێندکارانی
كچی موسلمان
که له
رۆژئاوا ده‌ژین
و...
له
ئێراق راده‌ی
توند‌و تیژی و
کرده‌وه‌ی
تیرۆریستی
هاتووته
خوار. ئه‌و
کاره دوو
هۆی هه‌یه:
یه‌که‌م خه‌ڵک
له‌و هه‌موو
کوشتن و خوێن
رشتنه
ماندوو بووه
و له زۆر
حاڵه‌تدا خه‌ڵک
له به‌رامبه‌ر
تیرۆریستان
دا راده‌وستن
و هاوکاری
پولیس ده‌که‌ن.
دووهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ هێندی به‌ڵێنی
کاتی(مه‌قته‌حی)
ئێران. له‌ده‌فته‌ری
سیاسه‌توان
و
دیپلوماتیکی
ئیسپانیایی
دانیشتنم هه‌بوو
له باس سه‌باره‌ت
به ئێران و
ده‌ست تیوه‌ردانی
ئه‌و وڵاته
له ئێراقدا
ده‌ستی بۆ
کلیلی به‌رقی
ده‌فته‌ره‌که‌ی
راکێشا و
گوتی: توند‌و
تیژی له
عێراق وه‌ک
ئه‌و کلیله
که له ده‌ست
کاربه‌ده‌ستانی
ئێران دایه
به پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان هه‌لێ
ده‌که‌ن و ده‌ێ
کوژێننه‌وه.
دژایه‌تی
له
تیرۆریزم له
ناوخووه
له‌مه‌ر
تیرۆری
ناجوانمیرانه‌ی
بی نه‌زیر
بۆتۆو چه‌ند
بۆچوون هه‌ن،
که بۆ چوونی
هه‌ره به
هێز قامک بۆ
القاعیده،
وه‌ک ئه‌نجامدری
ئه‌و تیرۆره،
دریژ ده‌کا.
رۆژی یه‌که‌م
القاعیده
به‌رپرسیایه‌تی
ئه‌و تیرۆری
به ئه‌ستوو
گرت به‌لام
دواتر حاشای
لێکرد. له
دژکرده‌وه‌ی
خه‌ڵک ترسان
، وه‌ک جاران
خۆیان به
هێزو توانا
نازانن و له
رق و توره‌ی
خه‌ڵک ده‌ترسن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی
تری جێگای سه‌رنج
کتێبی تازه‌ی
دوکتور سه‌ید
عبدالعزیزالشریف
دامه‌زرێنه‌ری
گروپی
رادیکالی
میسری
الجیهاده.
له‌م کتێبه
دا له ژیر
ناوی" تێگه‌یشتنی
دروست له
جیهاد له
میسر ودنیا
دا" سه‌ید
ئیمام هیرش
ده‌کاته سه‌ر
القاعیده
له مه‌ر
رووداوه‌کانی
11ی سپتامبر و
له‌نده‌ن.
پسپوران
و لێکوله‌ران
خه‌رێکی
تاوتوو
کردنی ئه‌م
کتیبه‌ن نه
ته‌نیا له
مه‌ر ناوه‌رۆکی
به‌ڵکوو له
مه‌ر گرنگی
نووسه‌ر که
له دنیا
ئیسلام دا هه‌یه‌تی.
جێی وه
بیرهێناوه‌ی
که گروپی
رادیکالی
جماعت
الاسلامیش،
ده ساڵ له
مه‌وبه‌ر
رابردووی
خۆی و کرده‌وه
توند‌و تیژه‌کانی
خسته به‌ر
ره‌خنه و به
دژی ئیسلام
ناوی
لێهێناوه.
سه‌ید
ئیمام گروپه
رادیکال و
رێبه‌ره‌کانیان
به‌خه‌یانت
تاوانبار ده‌کا
چون له لایه‌ن
ئه‌و
وڵاتانه‌وه
وه‌ک میوان
وه‌رگیرا
بوون.
ئه‌گه‌ر
له
تیرۆریستان
له لایه‌ک
پشتیوانی شه‌رعی
که‌سانی وه‌ک
سه‌ید
ئیمامیان لی
که‌م بکه‌ینه‌وه
و له لایه‌کی
تر سه‌رچاوی
ماڵی هێندی
وڵاتیان لێ
وشک بکه‌ین
بێگومان هه‌م
حزووریان و
هه‌م
نفوزیان که‌م
ده‌بێته‌وه.
جا هه‌ر بۆیه
هه‌لوێستی
سه‌ید ئیمام
ده‌بێ موسبه‌ت
سه‌یر بکرێ.
ئه‌رکه‌کانمان
له به‌رامبه‌ر
هه‌ره‌شه‌ی
تیرۆریزم دا
له
عێراقه که
تیرۆریسته‌کان
به هۆی
لاوازی ده‌وڵه‌ت
و هاریکاری
نه‌کردنی
پێویستی
کۆمه‌ڵکای
نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌شێوه‌ی
توند‌و تیژی
به‌رچاو
دریژه به
چالاکی
تیرۆریستی
ده‌ده‌ن. هه‌ر
له وڵاته‌شه
که هێزیکی
زۆر سه‌رقالی
شه‌ره. بی
شک ئه‌گه‌ر
پشوویان
پێبدری
چالاکی
تیرۆریستی
خۆیان ده‌کێشنه
نێو پێته‌ختانی
ولاتانی
رۆژئاوا،
چۆن له
راستی دا ره‌ساله‌تی
و بۆچوونی ئه‌وان
هێنانی "رۆژئاوای
فاسیید" بۆ
سه‌ر ئایینی
ئیسلامه.
دوکتور
ئه‌حمه‌د
نیژاد تازه
له رێ وره‌سمی
رۆژی هه‌ینی
دا گوتی که
کاروانێکی
نوورانی وه‌رێ
که‌وتووه
که ئامانجی
گلۆبالیزه
کردنی
ئیسلامه. چه‌ند
مانگ له مه‌و
به‌ریش
الظواهری
راگه‌یاند
که ئامانجی
سه‌ره‌کی ئه‌و
و
موسلمانانی
جیهان دامه‌زراندنی
سیستمی
ئیسلامیی یه
له ئه‌ندونزی
تا
ئاندالووسی
ئیسپانیا.
خومه‌نیش
پاش شۆڕشی گه‌لانی
ئێران عه‌ینی
مه‌سه‌له‌ی
باس ده‌کرد.
بۆ
خه‌بات دژی
تیرۆریزم یه‌کیه‌تی
فاکتۆرێکی
گرنگه به
تایبه‌تی یه‌کیه‌تی
له نێو
ئوروپا و
ئامریکا دا،
وه‌زیری به‌رگری(مه‌به‌ستم
وه‌زیری به‌رگری
ئیسپانیایه)
له به‌رنامه‌ێکی
تلویزیونی
دا"59 سانیه"
سێ هۆکاری بۆ
به‌شداری
وحزوری
ئیسپانیا له
ئه‌فغانستان
هێنایه‌وه:
پێشگیری
له گه‌رانه‌وه‌ی
تاڵه‌بان بۆ
ده‌سه‌ڵات،به‌ڵێنی
له‌گه‌ڵ ژنی
ئه‌فغان، و
پێشگیری له
بی سوباتی له
ناوچه دا.
جێی
خۆیه‌تی که
پرسیار بکرێ
ئایا ئه‌و
هۆکارانه
ناتوانن
پیوه‌ریش
بن بۆ عێراق؟
ره‌نگه
وڵام ئه‌وه
بێ که بۆ ئه‌فغانستان
رێکخراوه‌ی
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووکان
بریاری داوه
به‌ڵام بۆ
عێراق نا.
ئه‌گه‌ر
ئامانج دامه‌زراندی
ئاشتی و ئه‌منیه‌ته
له‌و ناوچه‌یه،
هه‌ر وه‌ک به‌رپرسانی
ئیسپانیایی
له سه‌فه‌ری
تازه‌ی
خۆیان بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه(شا
و سه‌رۆک وه‌زیران)،
بێ پسانه‌وه
باس له
ئاشتی و ئه‌منیه‌ت
ده‌که‌ن،
جێی خۆیه‌تی
که
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی
نۆیش له‌سه‌ر
عێراق بکرێ.
ئایا
پێویسته که
ریژیمێکی وه‌ک
تاڵه‌بان له
عێراق بێته
سه‌رکار تا
پاشان
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووکان
و کۆمه‌ڵگای
جیهانی
وه‌ده‌نگ
بێن؟ ئه‌و
کات هه‌م دره‌نگه
و هه‌م خه‌ساره‌تی
زۆری به‌دواوه
ده‌بێ.
تایبه‌ت
به ئینفۆ
میدیاINFOMEDIO
WWW.INFOMEDIO.ORG
مادرید-2008
-1-18
|