|
ئافره‌تێكی
رۆژنامه‌نوس له‌هه‌ولێر به‌چه‌قۆ
كوژرا
ئافره‌تێكی
رۆژنامه‌نوس به‌ناوی بێگه‌رد حسێن له‌هه‌ل‌و
مه‌رجێكی ته‌م‌و مژاویدا له‌ناو
ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر
به‌چه‌قۆ كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
باڵای پۆلیسی شاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكیدا
بۆ سایتی ئاوێنه ئاشكرای كرد شه‌وی
رابردوو ئه‌م كچه رۆژنامه‌نوسه به‌هۆكاری
ئاژاوه‌ی خێزانی كوژاروه‌و پۆلیسیش
له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانی
ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كچه
رۆژنامه نوسه له هه‌فته نامه‌ی
گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان
كار ده‌كات‌و پێشتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا
جیابۆته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌زوویی بووه جێگه‌ی
سه‌ره‌نجی ماڵپه‌ره‌كان. له‌مباره‌یه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر "عه‌بدولخالق
ته‌لعه‌ت" تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر"
ئاشكرایكرد كه خاتوو "بێگه‌رد حسێن"
رۆژنامه‌نووس له هه‌فته‌نامه‌ی "گوڵان"
شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
به‌چه‌قۆ كوژراوه، ئه‌مه‌ش دوای
جیابوونه‌وه‌یان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی
نێوانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی:"
ئێستا ته‌رمی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه
له دادپزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێره"،
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌دا كه
تاوانباره‌كه ده‌ستگیركراوه یان نا.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی زانیارییه‌كان
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ی
نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به
ئافره‌تان كاری له‌سه‌ر ده‌كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی
ده‌نگه‌كانی عێراق بلاویكرده‌وه له‌زاری
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پۆلیسه‌وه ئه‌مرۆ
هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه. كه
تیایدا هاتووه "رۆژنامه‌نوس بێگه‌رد
حوسێن شه‌وی هه‌ینی له‌ماڵی خۆیدا
له‌به‌ر هۆكاری"خێزانی"
كوژراوه‌و مێرده‌كه‌ی كه پێشتر ته‌ڵاقیداوه
به كوشتنی تۆمه‌تباركراوه." له‌لایه‌كی
تره‌وه پی ی‌و كه‌ی میدیا بڵاویكرده‌وه
ئه‌م ژنه ساڵی 1981 له شارۆچكه‌ی
چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه
له‌دایكبووه‌و تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی
خوێندووه، ساڵی 2000 له‌لایه‌ن باوكیه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا به زۆر
دراوه‌ته پیاوێكی به ته‌مه‌ن، دوای
ئه‌وه‌ی كچێكی له‌و پیاوه ده‌بێت به
ناوی (كه‌ژاڵ)، لێی جیاده‌بێته‌وه،
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش شووی به
پیاوێكی دیكه كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
یه‌كتریدا نه‌گونجاون و به‌رده‌وام
كێشه‌یان له‌نێواندا بووه، تا كار گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی جیابوونه‌ته‌وه.
كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی بێگه‌رد
به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده
كچه‌كه‌یان له هاوسه‌ره‌كه‌ی
جیابوبووه‌وه، به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌ی
نێوانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌ولێر
كاری له‌سه‌ر ده‌كرا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ك به‌ر له كوشتنی،
كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی خۆی به‌ناوی (بوكی
تارا ڕه‌ش) بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی
رۆژنامه‌ی ئاوێنه
|