|
«زیندانیكـردنـه‌وه‌ی
لـه‌یـلا زانـا، بــه‌نـزینكـردنـه
بـــه ئـــاگــــردا»
به‌رهه‌م
عومه‌ر
له‌یلا
زانا هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی‌و
بارزانی‌و ئۆجه‌لان به سه‌ركرده‌ی
نه‌مری كورد وه‌سف ده‌كات‌و دادگای
باڵای توركیا دوو ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنێت‌و په‌كه‌كه‌ش رایگه‌یاند
ئه‌و بڕیاره وه‌كو ئه‌وه‌یه به‌نزین
به ئاگردا بكه‌ن‌و ئاگره‌كه‌ش ته‌نها
توركیا بسوتێنێت.
سیاسه‌تمه‌دار‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
پێشووی توركیا، رۆژی پێنجشه‌ممه 10ی
نیسان، دادگای ده‌ستوریی توركیا سزای
دوو ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له توركیا، به‌هۆی ئه‌و پشێوییانه‌ی
له‌لایه‌ن كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه
له رۆژانی مانگی نه‌ورۆزدا رووده‌دات،
حكومه‌تی توركی به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه
سه‌ركوتی ئه‌و كوردانه بكات كه
ویستویانه ئه‌و بۆنه‌یه به‌رزرابگرن‌و
كارێك بكرێت ئه‌و یاده نه‌كرێته
یادێكی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به‌رده‌وام سزای ئه‌و چالاككار‌و ئه‌ندامه
كارایانه‌یان داوه، كه رێكخه‌ر‌و
بزوێنه‌ری یاده‌كانی مانگی نه‌ورۆز
بوون، له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشدا
كوردێك كوژراو چه‌ندینی تریش
برینداربوون.
هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌رانی 15
رێكخراوی كوردی شاری دیاربه‌كر، چوونه
ئه‌نقه‌ره بۆ گوێگرتن له ده‌سه‌ڵاتی
توركی‌و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانی
ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا، به‌ڵام
سه‌رانی ئه‌و وڵاته زۆر به نێگه‌تیڤی
وه‌ڵامی داواكانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و
ئه‌ردۆگان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه كه
ناساندنی زمانی كوردی له‌و ناوچانه‌ی
كه كورد زۆرینه‌ی دانیشتووانه، وه‌كو
دووه‌م زمانی ره‌سمیی، له ئێستا‌و له
ئاینده‌یه‌كی دووریشدا، «هیچ بیری
لێناكرێته‌وه»و له مێژه مافی كه‌لتوری‌و
رامیاری به‌شه نا- توركه‌كانی ئه‌و
وڵاته مشتومڕی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌و
بڕاوه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كانیش دوا وته‌ی خۆیان به‌جێ
ده‌هێڵن كه بوژانه‌وه‌ی ئابووری
ناوچه كوردنشینه‌كان‌و جێبه‌جێكردنی
پرۆژه‌ی گاپ، ته‌نیا زامنی ئه‌وه
ناكات مافی كورده‌كان پارێزراوبێت، به‌ڵكو
له ئێستادا ئازادی راده‌ربڕین نییه‌و
هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردی‌و
زمانه‌كه‌یان هه‌یه.
دوای ئه‌م مشتومڕه به دوو رۆژ،
دادگای ده‌ستوریی توركیا سزای دوو ساڵ
زیندانی به‌سه‌ر له‌یلازانادا ده‌سه‌پێنێت،
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی سزاكه‌دا
ناوبراو زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت‌و
هیچ په‌شیمانییه‌ك پیشان نادات، له‌به‌رئه‌وه
سزاكه هه‌ڵناپه‌سێردرێت، به‌ڵام
ناوبراو ده‌یه‌وێت داوای پێداچوونه‌وه
به‌و بڕیاره‌ی دادگادا پێشكه‌ش بكات.
له بڕیاری دادگادا هاتووه، «دادگا
سزای رامیاریی (له‌یلا زانا) ده‌دات ...
له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له
ئاهه‌نگی نه‌ورۆز، سه‌رۆكی په‌كه‌كه،
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی به رابه‌ری گه‌لی
كورد ناوبردووه».
ساڵی 2007 له دیاربه‌كری گه‌وره شاری
كوردستانی باكوور، له‌یلا زانا وتارێك
پێشكه‌ش ده‌كات‌و داوای مافه‌كانی گه‌لی
كوردی كرد له توركیا‌و له وتاره‌كه‌دا
ده‌ڵێت: «كورد سێ سه‌ركرده‌ی نه‌مری
هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له جه‌لال
تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی عێراق‌و مه‌سعود
بارزانی، سه‌رۆكی كوردستانی عێراق‌و سه‌ركرده
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه
شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه له دڵی
كورده‌كان، ئه‌وان چاو‌و دڵ‌و عه‌قڵمانن».
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه زیاتر
له 50 هه‌زار كه‌س ئاماده‌بوون، ده‌ڵێت:
«سه‌رۆكی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌و
بڕوای به برایه‌تی‌و یه‌كسانی هه‌یه‌و
مه‌سعود بارزانیش سه‌ركرده‌ی
كوردستانی عێراقه‌و له دڵماندایه‌و
سه‌ركرده‌ی سێیه‌میش عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه،
كه گوزارشت له ویست‌و دڵی هه‌موو گه‌لی
كورد ده‌كات». له‌و وتاره‌شدا پێشبینی
كردبوو له ساڵی 2010دا به ئاماده‌بوونی
سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی «زه‌مان»ی توركی له هه‌مان
رۆژدا ده‌نووسێت: «به‌هۆی سووكایه‌تی
به ناسنامه‌ی توركیا، دادگای باڵای
توركیا، سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر
په‌رله‌مانتاری پێشووی نوێنه‌ری شاری (ئامه‌د)ی
توركیا، خاتوو له‌یلا زانا سه‌پاند، به
تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ناسنامه‌ی
تورك».
ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌كاتێكدایه،
كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه
پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی
یاسای «سووكایه‌تیكردن به ناسنامه‌ی
تورك» خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان‌و
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان
ئه‌و یاسایه تاووتوێ بكات‌و پێده‌چێت
ئه‌و یاسایه‌و جێبه‌جێكردنه‌كانی
توندتر بكرێت، به‌تایبه‌تی دژی سه‌ركرده
كورده‌كان له‌و وڵاته‌دا.
له‌یلا زانا له ساڵی 1961 له شارۆچكه‌ی
سلیڤان، نزیك دیاربه‌كر له‌دایكبووه،
هاوسه‌ری مه‌هدی زانا، سه‌رۆكی
پێشووتری شاره‌وانی دیاربه‌كره. له‌یلا
ساڵی 1991 وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانی
توركیا هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
سوێندی یاسایی له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌كوردی
خوارد، ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ 2 له
هاوڕێیانیدا سزادرا‌و پاشان له‌ناو
زینداندا نامه‌یه‌ك به كوردی ده‌نووسێت‌و
بڵاویده‌كاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه
دادگا سزاكه‌ی بۆ درێژ ده‌كاته‌وه‌و
10ساڵ زیندانی ته‌واو ده‌كات‌و له
رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ریی فراواندا له
ساڵی 2004 ئازادكرا. له‌یلا زانا له‌و
ماوه‌یه‌ی له زینداندا بوو، كتێبێكی
نووسی به‌ناوی «له زیندانه‌وه»و
بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ، له‌كاتی
خۆیدا ئه‌و سزادانه‌ی (له‌یلا زانا)ی به
«زیندانی ویژدان» ناساند.
كه‌مال خه‌یری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
عێراقی كۆما جڤاكێن كوردستان (په‌كه‌كه)،
له‌لای خۆیه‌وه سزادانی له‌یلا زانای
به سزادانی نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌سفكرد‌و
روونیكرده‌وه گرتنی له‌یلا كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و
گرتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه وه‌كو ئه‌وه‌یه
به‌نزین به ئاگردا بكه‌ن‌و ئاگره‌كه‌ش
ته‌نها توركیا ده‌سوتێنێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه داوای
له تاڵه‌بانی‌و بارزانی كرد هه‌ڵوێستیان
هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی
دادگای ده‌ستوریی توركیا.
سه‌رجاوه‌ی
ڕۆژنامه
|