8ی مارس رۆژی هاوپێوه‌ندی‌و هاوخه‌باتیی ژنانی جیهانله
8ی مارسی 1857دا، ژنانی كرێكاری
كارگه‌یه‌كی دروون‌و چنین له شاری
نیۆیۆركی ئه‌مریكا له دژی حوقووقی
نابه‌رابه‌ری كرێكارانی ژن له‌گه‌ڵ
كرێكاره پیاوه‌كان‌و هه‌روه‌ها به
دژی هه‌لومه‌رجی سه‌خت‌و دژی
ئینسانیی كار له‌و كارخانه‌یه‌دا
خۆپیشاندانیان وه‌ڕێ خست. ئه‌و
خۆپیشاندانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
به توندی سه‌ركوت كرا‌و ژماره‌یه‌كی
زۆر له ژنانی كرێكار گیانیان له‌ده‌ست
دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و
سه‌ركوته تونده‌ی پۆلیس، خه‌باتی
ژنانی كرێكار له ئه‌مریكا بۆ باشتر
بوونی هه‌لومه‌رجی كار‌و حوقووقی
به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان هه‌ر به‌رده‌وام
بوو. ساڵی
1910 له دووهه‌مین كۆنفرانسی ژنانی
سوسیالیست له كۆپێنهاك خانمی كلارا
زتكین كه یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داران‌و
رێبه‌رانی چه‌پی ئورووپا بوو، بۆ
رێزگرتن له خه‌باتی ژنان‌و
پشتیوانی له مافه‌كانیان،
رۆژی 8ی مارسی وه‌ك رۆژی
جیهانیی ژن پێشنیار كرد كه ئه‌و
پێشنیاره دواتر له لایه‌ن كۆنگره‌ی
سوسیالیسته‌كانه‌وه په‌سند كرا.
ئیدی له‌و كاته‌وه ساڵ له دوای
ساڵ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه
رووی له زیاد بوون كردوه‌و ئه‌و
رۆژه بووه به رۆژی هاوپێوه‌ندیی
ژنان له هه‌موو جیهان‌و، بۆته بۆنه‌یه‌كی
جیهانی‌و له هه‌موو دنیادا به
شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی ده‌كرێته‌وه‌و
رێز له خه‌بات‌و تێكۆشانی یه‌كسانیخوازانه‌ی
ژنان ده‌گیرێ.
ئه‌گه‌ر
هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین به به‌راورد
له‌گه‌ڵ 100 ساڵی رابردوو، ژنانی
جیهان ده‌توانین بڵێین به زۆر له
مافه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان
گه‌یشتوون، به‌ڵام دیسانیش رێگایه‌كی
زۆر ماوه تا كۆمه‌ڵگای جیهانی
بگات به
ئامانجه‌كانی 8ی مارس. سیسته‌مێكی
پیاوسالاری، كه سیته‌مێكی نابه‌رابه‌ر‌و
نادادپه‌روه‌ره، ئێستاش به سه‌ر
هه‌موو جیهاندا زاڵه. ژنان له زۆر
وڵات¬دا
له مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ
پیاوان بێبه‌شن، وه‌ك هاووڵاتێكی
پله دوو سه‌یر ده‌كرێن‌و توندوتیژی
دژی ژنان له‌واندا به هۆی ژن
بوونیانه‌وه، یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه
هه‌ر ناحه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌و
وڵاتانه ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا.
وڵاتی
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌یه كه
له‌ودا ژنان له زۆر مافی ئینسانیی
خۆیان بێ‌به‌شن‌و به توندترین شێوه
له لایه‌ن یاسا‌و كولتووری
پیاوسالاره‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و
مافه‌كانیان پێشل ده‌كرێ. رێژیمی
كۆنه‌په‌رست‌و دژی ئازادیی كۆماری
ئیسلامی، پارێزه‌ر‌و پشتیوانی
كولتووری پیاوسالار، سێ‌ده‌یه‌یه
به بیانووی جۆراوجۆر ژنانی ئه‌م
وڵاته ده‌چه‌وسێنێته‌وه. حیجابی
زۆره ملی‌و نابه‌رابه‌ریی جینسی
له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ته‌نیا گۆشه‌یه‌كه
له پێشێل كرانی مافه ئینسانییه‌كانی
ژنان له‌و وڵاته‌دایه.
سه‌ركوت‌و توندوتیژیی دژی ژنانی
چالاك‌و خه‌باتكار له لایه‌ن كۆنه‌په‌رستانی
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و
رێژیمه‌وه ده‌ستی پێ‌كردوه‌و
ئێستا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ توندتر ده‌بێ.
ژنانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
سه‌ركوت‌و زه‌بر‌وزه‌نگه‌ی له
دژیان به‌ڕێوه ده‌چێ هه‌ر وا له
سه‌ر ویسته‌كانی خۆیان پێداگرن‌و
ئازایانه خوازیاری ئاڵوگۆڕ له
یاساكانی ئه‌م وڵاته‌دان، ئه‌و
یاسایانه‌ی بوونه‌ته هۆی چه‌وسانه‌وه‌و
زوڵم‌و سته‌م له دژی ژنان. ژنانی
ئێران زۆر باش له‌وه گه‌یشتوون كه
گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به بێ
ئاڵوگۆڕ له یاساكاندا مه‌حاڵه،
بۆیه بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینیان
له دژی یاسا پڕ له نابه‌رابه‌رییه‌كانی
ئه‌م وڵاته وه‌رێ خستوه. "كه‌مپه‌ینی
یه‌ك میلیۆن ئیمزا"كه نزیك به دوو
ساڵه له ته‌وای ئێران‌دا وه‌ڕێ
خراوه، یه‌كێكه له گه‌ڵاڵه
گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی ژنانی به‌رابه‌ریخوازی
ئێران. ئه‌و كه‌مپه‌ینه
خوازیاره حكوومه‌ت چاوبخشێنێته‌وه
به‌سه‌ر یاساكاندا‌و، به پێی په‌یماننامه
جیهانییه‌كان، ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا
بێنێ. كۆماری ئیسلامی
كه دژی هه‌رچه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ئازادیخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازانه‌یه،
كه‌وتۆته سه‌ركوتی چالاكانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌و هه‌ر رۆژه له
شوێنێك ده‌یانگرێ‌و ره‌وانه‌ی
زیندانیان ده‌كا، یان پێشی كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وه‌یان لـێ ده‌گرێ. به‌ڵام
گرتن‌و لێدان‌و شه‌للاق، شكه‌نجه‌و
ئازار، ژنان ناترسێنێ‌و ئه‌وان خه‌باتی
خۆیان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ توندتر ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ترسێكی گه‌وره‌ی خستۆته
دڵی كۆنه‌خوازانی ده‌سه‌ڵاتدار له
ئێران‌دا. چونكه ده‌زانن كه بزووتنه‌وه‌ی
ژنان نه‌خشێكی سه‌ره‌كیی له
ئاڵوگۆڕِی
كۆمه‌ڵگای ئێران‌و پاڵ‌پێوه‌نانی
به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو‌و
ئینسانی¬دا
هه‌یه، گۆڕانێكی له‌و چه‌شنه‌ش به
واتای مه‌رگی كۆماری ئیسلامییه. رۆژی
8ی مارس رۆژێكه كه بزووتنه‌وه‌ی
ژنان به كۆمه‌ڵگای پیاوسالار راده‌گه‌یه‌نێ
كه " زوڵم‌و سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری
به‌سه!" راده‌گه‌یه‌نێ كه
پێوانه‌ی ئازادیی كۆمه‌ڵگا،
ئازادیی ژنانه. راده‌گه‌یه‌نێ تا
ژنان ئازاد نه‌بن، كۆمه‌ڵگا ئازاد
نابێ، راده‌گه‌یه‌نێ هه‌تا
خواسته‌كانی ژنان كه دابینبوونی
مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوانه
نه‌یه‌ته دی، ده‌ست له خه‌بات
هه‌ڵ‌ناگرێ. ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ وه‌زعی ژنان له 100 ساڵ
پێشتر باشتر بووه، به‌رهه‌می خه‌بات‌و
تێكۆشانی ژنان‌و پیاوانی یه‌كسانیخوازه.
ژنانی
كوردستانیش له 8ی مارس دا، تێكه‌ڵ
به ژنانی جیهان ده‌بن. ژنانی مه‌ینه‌ت
چێشتووی كوردستان به درێژایی
مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌یان
چالاكانه به‌شدارییان كردوه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه كه‌متر ئاوڕیان له
كێشه‌ی خۆیان داوه‌ته‌وه، بۆیه
ئه‌مڕۆ ئیدی ئه‌وانیش به‌و ئاسته
له ئاگایی گه‌یشتوون كه نابێ
كێشه‌ی خۆیان پشت گوێ بخه‌ن. ئه‌وه
كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره ده‌بێ
كه له‌به‌ر خاتری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی
ـ كه ئه‌ركێكی گرنگ‌و پێویستی سه‌رشانی
هه‌موو تاكێكی كورده‌ـ كێشه‌ی
خۆیان پشت گوێ بخه‌ن‌و به‌كه‌می
بگرن. ئه‌وان زۆر وشیارانه بۆ نه‌هێشتنی
هه‌ر دوو سته‌مه‌كه له مه‌یدانی
خه‌بات دان. به‌داخه‌وه هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
كه‌متر بایه‌خیان
به ره‌نج‌و تێكۆشان‌و ویسته‌كانی
ژنان داوه‌و ئاوڕێكی جیددیان له
مه‌سه‌له‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و
مه‌سه‌له‌ی ژنانیان له نێو كێشه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا فه‌رامۆش
كردوه. هه‌ر بۆیه بایه‌خدان به
مافه‌كانی ژنان ته‌نیا وه‌ك دروشم
له به‌رنامه‌كانیاندا ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به به‌خۆشییه‌وه ئێستا
ئیدی خه‌باتی ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كانیان له كوردستانیش له حاڵی
په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و
به هۆی وشیاریی كۆمه‌ڵگه،
حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی
كوردستانیش ناتوانن
هه‌روا به ئاسانی خواسته‌كانی
ژنان به كه‌م بگرن‌و ئاوڕی جیددیی
لـێ‌نه‌ده‌نه‌وه. حیزبه‌كان ئه‌گه‌ر
خوازیاری دیموكراسی‌و عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستانی
ئازاددان ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه
خه‌باتی بۆ بكه‌ن‌و بۆ نه‌هێشتنی
داب‌ونه‌ریته دواكه‌وتووه‌كان‌و
سڕینه‌وه‌ی كۆت‌و به‌نده‌كانی
كولتووری پیاوسالاری، كه كۆسپی
سه‌ره‌كیی سه‌ر رێگای به‌ره‌وپێشچوونی
كۆمه‌ڵگایه، تێ‌بكۆشن. http://www.kwestanftohi.blogfa.com/ |