|
راپۆرتی
به‌ریوه‌چونی 8ی مارس رۆژی نیونه‌ته‌ویی
ژنان له شاری تورک‌و له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی
ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی
فینلاند سه‌ره‌تا
به‌رنامه‌که به پێشکه‌ش کردنی سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب که
کیژانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی لاوانی
دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکی
به‌رێوبه‌ردنه‌که‌یان گرتبۆ
ئه‌ستو ده‌ستی پی‌کرد. پاشان
له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه
که‌ژاڵ حه‌سه‌نپوره‌وه
به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانان و
به‌شدار بوان بۆ رێزگرتن له رۆژی 8 ی مارس
کرا. دوایی
په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکڕاتی
کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی فینلاند له
لایه‌ن خاتو زولیخا مه‌مه‌ندی پێشکه‌ش
کرا. پاشان
په‌یامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
کۆمیته‌ی فینلاند له لایه‌ن به‌رێز
کاوه خزریه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده بوان
کرا. دوابه‌دوای
یه‌ک دا په‌یامی پێروز بایی
حیزب و ریکخراوه کوردستانی و ئێرانیه‌کان
بۆ رێز گرتن له 8 ی مارس پێشکه‌ش کرا که به‌شداریان
به‌م شێوه‌یه بوو، 1.
په‌یامی
یه‌کێتی لاوانی دێمۆکڕاتی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمیته‌ی
فینلاند،
له لایه‌ن به‌رێز کامیل شه‌خسی‌وه 2.
په‌یامی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران، له لایه‌ن خاتو
په‌روین خاله‌ندیه‌وه 3.
په‌یامی
ریکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی
ئێران کومه‌له له لایه‌ن خاتو شیرینه‌وه 4.
په‌یامی
پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان(پژاک)، کۆمیته‌ی فینلاند، ره‌حیم
ره‌شیدیه‌وه 5.
په‌یامی
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری
تورک‌و، له
لایه‌ن خاتوو شیوا حه‌قدوست 1.
رێکخراوی بزوتنه‌وه‌ی
دێمۆکراتیکی یارسانیان فینلاند 2.
پارتی دێمۆکراتی
کوردستان، رێکخراوی فینلاند 3.
ریکخراوه
یی مه‌ده نی فینکورد له فینلاند 4.
یه‌کیه‌تیی
لاوانی کوردستان، فینلاند 5.
ناوندی
چاک له فینلاند شایانی
باسه له لایه‌ن به‌ریوه‌بری به‌رنامه
شێعر و هه‌لبه‌ست نیو ئاخنی به‌رنامه‌کان
کرا بۆن که هۆی ره‌زامه‌ندی هه‌موو به‌شدار
بوانی پێک هێنا . هه‌روه‌ها له لایه‌ن
به‌رێز فایق بریاجی‌یه‌وه شێعریک به
نیوی به‌رده‌باران پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان
کرا که سه‌رنجی هه‌موو میوانان و به‌شداربوانی
بۆ لای خۆی راکێشا. له
لایه‌ن دو لاوی تازه
پی گه‌یشتو شاهۆ و نیما
گورانیک به شێوی ره‌پ بۆ رێزگرتن له
رۆژی ژن پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا که
ئه‌ونده‌دیکه کۆڕه‌که‌یان گه‌رمتر
کرد. له
لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شانۆیه‌ک به نیوی
تابلوی خۆشه‌ویستی که کاک فایق بریاجی
ئاماده‌ی کردبوو که پێشکه‌ش به ئاماده
بوان کرا شایانی باسه ئه‌و شانۆیه ئه‌وندی
ته‌ئسیر له سه‌ر به‌شدار بوان دانا بو
که بۆ جاری دووهه‌م ئه‌و
شانۆیه هاته‌وه سه‌ر سه‌حنه. دوایین
به‌شی به‌رنامه‌که‌مان به ده‌نگی به
سۆزی هونه‌رمه‌ندی به‌رێز ئومید مه‌حه‌ممه‌دی
و موسیقاژه‌نی هاوکاری پویا ره‌حیمی تا
دره‌نگانێک له شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. جاریکی
دیکه پێرۆز بایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م
ژنانی جیهان و ژنانی کوردستان به‌تایبه‌تی
ده‌که‌ین و به هیواین بگه‌ین به کۆمه‌لگایه‌ک
که له‌ودا ژن و پیاو مافی وه‌ک یه‌کیان
هه‌بیت. یه‌کیه‌تیی
ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی
فینلاند 8.03.2008
به‌رامبه‌ر
به 17ی
ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 کوردی
|