|
ده‌مه‌و
به‌هار کاتیک ڕووبار بواری نه‌ده‌دا،
کاتێک ژیان خۆی له تازه‌بوونه‌وه‌دا
ده‌دی، گیا به لێوی خاکه‌وه به شنه‌بای
شه‌ماڵ مزگێنیی به‌هاری کوردانی پێ ده‌داین،
له کاتی قاسپه قاسپی که‌وی کوێستانان
و سۆزی شمشاڵی شوانان به له‌شی شه‌که‌ت
و هیلاکه‌وه، کاتێک مامه نه‌ورۆز
که‌شکۆله‌که‌ی ئاماده ده‌کرد تا خۆی
بگه‌یه‌نێته ناو هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵی
له سه‌رو به‌ندێ که دونیا به‌رووی
یه‌ک جه‌مسه‌ر بوون ده‌ڕۆیشت و
زه‌نگی "گلاستنوت" و 'پروستوریکا"
له مسکۆوه ده‌گه‌یشته گوێمان، له
کاتی گه‌رمه‌ی ده‌ست له بینه‌قاقای
یه‌کتر نانی دیکتاتوره‌کانی
به‌غدا و تاران دا، له‌و کاتانه‌دا که
ئێمه‌ی کورد هه‌ر شاخه‌کانی
کوردستان‌مان شک ده‌برد و پشیوانمان گاشه
به‌رده‌کانیان بوو، شاره جوانه‌کی ده‌شتی
شاره‌زوور به به‌ر چاوی دونیاوه
خینکیند‌را و زلهیزه‌کان قورگیان به‌سترا،
زێڕی ڕه‌شی ژێر کانگاکانی نیشتمان به‌ری
چاوی تاریک کردن و بۆ هه‌ڵبجه‌ی کوردان
مه‌ته‌قیان لێوه نه هات. ئه‌و
کاته منی کورد بولبوله باڵشکاوه‌که‌ی
وه‌ختی گۆڵ وکوردی به‌ندی
چوار
به‌یانی
بۆ نه‌ورۆزماوه‌و و سازه ناسازه هه‌ڵپه‌سیراوه‌که‌ی
هێمن بووم. ده‌ستم ته‌نیا به گاشه به‌رده‌کانی
سه‌ر چیاکانی کوردستانه‌وه بوو،
سوپای کڕێوه‌م بۆ نه‌ده‌شکا و هه‌واری
ڕۆژم بۆ نه‌ده‌گیشته خاکه‌لێوه، به‌ڵام
هه‌ر لاوه جوامێره‌که‌ی پیره‌مێرد
بووم و سینگم قه‌ڵغانی گوله و به عه‌شقه‌وه
ده‌چووم به‌ره‌و پیری مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه،
هه‌ڵۆی ئه‌م مه‌لبه‌ندانه بووم
که به شه‌و چاویان ناچێته خه‌و، به‌ڵام
چیم کرده‌بایه که منێک له سه‌ر
خاکی باب و باپیرانم بێگانه و
بێگانه‌ش خاوه‌ن ماڵ بوو؟ ڕۆژه‌کان به
پێچه‌وانه‌ی ویستی من ئاوا ده‌بوون،
کانی‌یه‌کانمان چاوه‌ڕێی گۆزه‌ی
سووری سه‌ر شانی کیژانیان نه‌ده‌کرد له
به‌ر بێ ئاوی و خنکێند‌رابوون. داره‌کانی
هه‌ورامان گه‌ڵایان وشک ببوو تا
بیکه‌نه هێلانه‌ی بالنده کۆچه‌ره
گه‌ڕاوه‌کان، به‌ڵام هه‌ستی
کوردایه‌تی بێ‌دار و شمشاڵه‌کی قاله
مه‌ڕه له سه‌ر قه‌ڵای سه‌رداره‌وه
هه‌موو نیوه‌ڕوان له ڕادیۆ کوردستانه‌وه
ده‌بوو به میوانمان و هه‌ر لایه لایه‌ی
بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به گوێمان دا ده‌چرپاند. به‌ڵی
ئه‌و کات و ساتانه بوو که هه‌لبجه‌مان
وه‌ک تاکتیکێکی نیزامی
جێهشت، ئه‌گینا هه‌رگیز به دڵ جێ‌مان
نه‌هێشتوه‌و ناشهێڵین زریان ڕووی
تێکا و ته‌مومژ دایپوشێ و مانگه‌شه‌و
بیڕفێنی. دیاره
وه‌ک مێژووی خه‌باتی ره‌وامان ده‌ڵێت :به‌یانی
له‌نجه‌ی ڕۆیشتنی جوانی "له‌نجه‌گیان
به له‌نجه‌یان" له 16/03/1988 له‌شه‌قامه‌کانی
شاردا به چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ شه‌هید کرد
و باره سێوه‌که‌ی که به‌ڕێوه بوو
بۆ ناو شار ژه هراویان کرد‌و وه‌ک
شه‌ریف ده‌ڵێ : گه‌لێ گریاوه شارێ بۆ
مه‌زارێ ده‌بێ شینی چۆن بێ مه‌رگی
شارێ !! به‌لام
وه‌ک هه‌میشه نیشتمان و کۆرانی کۆڵ‌یان
نه دا. سیروان هێنده تووڕه بوو هه‌ر
خۆی به ڕه‌هه‌ندی شاخا ده‌دا و ده‌یویست
تۆفان هه‌ڵکا و خۆی بگه‌یه‌نێته شه‌قام
و کۆڵانه‌کانی هه‌ڵبجه و ئاگری
ده‌روونی بکووژینێته‌وه، قوڕگی وشک
هه‌ڵاتووی مناڵان فێنک کاته‌وه.
قاسملووی کورد له ماسمیدیای جیهانه‌وه
هاواری مه‌زلومییه‌تی کوردی به‌رز
کرده‌وه، قیژه‌و هاواری منداڵانی هه‌ڵه‌بجه
هه‌ستی هه‌ر ئینسانێکی به شه‌ره‌فی
هه‌ژاند. به‌ڵی هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌ڵین
ته‌نگانه به‌ریان کورته,
ته‌پومژی دووکه‌ڵی بۆمبی داگیرکران له
ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕه‌وایه‌وه و
تیشکی زێڕینی خۆری ئازادی له هه‌موو په‌نجه‌ره‌کانی
شاره‌وه بوو به میوانی دایکی شه‌هیدان
و موژده‌ی ئازادی و داماڵینی زنجیری ده‌ست
و پێیه‌کانی دایه گرده‌که‌ی ئه‌و
به‌ری مالان له ئاوایی "عه‌نه‌ب"
و هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو
به کارت پۆستاڵی ناسنامه‌وی زامه‌کانی
گه‌لی کورد له هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م
جیهانه‌دا کوردی پێ ئه‌ناسنه‌وه،
ئێستا هه‌ر که‌س بیهه‌وێ له‌نجه‌ی
ڕۆیشتنی کیژانی هه‌ڵه‌بجه له ڕۆین
بخا، یان ئه‌و باره سێوانه‌ی که به‌ڕێون
بۆ هه‌ڵبجه ژاراویان بکا، وه‌ک
هیتلێره‌که‌ی شاری به‌غدا په‌تی ده‌که‌ن
و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م یاسا . له
یادی 20
ساڵه‌ی شه‌هید کردنی بووکه جوانه‌کی
ده‌شتی شاره‌زوور هه‌زاران سلاو
بۆ گیانی ئه‌و ئینسانه بێتاوانانه‌ی
که له سه‌ره‌تای به‌هار دا گوڵی ته‌مه‌نیان
به ده‌ستی ئه‌هریمه‌نی داگیرکه‌ر په‌ڕپه‌ڕ
کرا. ئه‌وان ئازادییان ده‌ویست
ئازادییش نرخی ده‌وێ. هه‌ر وه‌ک د.قاسملوو
فه‌رمووی: گه‌لێک
ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی‌یه‌ش
بد‌ا. هه‌ڤاڵ
ئه‌حمدی
|