|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
- 29/12/2707
په‌یامی
ح .س. سۆران ، به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2708 ه‌وه
: له
کانی دڵمه‌وه نه‌ورۆزی ساڵی 2708 ی
کوردی ، له 50 میلۆن کورد، له هه‌ر پێج
پارچه‌ی کوردستانی له‌تکراو و
له
هاونیشتمانه په‌ڕه‌وازه‌کان
پیرۆزبایی ده‌که‌م . دیسان
زه‌وی خولێکی دیکه به ده‌وری رۆژدا
گه‌ڕا ، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ
ئاڵووگوڕێکی ئه‌وتۆ له
ژیانی گشتی گه‌لی
ئێمه دا روی نه‌دا . ته‌نانه‌ت ، بینه‌ری
هێرش و
بۆمبارانی ناجوامێرانه‌ی ده‌ڤه‌ری
قه‌ندی به هۆی
ده‌سته‌ڵاتی تورکیا بوین و له هه‌مو
به‌شه کانی دیکه‌ی کوردستانیش، زۆرتر
باسی قه‌لاچۆ ، سێ داره و پاکتاو ...بو
. بۆ
ئه‌وه‌ی که له ساڵه‌کانی داهاتودا ،
ئه‌و سته‌مه‌انه سه‌د پاته نه‌کرێنه‌وه
، وه‌ک دڵۆپێکی چکۆله له ده‌ریای به‌رینی
گه‌لی ئاشتی
خوازی کورد ، به هیوام له
ساڵی داهاتو دا: 1-
کوردایه‌تی
نه‌که‌ینه کۆیله‌ی حیزبایه‌تی . 2-
سه‌رۆکان
و ته‌واوی خه‌ڵکی ئاسایی ، له گشت
کوردستانی گه‌وره، پشتیوانی
دڵسۆزی یه‌ک بین ، به تایبه‌ت
پشتیوانی قه‌ندیل نشینان . 3-له
گه‌نده‌ڵی خۆ بپارێزن . 4-
سیپاڵی له ترسان و له برسان فرێ بده‌ین
و ویسته ره‌وا
کانمان به راشکاوی ده‌رببڕین. 5-
جیاوازی ئایینی نه‌که‌ینه هۆی
ناکۆکی نه‌ته‌ویی . 6-
چه‌کی پێ نووس و مه‌ته‌رێزی لێ نووس بکه‌ینه
ئامێری سه‌ره‌کی خه‌بات . 7-
ده‌نگی ماف خوازی مان پتر
به گوێی خه‌ڵکی
جیهان بگه‌یێنین ، تا بتوانین زووتر به
ئاواته ره‌وا و
گه‌وره‌که‌ی هه‌موومان بگه‌ین . 8-
نزیکه‌ی 25 میلیۆن کورد
که ئافره‌تن،به
کرده‌وه له کۆمه‌ڵ دا به‌شدار بکه‌ین
، نه‌ک هه‌ر به قسه و وتار
له سێمیناردا .
9-
نه‌بینه هۆره بۆ قه ڵه‌شاندنی گه‌لی
خۆ . 10-
وه‌ک هه‌میشه نیشتمان په‌روه بین ،
به‌ڵام رێز بۆ هه‌مو گه‌لانی دیکه‌ش
دابنێین و ئه‌وه بزانین نیشتمان په‌روه‌ری،
له‌گه‌ڵ
شێڤێنیزم زۆر تۆفیری هه‌یه . دڵنیام
، پێشکه‌ش کردنی ئه‌م په‌یامه به گه‌لی
زانا و بیرمه‌ندی کورد
، وه‌ک ئه‌وه وایه که به‌ڕو به‌ری
بۆ ئیلام ، مازو به‌ری بۆ بانه و ترێ ره‌شه
بۆ سه‌رده‌شت ، به‌ڵام مه‌به‌ست
هه‌ر وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌ک بو . ویستن
توانینه .
|