|
له
یادی هه‌ژار
موكریانی‌دا
به‌سه‌ر
به‌رزی ژیا‌و
به ناكامی
مرد
قادر
وریا
له
2ی
ره‌شه‌مه‌ی
1991، چه‌ند حه‌وتوویه‌ك
پێش راپه‌ڕینه
مه‌زنه‌كه‌ی
ئازادیی به‌شێكی
زۆر له خاكی
كوردستان له‌ژێر
چنگاڵی
رێژیمی
زۆردار‌و
تاوانكاری
به‌عسی
لێكه‌وته‌وه،
هه‌ژاری موكریانی،
شاعیر،
وه‌رگێڕ،
زمانه‌وان‌و
خه‌باتكاری
ماندوویی نه‌ناس
كۆچی دوایی
كرد. به
پێویستم
زانی به‌م
چه‌ند دێڕه
یادی ئه‌و
مامۆستا به
خزمه‌ته
بكه‌مه‌وه
* * *
پێكهاتنی
كۆمه‌ڵه‌ی
ژێ ـ كاف‌و
ئه‌ندامه‌تیی
هه‌ژاری
موكریانی
له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا،
له‌و
رووداوانه‌ن
كه مه‌سیری
ژیانی ئه‌و
مرۆڤه‌یان
بۆ هه‌میشه
ساخ كرده‌وه.
هه‌ژار،
بیسته‌مین
ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه
بووه. به
دامه‌زرانی
ژێ ـ كاف‌و
به‌رین
بوونه‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی
تێكۆشان‌و
په‌ره‌گرتنی
نفووز‌و
خۆشه‌ویستیی
ئه‌و
رێكخراوه‌یه،
هه‌ژار جگه
له‌وه‌ی
تروسكه‌ی
هومێدی له
شه‌وه زه‌نگی
ژیانی گه‌له‌كه‌یدا
به‌دی كرد‌و
وه‌ك په‌پووله
له ده‌وری
ئه‌و
رووناكییه
هاڵا، ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌شی
بۆ پێك هات
كه هه‌موو
توانای خۆی
بخاته خزمه‌ت
به‌ره‌وپێش
بردنی
ئامانجه
پیرۆز‌و له
مێژینه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی
كه ئێستا له
درووشمه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا
ره‌نگیان ده‌دایه‌وه.
قه‌سیده‌ی
"عه‌قڵ‌و
به‌خت"و
شێعری
جۆراوجۆری
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
هه‌ژار، به
ده‌ستنووس‌و
زاربه‌زار‌و
یا له‌سه‌ر
ڵاپه‌ڕه‌كانی
گۆڤاری ((نیشتمان))
له‌و دێیه‌وه
بۆ دێیه‌كی
دیكه، له‌م
ناوچه‌یه
بۆ ناوچه‌یه‌كی
دیكه‌و، له
شارێكی
كوردستانه‌وه
بۆ شارێكی
دی، حوجره
به حوجره،
دیوه‌خان به
دیوه‌خان‌و
مال به ماڵ
ده‌گه‌ڕان‌و،
نوستوویان
له‌خه‌و
راده‌په‌راند،
بانگی
كوردایه‌تیان
بڵاو ده‌كرده‌وه،
خه‌ڵكیان بۆ
كۆبوونه‌وه
له ده‌وری
ژێ ـ كاف،
بۆ پاڵ وێك
دان‌و یه‌كیه‌تی،
بۆ هاتنه مه‌یدان‌و
راماڵینی
ته‌می سته‌می
سه‌دان ساڵه
بانگه‌واز
ده‌كرد.
به‌ڵام
ئه‌ركی هه‌ژار
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هه‌ر شێعر
گوتن‌و
شاعیری نیه،
ئه‌و به زۆر
شێوه‌ی
دیكه‌ش به‌شداری
به‌ره‌و پێش
بردنی ئه‌و
ریساله‌ته
ده‌كا كه
كۆمه‌ڵه كه‌وتۆته
سه‌ر شانی.
هه‌ژار یه‌كێك
له‌و سێ كه‌سه
بووه كه به
نوێنه‌رایه‌تی
له لایه‌ن
ژێكافه‌وه
چوون بۆ
دیتنی
نوێنه‌رانی
حیزبی هیوا‌و،
په‌یمانه
مێژووییه‌كه‌ی
سێ
سنووریان
مۆر كردوه.
هه‌ژار
له‌و رۆژه‌وه
كه چاره‌نووسی
خۆی له گه‌ڵ
چاره‌نووسی
خه‌بات‌و
تێكۆشانی
گه‌لی كورد
له پێناوی
گه‌یشتن به
ئازادی‌دا
گرێ دا، تا
ئه‌و رۆژه‌ی
گڵه‌بانی
چاوانی
كرا، پێغه‌مبه‌ری
راپه‌رین‌و
به‌رخودان‌و
كۆڵنه‌دان
بوو، دڵی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
گه‌له‌كه‌یدا
لێی ده‌دا.
شێعری هه‌ژار،
چه‌كی به‌ره‌نگاریی
پێشمه‌رگه‌ی
كورد‌و
سروودی سه‌ر
زاری
تێكۆشه‌رانی
كوردستانه.
ته‌می
ناهومێدی
ده‌ره‌وێنێته‌وه‌و
له پشت ته‌به‌ق
ته‌به‌ق هه‌وری
ره‌شدا،
دوارۆژی
رووناك به
لاوانی
كورد نیشان
ده‌ده‌ن.
شێعر‌و
نووسینی هه‌ژار
نموونه‌یه‌كی
یه‌كجار گه‌ش‌و
گشتگیر له
ئه‌ده‌بی
به‌ره‌نگاریی
گه‌لی كورد
له نیو سه‌ده‌ی
رابردوو دان.
هه‌ژار هه‌قی
خۆی بوو كه
له سه‌رده‌می
كۆماری
كوردستان دا
له لایه‌ن
پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌دی
نه‌مر
نازناوی
شاعیری
میللیی
پێ‌درابوو.
چونكه هیچ
كه‌س وه‌ك ئه‌و
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
به شێعر ته‌عبیری
له هه‌ڵوێست‌و
ئیراده‌ی
میللیی گه‌له‌كه‌ی
نه‌كردوه.
هه‌ژار،
ئه‌گه‌رچی
له دوای
رووخانی
كۆماری
كوردستانه‌وه
تا تێكشكانی
شۆرشی كورد
له
كوردستانی
عێراق له
ساڵی 1975 دا،
بۆ ماوه‌ی 32
ساڵ له
موكریان‌و
كوردستانی
ئێران دوور
بوو، به‌ڵام
چاوێكی هه‌روا
له‌سه‌ر ((په‌نجه‌ره‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
زامه‌كان))ی
بوو. له هه‌ر
ده‌رفه‌تێك
بۆ له‌قاودانی
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی
رێژیمی
شایه‌تی به
سه‌ر
كوردیان
هێنا، كه‌ڵكی
وه‌رده‌گرت‌و
نه‌یهێشت
ئاگرێك كه
ژێكاف‌و
حیزبی
دێموكرات‌و
قازی محه‌مه‌د
له مه‌هاباد‌و
چوارچرا
كردیانه‌وه،
له كوانووی
شێعره‌كانیدا
خۆڵه‌مَشی
فه‌رامۆشییان
له‌سه‌ر
بنیشێ.
هه‌ژار
ئه‌گه‌ر له
ژیاندا، بێ
وه‌ستان‌و
ماندوویی
ناسین، بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و
شه‌كاوه
راكرتنی
ئاڵای
كوردایه‌تی‌و
خزمه‌تی
زمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و
مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی،
تێكۆشا، به
مه‌رگیشی،
كوردستانی
هه‌ژاند‌و
گه‌لی
كوردی
خرۆشاند. خه‌ڵكی
كوردستانی
ئێران به‌و
به‌شدارییه
جێی
شانازییه‌یان
له به‌خاك
سپاردن‌و
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی
هه‌ژاری نه‌مردا‌و
به‌و كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وانه‌ی
بۆ رێزنان له‌و
مرۆڤه
بلیمه‌ته
پێكیان
هێنا،
نیشانیان دا
ئه‌و زانا گه‌وره‌و
دڵسۆزه‌ی:
ژینی
خۆی كرده
فیدای
خۆشیی كورد
له رێی
ئازادی به
ناكامیی
مرد
وه‌ك ئه‌و
شه‌هیدانه‌ی
دوژمنانی
كورد له
چوارچرا‌و
له وییه‌ن‌و
بێرلین‌و هه‌رچی
شوێنه
گیانی لێ
ستاندن:
كێلیان
بۆ مه داری
ئاڵان
گه‌نجێكن
ناچن به
تاڵان
بۆ
كوردی هه‌ژار
سه‌رمایه‌ن
بۆ دیواری
خه‌بات پایه‌ن
|