|
سیمفۆنیای
عه‌شقێکی جوان
ماڵی
عومرم ڕما که ڕۆی دوولبه‌ر له‌م غوربه‌ت
و بیابانه باخی
دڵم ووشک و سیسه بێ ئه‌و زووقم و شه‌خته‌م
له‌م ژیانه قورس
و تاڵ و تاریکه ئه‌م ژینه شیرینه
بێ ئه‌و چارم چی یه ژین
و بوونم نی یه ئه‌و له ڕۆحما نه‌بێ
هیچ و پوچه ئه‌م ده‌ورانه زه‌مانێ
بوو هه‌رگیز گووڵی سووری عه‌شقم له به‌رۆک
نه‌ده‌هاته خوار ئێستا
ڕه‌ش پۆش و قه‌ره‌جم له مه‌نفا
کووشتمی غه‌م و داخی ئه‌م زه‌مانه عه‌یامێ
بوو شاد بووم لێوان لێوی ژیان مه‌ست بووم
له نیگا جوانه‌کانی ئه‌و که
ئه‌یزانی منم ڕێبوار کراوه بوو هه‌رده‌م
ئه‌و ده‌رگای دڵی بێ باکانه به‌سه‌رچوو
ناسکی و جوانی ته‌مه‌ن ئه‌مڕۆ نۆبه‌تی
کۆچان و گاڵۆکه بۆیه
شه‌یدا بووم به دوێنێ ئه‌مڕۆ بێ دۆسته
ئه‌م تاڵه سپیانه سیمای
چرچ و لۆچ و تاریکم مه‌بینه ئه‌ی عه‌زیزی
ڕۆحی من وه‌ره
سه‌یری دڵی شه‌یداو سپیم که که چه‌ند
عاشقه به‌و دوو چاوانه
م . حه‌مید عه‌زیز Hamid774@yahoo.com |