|
بنه‌ماڵێکی
فیلیپینی له کاتی به‌جێ هێشتنی وڵاته‌که‌یان
بۆ کانادا مناڵێکی 2 ساڵانه‌یان به‌ناوی
جیم له فرۆکه‌خانه‌ی
ڤانکۆڤێری کانادا لێ به‌جێ ده‌مێنێت .
به‌سه‌رهاتی ئه‌م روداوه به‌م
شێوه‌ی خواره‌وه‌یه. کاتێک
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه وڵاته‌که‌ی خۆیان
فیلیپین به‌جێ دێلن و ده‌یان هه‌وێ
ژیانێکی دیکه له ولاتی کانادا شاری
ویننیپێگ سه‌ر
له‌نوێ ده‌ست پێبکه‌نه‌وه . به‌ڵام
ئه‌م فرۆکه‌یه راسته‌وخۆ ناچێت بۆ
ویننیپێگ و له
فانکۆڤێری کانادا ده‌نیشێ و ئه‌وان
وادار ده‌بن جانتاو
شته‌کانی دیکه‌ی که پێیانه
سه‌ر له نوێ کۆ بکه‌نه‌وه به‌ڵام
له پڕ را که‌متر له 10 ده‌قیقه‌ی ده‌مێنێت
بۆ فرۆکه‌که‌یی دیکه‌یان و ده‌سته‌و
پارچه‌ده‌بن به‌فه‌وری ده‌رۆن به‌ره‌و
فرۆکه‌که‌ی دیکه‌یان که که‌مێک له
شوێنه‌که‌یان دور ده‌بێت . باوکیی
ئه‌م مناڵه‌یه‌پێی وابوو جیم
به دایک و
نه‌نکیه‌تی که که‌مێک له پێشه‌وه
ده‌رۆیشتن و ئه‌وانیش پێیان واده‌بێت
له گه‌ڵ باوکیه‌تی . له
ناو فرۆکه‌که‌ش دا جێگای دانیشتنیان له
نزدیک یه‌کتر نابێت و نازانن که مناڵه‌که‌یان
له فرۆکه‌خانه‌ی ڤانکۆڤێری کانادا به‌ته‌نیا
به‌جێ ماوه . له
فرۆکه‌خانه‌ی ڤانکۆڤێر
له لایه‌ن پاسه‌وانێکی
ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه جیم
ده‌دۆزرێته‌وه و له لایه‌ن
کارمه‌ندانی ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه په‌نا
ده‌درێت . جیم
که هیچ زمانی ئینگلیسیش نازانێت و که‌سێکی
دیکه چاوی پێی ده‌که‌وێت و
ده‌بێته موته‌رجمی . جیم نزدیک
مانگێکی ده‌مێنیت که ببێته دوو ساڵ
هیچ جێگای دانیشتنیشی نابێت له ناو
فرۆکه دا‌و ده‌بێ مناڵی له‌م ته‌مه‌نه
له سه‌ر کۆشی
دایک و باوکیان ده‌نیشن . کارمه‌ندانی
ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه ده‌ست به‌کۆنترۆلی
ته‌واوی فرۆکه‌کان ده‌که‌ن که پێشتر
رۆیشتوون و به‌دوا که‌س و کاری ئه‌م
مناڵه دا ده‌گه‌رێن و لیستی ته‌واوی
مسافیره‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و دوایه
بنه‌ماڵه‌ی پێدرۆ ده‌دۆزنه‌وه و وه
پێوه‌ندی به فرۆکه‌خانه‌ی وینی‌پێگه‌ی
کاناداوه ده‌گرن و هۆی روداوه‌که
به‌وان ده‌لێن وه له‌وێش ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه
ئاگادار ده‌که‌نه‌وه . دوای
باوکی ئه‌م مناڵه‌یه مونته‌زیری
فرۆکه ده‌بێت وبه‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ی
ڤانکۆڤێر وه‌رێ ده‌که‌وێته‌و له‌وێ
چاوی به مناڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه
. باوک
به چاوی
فرمێسکاویه‌وه له گه‌ڵ مناڵه‌که‌ی به
فرۆکه‌یه‌کی دیکه به‌ره‌و ویننیپێنگ
وه‌رێ ده‌که‌ون و ده‌گه‌نه‌وه وێ .
باوکی ده‌ڵێت زۆر خۆشحاڵم که هه‌موو
شتێک به باشی چوونه‌پێش و ئه‌ویان زۆر
به‌باشی له لایه‌ن کارمه‌ندانی فرۆکه‌خانه
په‌نادا هه‌رچه‌ند من زۆر نیگه‌رانی
بووم به‌ڵام
هه‌موو شتێک به
باشی چوونه پێش و چاومان پێی که‌وته‌وه
.
سایتی سه‌رده‌شت : ئاماده‌کردنی
عومه‌ر فه‌رخه‌پوور |