|
رۆشنبیريی ـ عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان
بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له تاران
گێڕاوه PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ
نووسه‌ر و توێژه‌ری ناوداری كورد عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان له كۆڕی زنجیره
به‌رنامه‌ی شه‌وانی ته‌جروبه كه له
لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی
"سالس" و به ئاماده‌بوونی ئه‌دیبان
و رۆشنبیرانی ناوداری ئێران و ژماره‌یه‌كی
زۆر له هۆگرانی نووسه‌ر له شاری
تاران به‌ڕێوه‌چوو، باسی ئه‌زموونه‌كانی
خۆی له بواری نووسیندا كرد. به
پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێر له شاری تاران، عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان له كۆڕی زنجیره به‌رنامه‌ی
"شبهای تجربه" واته "شه‌وانی
ته‌جروبه" كه له لایه‌ن ده‌زگای
چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "سالس" له
قاتی دووه‌می ده‌زگای "سالس" له
شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی
گه‌وره ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی ئێران و
ژماره‌یه‌كی زۆر له هۆگرانی نووسه‌ر،
باسی ئه‌زموونه‌كانی خۆی له بواری
نووسیندا كرد و چه‌ندین كه‌سایه‌تی
بلیمه‌تی بواری شێعر و رۆمان چیرۆكی
ئێران له سه‌ر كار و چالاكی و كه‌سایه‌تی
گه‌وره‌ی نووسه‌ری كورد عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان هاتنه ئاخاوتن. شاعیران
و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ناوداری ئێران
كه له‌م كۆڕه‌دا ئاماده‌بوون بریتی
بوون له: رۆمان نووس مه‌حموود ده‌وڵه‌ت
ئابادی، شاعیر خاتوو سیمین بێهبه‌هانی،
چیرۆك نووس محه‌مه‌د مه‌حه‌مه‌د عه‌لی،
شاعیر سه‌ید عه‌لی ساڵحی، نووسه‌ر جه‌واد
موجابی، رۆژنامه‌نوس و نووسه‌ر یۆسف عه‌زیزی
به‌نی تۆرۆف، شاعیر و نووسه‌ری كورد
موختار شوكری پوور، ئه‌ندامانی بنكه‌ی
نووسه‌رانی ئێران، هاوسه‌ری عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان خاتوو شه‌هناز دارابیان و
هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ی نووسه‌ر گولره‌نگ
ده‌رویشیان. له
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان گوتی: له كتێبێكدا كه به
ناوی "نووسین" چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له منیان پرسیبوو كه چۆن بوو بوویته
نووسه‌ر؟ له‌وێدا ته‌ركیزم كردبوو كه
نووسه‌ر ده‌بێت ئه‌زموونی هه‌بێت و
بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا فیكر ده‌كه‌مه‌وه
كه‌سێك كه ساڵیانێكه له گوند ده‌ژی،
بۆچی ناتوانێت شتێكی باش له سه‌ر گونده‌كه‌یان
بنووسێت، ئه‌و كه شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی ئه‌و گونده ژیاوه و هاوڕێیان
بووه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێم بۆ نووسین
ته‌نیا ئه‌زموون به‌س نییه و هه‌روه‌ها
گوتی: من گه‌نج بووم و كه‌سێك نه‌بوو كه
به من بڵێی بڕۆ فه‌لسه‌فه بخوێنه.
جارێك له كۆبوونه‌یه‌ك له وڵاتی
ئۆستوراڵیا بۆ پێشكه‌ش كردنی وتار
بانگهێشت كرابووم، كه‌سێك هات به منی
گوت ئه‌وه‌نده ئاسایی قسه مه‌كه
هه‌ندێك دژوار قسه بكه با كه‌س له
مه‌به‌سته‌كه‌ت تێنه‌گات، پێیم گوت
ئه‌گه‌ر بمویستبایه دژوار و ئاڵۆز قسه
بكه‌م كتێبی "ئابشۆران"م نه‌ده‌خوڵقاند.
من ده‌مه‌وێت ساده و ساكار و خۆمانه
قسه بكه‌م. ده‌رویشیان
سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌ری سه‌رده‌می
خوێندن له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی
تاران، گوتی: كاتێك له زانكۆ وه‌رگیرام،
هه‌ر وا هه‌ندێك مامۆستا گه‌وه‌ره‌ی
ئه‌و زانكۆیه بونه مامۆستای من، له‌وانه:
جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د، سیمین دانیشوه‌ر،
ئه‌میر حوسێن ئاریان پوور و سه‌ید جه‌عفه‌ر
شه‌هیدی. ئاڵی ئه‌حمه‌د له سه‌ر من
زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو كه نووسین جیدی
بگرم. هه‌روه‌ها ئاریان پوور ئه‌و
كاریگه‌رییه‌ی هه‌بوو كه هه‌ر كاتێك
كه خوێندكار ده‌چووه سه‌ر كلاسه‌كه‌یان،
ده‌بوایه چه‌ندین كتێبی نوێی
بخوێندایه‌ته‌وه، ئه‌گینا شه‌رمه‌زار
ده‌بوو. هه‌ر دووك مامۆستا خوێندكاریان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر هانده‌دا. هه‌روه‌ها
گوتی: كاتێك كه له كرماشان بووم ده‌مویست
به ریكۆرده‌رێك مه‌ته‌ڵه‌كانی ئه‌م
ناوچه‌ی كورده‌وارییه كۆبكه‌مه‌وه
كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرام
و بردیانم بۆ به‌ندیخانه. ده‌رویشیان
سه‌باره‌ت به بانگهێشت كردنی زانكۆی
كرماشان بۆ ئاخاوتن له سه‌ر شووناس،
گوتی: ساڵی پار له لایه‌ن زانكۆی
كرماشانه‌وه بانگهێشت كرابووم كه
ناوی به‌رنامه‌كه‌یان نابوو، شه‌وی
شێعری خوێندكاری و له ئۆفیش و برۆشووره‌كاندا
ناوێكیشیان له من نه‌بردبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌هاتن ده‌بوایه
هۆوییه‌ی خوێندكاریان پێبایه. من سه‌باره‌ت
به شووناس قسه‌م كرد، سه‌باره‌ت به
ئه‌بولقاسم لاهووتی، میرزا باقر شاكری و
یار محه‌مه‌د كرماشانی. خوێندكاره‌كان
ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌یان نه‌ده‌ناسی.
یار محه‌مه‌د كرماشانی كه‌سێكی خه‌باتكار
بووه، به پێی "تاریخی تحلیلی شعر ن‌و"
واته "مێژووی لێكدانه‌وه‌ی شێعری
نوێ" كه له لایه‌ن شه‌مس له‌نگروودی
نووسراوه، ئه‌بولقاسم لاهووتی یه‌كه‌مین
كه‌س بووه كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا
شێعری نوێ وه‌به‌ر چاو ده‌كه‌وێت و
میرزا باقر شاكری یه‌كه‌مین رۆمان
نووسی ئێران بووه. بۆچی ده‌بێت گه‌نجه‌كانی
ئێمه ئه‌م كه‌سانه نه‌ناسن؟ ئه‌مانه
شووناسی ئێمه‌ن. نووسه‌ری
كورد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پاش
نه‌خۆشییه‌كه‌م رۆژێك له سه‌ر
جێگاكه‌م هه‌ستام و بینیم كه ته‌ندروستیم
باشه، چوومه پشت كورسییه‌كه‌م و له
ماوه‌ی سێ رۆژدا سێ چیرۆكم نووسی. كه یه‌كێك
له چیرۆكه‌كانم بۆ چاپ به یه‌كیك له
گۆڤاره‌كان ئه‌سپاردووه. عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان هه‌روه‌ها گوتی:
ئۆرهان پامووك له وڵاتێك ده‌ژی كه
تیراژی دوو رۆژنامه‌ی ده‌گاته 5 ملیۆن
دانه، به‌ڵام ته‌واوی رۆژنامه‌كانی
ئێره كۆبكه‌یه‌وه ناگاته دوو
ملیۆن دانه، چۆن چۆنی نووسه‌ره‌كانمان
ده‌یانه‌وێت كه ببنه نووسه‌رێكی
جیهانی؟ چیرۆك
نووسی ناوداری ئێران محه‌مه‌د محه‌مه‌د
عه‌لی سه‌باره‌ت به چیرۆكی "ئابشۆران"
له نووسینی ده‌رویشیان، گوتی: ئه‌م به‌رهه‌مه
نمونه‌یه‌كی باشه له ئه‌زموونه‌كانی
نووسه‌ر له كات و ساتی خۆیدا، كه من
بۆخۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مه
بینیومه كه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك
گرینگییه‌كی باش به كاره‌كه‌ی بدات و
ئه‌زموونێكی زۆریشی هه‌بێت ده‌توانێت
كه چ كارگه‌لێك بكات. یانی نووسه‌ر به‌م
به‌رهه‌مه كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر
كۆمه‌ڵگا به جوانی داناوه. هه‌روه‌ها
گوتی: ده‌رویشیان ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ
سه‌ركه‌وتن و سه‌ربڵندی خه‌ڵكی ته‌رخان
كرد. 30 ساڵ پێش ئێستا "ئابشۆران" چاپ
بوو، ئێمه ئه‌و كات گه‌وره‌یی ئه‌و
كاره‌ساته‌مان له ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌و
كاتی ئێران ده‌بینی. ئه‌مڕۆ هاتووم نه
ته‌نیا نێو چاوان و شانه‌كانی ده‌رویشیان
ماچ بكه‌م، به‌ڵكوو هاتووم ده‌ستیشی
ماچ بكه‌م و پێی بڵێم تۆ ئه‌و ته‌عه‌هوده‌ت
فێری ئێمه و جیلێك له نووسه‌رانی
دوای خۆت كرد كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانن
له سه‌ر بنه‌ماكانی هه‌ستی ناسانه‌ی
روون و ئاشكرا بڕۆن و به‌رده‌وام نووسه‌رێكی
موته‌عه‌هید بمێننه‌وه. شاعیری
ناوداری ئێران خاتوو سیمین بێهبه‌هانی
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی: له
راستیدا ئێمه نووسه‌رانێكمان هه‌یه
كه قه‌درمان نه‌زانین، نووسه‌رانێك
كه له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی گه‌وره‌ی
دنیا هاوسه‌نگن، به‌ڵام ئێمه
ناتوانین كه قه‌درزانیان بین. هه‌ندێكیش
خه‌تای زمانه‌كه‌مانه كه خوێنه‌ری
نییه و هێشتا به جوانی نووسراوه‌كانمان
وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی
دیكه، ئه‌گه‌ریش كراوه ئه‌وه‌نده
نه‌بووه و ناتوانین بڵێین كه خه‌ڵاتی
نۆبلی ئه‌ده‌بی مافی ئێمه‌یه. هه‌روه‌ها
گوتی: دوو شت هه‌موو كاتێك له هۆشی مندا
ماوه‌ته‌وه، یه‌كیان دیمه‌نی ئه‌سپ
سواری له چیرۆكی "ئانا كارنینا" له
نووسینی "لێئۆ تۆلستۆی"ـه كه هه‌ر
كاتێك كه ده‌یخوێنمه‌وه خوله‌ك به
خوله‌ك ده‌یبینم و ئه‌ویدیكه‌ش زه‌ماوه‌ندی
كۆڕی "بی بی"یه له رۆمانی "سالهای
ابری" واته "ساڵه هه‌ورییه‌كان"
له نووسینی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان،
كه كاتێك كه خوێندمه‌وه بینیم كه
له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كه رێكه، ئه‌م
دیمه‌نه، دیمه‌نێك بوو كه پێنووسی
ده‌رویشیان ده‌یتوانی بیخوڵقێنێت، به‌و
هیوایه‌ی هه‌ر چی زووتر بتوانم به‌رهه‌م
گه‌لێكی زۆرتر له‌و كه‌سایه‌تییه
بخوێنمه‌وه. رۆمان
نووسی ناوداری ئێران مه‌حموود ده‌وڵه‌ت
ئابادی له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت
به راستی و دروستی كه‌سایه‌تی عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان، گوتی: ئه‌م
راستی و دروستییه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
رووناكی له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م
نووسه‌ره به‌دیهێناوه. كاتێك له سه‌ره‌تای
گه‌نجیمدا له وتووێژێك سه‌باره‌ت به
ده‌رویشیان گوتم له راستیدا مرۆڤێكی
شه‌ریفه، بریا هه‌ندێك زیره‌ك بوایه،
به‌ڵام خودا ئه‌و نیعمه‌ته‌ی به‌و نه‌به‌خشیوه.
ئاواتم ئه‌وه‌بوو كه زیره‌كی یه‌كێك
له دۆسته‌كانمانی ببوایه. هه‌روه‌ها
گوتی: ئێستا زۆر به‌خته‌وه‌رم كه دوای
نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیراده و
توانایی رۆیی و له سه‌ر جێگاكه‌ی خۆی
هه‌ستاوه‌و ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه قسه ده‌كات.
كاتێك كه له خه‌سته‌خانه له سه‌ر
جێگاكه‌ی كه‌وتبوو، حاڵێكی خراپم هه‌بوو،
وشه‌كان هه‌موو كات ناتوانن ئه‌و شته‌ی
كه ئێمه ده‌مانه‌وێ و مه‌به‌ستمانه
له ناو خۆیاندا هه‌ڵیگرن. ده‌وڵه‌ت
ئابادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی:
ده‌رویشیان سه‌باره‌ت به ئینسانه‌كان
مرۆڤێكی عاتیفی بووه و ئێستاش هه‌ر هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌م نه‌خوێندووه،
نوكته و گاڵته‌یه‌ك بوو كه سرنجی
ئێمه‌ی بۆ لای خۆی راكێشا. سه‌باره‌ت به
هه‌ستی ناسك و ئیحساسی ده‌رویشیان بیره‌وه‌رییه‌كه‌م
هه‌یه، من، عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان،
هووشه‌نگ گوڵشیری و جه‌عفه‌ر كووش
ئابادی له ته‌مه‌نی گه‌نجیماندا به‌ره‌و
شوێنێك ده‌ڕۆیشتین كه چیرۆك بخوێنینه‌وه.
له سه‌ره‌تای نووسینمدا چونكه هیچ
مامۆستایه‌كم نه‌بوو، له ناچار بۆ خۆم
ببوومه مامۆستای خۆم. هه‌ندێك
بیرووڕای وه‌حشیانه‌م هه‌بوو، بۆ
نمونه ده‌مگوت جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د
چیرۆك نووس نییه و بیستنی ئه‌و قسه‌یه
له گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25ـ24 ساڵه جێی
سه‌ر سووڕمان بوو. ده‌مگوت ئه‌و كه‌سێكه
كه فكر ده‌كاته‌وه و وتارگه‌لی باش
ده‌نووسێت، به‌ڵام ئه‌م قسانه چیرۆك
نییه. چیرۆك ره‌مزی هه‌یه كه ئه‌م
ره‌مزه خودا له ئیختیاری هه‌موو كه‌سێكی
دانانێت. كاتێك كه له دانیشتنه‌كه
هاتینه ده‌رێ، دیتم كه عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌گری، گوتی بۆچی سه‌باره‌ت به ئال
ئه‌حمه‌د به‌م شێوه‌یه قسه‌ت كرد؟ مه‌حموود
ده‌وڵه‌ت ئابادی له كۆتایی قسه‌كانیدا
گوتی: من ئه‌و كات هه‌ستی خۆشه‌ویستی
مامۆستا، خۆشه‌ویستی دۆستایه‌تی و ئه‌و
عاتیفه‌ی زۆره‌ی كه به خه‌ڵكی بووی
له‌وێ له عه‌لی ئه‌شره‌فدا بینیم. له‌مه‌ودوا
هه‌وڵمدا ئامۆژگاری ئه‌و عاتیفه‌یه
رچاوبگرم. ئه‌وه‌ی ده‌رویشیانی كرده
نووسه‌ر، خۆشه‌ویستی زۆر و له راده‌به‌ده‌ری
مرۆڤه‌كان بوو كه تاوانی ئه‌م كاره‌شی
قۆناغ به قۆناغ داوه. ده‌رویشیان
زیاتر له‌وه‌ی كه پێویست بوو، تاوانی
داوه. عه‌لی ئه‌شرف ده‌رویشیان به‌م
وڵات و خه‌ڵك و به‌ربڵاوتر له‌مانه به
مرۆڤه‌كان هۆگرییه‌كی زۆری هه‌یه. هه‌ندێك
جار له خۆم ده‌پرسم ده‌بێ ده‌رویشیان
تا چه‌نده به خوێنه‌ران و به‌م كۆمه‌ڵگایه
قه‌رزدار بێت كه له سه‌ر ته‌ختی
نۆخۆشخانه بكه‌وێت؟ به‌م ئیراده‌ی عه‌لی
ئه‌شره‌ف پیرۆزبایی ده‌ڵێم، به‌م شێوه‌یه‌ی
كه تاوانیان له‌و داوا كردووه و ئه‌ویش
به جوانی پێشكه‌شی كردووه پێی ده‌ڵێم
گه‌وره‌و پیرۆز و هه‌تاهه‌تایی بێت ئه‌م
ئیراده و وه‌ستانه. خاتوو
شه‌هناز دارابیان هاوسه‌ری مامۆستا عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان له كۆڕی بیره‌وه‌رییه‌كانی
هاوسه‌ره‌كه‌یدا، گوتی: من كچی خاڵه
حامید له رۆمانی"سالهای ابری"
واته "ساڵه هه‌ورییه‌كان"م، به
ئه‌وین و خۆشه‌ویستییه‌وه پێكه‌وه
ژیانی هاوبه‌شمان ده‌ست پێكرد، كه مه‌نتیقیشی
له پاڵدابوو. ئه‌و ئاواته‌م هه‌بوو كه
خه‌ڵكی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ژیانیان به‌ره‌و
باشتربوون بڕوات. كاتێك كه قسه‌م له‌گه‌ڵدا
كرد فكرم كرده‌وه له ته‌نیشت یه‌كتری
ده‌توانین به ئاوات و ئاره‌زۆكانمان
بگه‌ین. كاتێك كه چووه زیندان
ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕیدا هات
و بڕیاریدا كه كاری فه‌رهه‌نگی بكات.
منیش بڕیارمدا كه ته‌نیشتی بم. به‌رپرسیاری
منداڵه‌كان و كاره‌باری ماڵی له ئه‌ستۆی
من بوو. هه‌روه‌ها
گوتی: له‌و ماوه‌یه‌ی كه پێكه‌وه
ژیاوین، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ساڵێكه
نه‌خۆشه بۆ من سه‌خت نه‌بووه. بینیم
مرۆڤێك كه ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ خه‌بات
كردن ته‌رخان كردووه، چۆن به راحه‌تی
سه‌حنه‌كه به جێی دێڵێت و له‌ناو ده‌چێت.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه تووشی جه‌ڵده‌ی مێشك ده‌بن و ده‌چنه
حاڵه‌تی "كۆما" واته بێهۆشییه‌وه،
عه‌لی ئه‌شره‌ف هۆشی هه‌بوو و له‌و حه‌ڵه‌شدا
ده‌ردی ده‌كێشا. نووسه‌ر
و وه‌رگێڕی ناوداری عه‌ڕه‌ب "یۆسف عه‌زیزی
به‌نی تۆرۆف" سه‌باره‌ت به عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان گوتی: ده‌رویشیان
به‌رهه‌می قۆناغێكی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی
ئێرانه كه تیایدا چیرۆك نووسان له
ناوه‌ندی ئێرانه‌وه به‌ره‌و ده‌ورووبه‌ری
ئێران بڵاوده‌بوونه‌وه. ئه‌م سه‌رده‌مه،
سه‌رده‌مێك بوو كه له شوێنێك له‌م
وڵاته سه‌مه‌د بێهره‌نگی و
غوڵام‌حوسێن ساعیدی، پێشره‌وی جۆرێك له
ئه‌ده‌بیاتی چیرۆك نووسی و شانۆنامه
نووسی بوون. پێشتر ته‌نیا تاران و ئیسفه‌هان
بوو كه له بواری چیرۆك نووسی هاوچه‌رخدا
رۆڵیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله
گه‌یشته ده‌ورووبه‌ری ئێرانیش و عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان هاوزادی سه‌مه‌د
بێهره‌نگی بوو، هه‌روه‌ها ته‌واوكه‌ری
ئیده‌كانی سه‌مه‌د و هاوفكری ئه‌و بوو.
له
درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ندێك له
بینه‌ران چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی
كه‌سایه‌تی ناوداری كورد عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان كرد كه ئه‌ویش به وردی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه. كۆڕی
زنجیره به‌رنامه‌ی "شه‌وانی ته‌جروبه"
رۆژی پێنجشه‌مه‌ی هه‌ر مانگێك له
كتێب فرۆشی سالس له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێ
و هه‌ر جاره‌و یه‌كێك له پێشه‌نگه
ناوداره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئێران
بانگهێشت ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌زموونه‌كانی
چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان بكه‌ن. جێی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له رێوره‌سمی
پێشكه‌ش كردنی یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی
مێهره‌گان كه ساڵی 2007 له ماڵی هونه‌رمه‌ندانی
ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، له
نووسه‌ری ناوداری كورد عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیان رێزی تایبه‌ت گیرابوو. سه‌رجاوه‌ی
سایتی په‌یامنێر
|