|
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
له سه‌ر كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می
حیزبی دێموكراتی كوردستان
قادر
وریا
هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌ی رۆژی 15ی
مارسی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی
دێموكراتی كوردستان دا هاتوه، له
رۆژانی 6 تا 14ی مارسی 2008 (16 تا 24ی ره‌شه‌مه‌ی
1386ی هه‌تاوی) چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستان له بنكه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌م حیزبه به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنگره‌ی
چارده‌یه‌می حیزبی دێموكراتی
كوردستان هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا،
له كهشو هه‌وایه‌كی ته‌واو
دێموكراتیك دا ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی
له ده‌ستووری كاری ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا
بوون، هێنانیه به‌رباس.كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستان به جۆرێك
رێكخرا بوو كه بتوانێ نوێنه‌رانی
جۆراوجۆرییه‌كانی نێو حیزب‌و هه‌ڵگرانی
روانگه‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان له
ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه.
نوێنهرانو به‌شدارانی كۆنگره كه
خۆیان له 200 كه‌س ده‌دا ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌یان هه‌بوو له هه‌ر كام له
بڕگه‌كانی كاری كۆنگرهداو له
باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌و به‌ڵگانامانه‌ی
له ههڵسهنگاندنو په‌سندكردنیان
له ده‌ستووری كاری كۆنگره‌دا بوو،
به‌و په‌ری سه‌ربه‌ستییه‌وه
بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن كهمو كوڕی‌و
ناته‌واوییه‌كان ده‌ست¬نیشان
بكهنو پێشنیار‌و به‌دیلی خۆیان
بێننه گۆڕێ.كۆنگره به هه‌ست كردن
به پێویستیی ریفۆرم‌و نوێبوونه‌وه
له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا‌و
وه‌ك وڵامدانه‌وه‌ی گونجاو به‌و
چاوه‌ڕوانییانه‌ی له نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
حیزب له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێك
هاتبوون، به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه،
ئاوڕی له رابردووی حیزب دایه‌وه‌و
ههڵوێستو پرۆژه‌كانی له‌مه‌ودوای
حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رنجدان
به‌و پێویستییه په‌سند كرد. راپۆرتی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب بۆ كۆنگره‌ی
چارده‌یه‌م كه له داهاتوویه‌كی
نزیك دا ده‌كه‌وێته ده‌ست ئۆگرانی
ئه‌م حیزبه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
واقیع بینانه‌ی له باره‌ی هه‌لومه‌رجی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و گۆڕان‌و فاكته‌ره‌كانی
پێوه‌ندیدار به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له خۆ گرتوه‌و له به‌ر
رووناكایی ئه‌م لێكدانهویهدا، ئه‌ركه‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و پرۆژه‌كانی
ئه‌م حیزبه بۆ چالاك بوونه‌وه‌و به‌ئه‌ستۆگرتنی
رۆلێكی زیاتر له به‌ره‌وپێشبردنی
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
ئازادیخوازنه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان دا خستوونه روو.به‌رنامه‌ی
تازه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان
كه كۆنگره‌ی 14ی ئه‌م حیزبه په‌سندی
كردوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ویستی نهتهوهییو
دێموكراتیكی ئێستای خه‌ڵكی
كوردستانه. چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كورد له وڵاتی ئێران له روانگه‌ی
به‌رنامه‌ی نوێی حیزبی دێموكراتی
كوردستانه‌وه له سه‌ر بناغه‌ی
پێكه‌وه ژیانی داخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و دابین بوونی مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد
له رێگای دامه‌زرانی كۆماری
كوردستان له ئێرانێكی دێموكراتیك‌و
فیدراڵ دایه. بنه‌ماكانی پێكهاته‌ی
كۆماری كوردستان، جۆری پێوه‌ندیی
ئه‌و كۆماره‌و ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌و
پرهنسیپو ئه‌ركه گرینگه‌كانی ئه‌و
كۆماره له به‌رنامه‌ی نوێی حیزبی
دێموكراتی كوردستان دا به جۆرێك
دارێژراون كه هه‌م له خزمه‌ت
پاراستنی به‌رز راگرتنی پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و فراوان كردنی
مافی به‌شدار بوونی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دابن هه‌م
پارێزهرو په‌ره‌پێده‌ری
دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ له نێو كۆمه‌ڵ‌و
ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دابن.
پشتیوانی له گه‌شه
سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له
كوردستان‌و به‌ستێن سازی بۆ دووباره
بنیاتنانه‌وه‌ی شێوه‌ی پێوه‌ندیی
دوولایه‌نه‌ی نیوان كۆمه‌ڵ‌و حكوومه‌ت
له سه‌ر بنه‌مای فه‌رهه‌نگێكی
دێموكراتیك‌و بایه‌خدان به دادپه‌روه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵدا له‌و
پرهنسیپو ته‌ركه گرنگانه‌ن كه
كۆماری كوردستانیان پێ ده‌ناسرێته‌وه.حیزبێك
كه رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و
ئازادیی تاكه‌كانی نێوكۆمه‌ڵی به‌لاوه
گرنگ بێ‌و له پێناویان دا خه‌بات
بكا، ده‌بێ ئه‌م ئازادییه بۆ ئه‌ندامانی
خۆی‌و تاكه‌كانی پێكهێنه‌ری
حیزبه‌كه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكا. پێڕه‌وی
نێوخۆی حیزبی دیموكراتی كوردستان
كه له چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م
حیزبه‌دا په‌سند كراوه، شایه‌دی بۆ
جێگیربوونی ئه‌م تێگه‌یشتنه نوێیه
له‌نێو حیزبی دیموكراتی كوردستان ده‌دا.
ئه‌م حیزبه كه له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می
خۆیه‌وه مافی كه‌مایه‌تی‌و
ئازادیی ده‌ربڕینی بیرورای جیاواز‌و
ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی
ره‌سمیی حیزبی له نێوخۆی حیزبه‌كه‌یدا
به‌ره‌سمی ناسیبوو، له‌م كۆنگره‌یه‌دا
"بوونی گرووپ‌و فراكسیۆنی ئاشكرای
فیكری‌و سیاسی له نێوخۆی حیزب دا"ی
به ڕه‌سمی ناسی‌و به‌م هه‌نگاوه
رهچهشكێنو ئازایانه‌یه، بڕوای
خۆی به رێفۆرم‌و نوێبوونه‌وه
نیشان دایه‌وه. دیسانترالیزه كردنی
ئۆرگانیزاسیونی حیزب‌و ره‌خساندنی
دهرهتانو بوار بۆ هاوبهشیو (مشاركت)ی
هه‌رچی زیاتری ئه‌ندامان له
بڕیاردان‌و سیاسه‌ت داڕشتنیو به‌ڕێوه‌بردنی
حیزب دا، كه له پێره‌وی نێوخۆی
تازه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان
دا به روونی به‌دی ده‌كرێ، ئه‌م
خاڵه گرینگه‌یه كه ئێستا‌و
رابردووی ئه‌م حیزبه لێك جیا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م گۆڕانه به تایبه‌تی له‌و
روانگه‌یه‌وه شیاوی لێ وردبوونه‌وه‌و
بایه‌خ پێدانه كه حیزب به هه‌ر
راده‌یه‌ك پتر له نێوخۆی دا به‌ره‌وكرانه‌وه
بڕوا، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و كۆمهڵگاو
خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی حیزب دا كراوه‌تر
دهبێو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی
به‌ڕووی ئه‌وان دا، زیاتر ده‌كاته‌وه.
رێبهرییهك كه كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می
حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵی
بژاردوه، به رێكه‌وت نه‌بووه. ته‌ركیبی
ئه‌و رێبهرییهو تواناكانی، ده‌ری
ده‌خا كه كۆنگره به ئاگایییهكی
زۆره‌وه‌و به سه‌رنجدان به‌و ئه‌ركه
قورسانه‌ی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له
قۆناغی نوێی تێكۆشانی حیزب دا ده‌كه‌وێته
سه‌رشانی، رێبه‌ریی بۆ حیزب هه‌ڵبژاردوه.
له‌م رێبهرییهدا، كۆمه‌ڵێك سیمای
له مێژینه، به ئهزموونو
شوێندانه‌ر، له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی
به‌رچاو له لاوانی پێگه‌یشتوو كه
هه‌ڵگری بیر‌و بۆچوون‌و خوێندنه‌وه‌ی
نوێ، شانبه‌شانی كۆمه‌ڵێك ژنی
بڕوا به‌خۆو یه‌كسانیخواز پێكه‌وه
كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حیزبی
دیموكراتی كوردستان بكه‌ن به‌و حیزبه
كه نهسلهكانی ئه‌مڕۆی كوردستان
ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.بوونی كهسیما
ناسراوو خوشهویستهكانی دیموكرات
له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان
له‌م رێبهرییهداو هه‌روه‌ها
زیادبوونی رێژه‌ی كادره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی ئه‌م حیزبه له رێبه‌رایه‌تی¬د¬ا،
زه‌مینه بۆ چالاكبوونی حیزب‌و په‌ره‌گرتنی
تێكۆشانی هه‌م له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی
كوردستان‌و هه‌م له وڵاته جیاوازه‌كانی
جیهان، خۆش ده‌كا.ئه‌م رێبهرییه كه‌له
به تواناترین كادره‌كان‌و سیماكانی
حیزبی دیموكراتی كوردستان پێك هاتوه،
پشتیوانی‌و هاوكاریی ئه‌و كه‌سایه‌تییه
خۆشهویستو به نفووزانهشی له
پشته كه نزیك به نیو سه‌ده له‌م
حیزبه‌دا تێكۆشانیان هه‌بووه‌و ئه‌م
حیزبه‌یان له سه‌ختترین قۆناغه‌كان
دا به‌ڕێوه بردوه. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه
به ئاگایییهوهو به دڵخوازی
خۆیان، رێبه‌رایه‌تیی حیزبی
دیموكراتی كوردستانیان سپارده ده‌ستی
رێبه‌رانی له خۆیان لاوترو
دلنیاشیان كردن كه له هیچ هاوكاری‌و
پشتیوانییه‌كی ئه‌م رێبهرییه، ده‌رێغی
ناكه‌ن. ئه‌م رهچهشكێنییهی به‌ڕێزان
ماموستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، جه‌لیل
گادانی، حوسێنی مهدهنیو فه‌تاح
كاویان، شیاوی لێ فێر بوون‌و جێگای
شانازییه. ئه‌وان به هه‌وڵه‌كانیان
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی سهركهوتووانهتری
كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب كه‌یان،
رێفۆرم‌و نوێبوونه‌وه‌یان له خۆیان
ڕاده‌ست پێكرد، به‌م هه‌نگاوه‌یان
ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت له نێو
كادری رێبه‌ریی حیزب دا نه‌ماون، به‌ڵام
جێگه‌و پێگه‌یه‌كی زیاتریان له
نێو دڵی ئه‌م رێبهرییهو ه‌سه‌رجه‌م
حیزبی دیموكراتی كوردستان دا بۆ
خۆیان كرده‌وه‌و له رێبه‌رانێكی
ره‌سمیی‌و ته‌شكیلاتی¬یه‌وه
بوون به رێبه‌رانێكی مهعنهویو
كه رێز‌و خۆشه‌ویستی¬یان
بۆ هه‌میشه ده‌پارێزرێ.
بۆ
خووێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی تری پێوه‌ندی
دار به کۆنگری 14 ح.د.ک سه‌ردانی سایتی
کوردستان‌و کورد بکه‌ن
http://kurdistanukurd.com

|