|
هه‌واڵ
پاش
نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه ، رێکه‌وتی
6/3/2708 ی کوردی ، مامۆستا سۆران وه‌ک
میوانی تایبه‌ت له لایه‌ن کۆمیته‌ی (ئه‌نجومه‌نی)
سه‌ربه‌خۆی خوێندکارانی
کوردی زانستگه‌ی
ئیسفه‌هانه‌وه بانگ هێشتن کرا بۆ
کۆڕێکی زانستی که
سه‌باره‌ت به بۆمبارانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه
و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال پێک هاتبو . له‌م
کۆڕه‌دا خه‌لاتێکی تایبه‌ت به
مامۆستا سۆران پێشکه‌ش کرا و داویان له
مامۆستا کرد ، سه‌باره‌ت به کاندیدا
بوونیان بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی 2008 قسه
بکا و کۆترێکی سپی که له قه‌فه‌س دا
بو،وه‌ک دروشمی ئاشتی ، له ئاسمانی
شاری ئیسفه‌هاندا هه‌ڵفڕینی و ئازادی
بکا . مـامۆستا سۆران به هه‌ڵفڕاندن و
ئازاد کردنی کۆتره‌که ، وتی
من زۆرتر بۆیه هۆگری ئه‌م خه‌ڵاته‌م ،
که بتوانین مۆری پیاو کوژ ، سه‌ربڕ و
تێڕۆڕیست و شت ، که به نا حه‌ق له له‌شی
گه‌لی ئاشتی خوازی کورد دراوه ،
بشورینه‌وه و به خه‌ڵکی جیهان بسه‌لمێنین
کورد هه‌میشه هۆگری ئاشتی و دۆستی له
گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لان بوه و ئه‌مه‌ی
به کرده‌وه سه‌لماندوه .
دانیشتوانی کوڕه‌که زۆر به گه‌رمی
پشتیوانیان له کاندیداتۆری مامۆستا
سۆران کرد . ئه‌و به خوێندنه‌وه‌ی
دو هۆنراوه ، له
پاڵ کاره‌ساتی ئه‌نفال ، بۆمبارانی
کیمیای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت دا ، ئاماژه‌ی
به بۆمبارانی کیمیایی ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل
، له لایه‌ن تورکیاوه کرد وتی ده‌بێ
ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ش له قاو بدرێ و
تورکیاش به به‌رپرس بناسرێ . ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه ،له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
سه‌ربه‌خۆی خوێندکارنی
کوردی زانستگه‌ی ئیسفه‌هان
، که به‌رپرسه‌که‌ی کاک جه‌لال حاجی
زاده خوێندکاری ده‌وره‌ی فه‌وقی
لیسانس بو، زۆر
به رێک و پێکی بۆ ماوه‌ی 6 کاتژمێر
درێژه‌ی کێشا . له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ،
به‌رێزان د. ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان ، د.
جالینووسی ، د. عوسمان موزه‌یه‌ن به‌رپرسی
به‌دواداچوونی بۆمبارانی سه‌رده‌شت ،
کاک سه‌عید ساعیدی ، کاک بینه‌نده
نوێنه‌ری گۆڤاری هێژای زرێبار ،کاک
ره‌حمه‌ت حاجی مینه و ...وتاری زۆر به‌نرخیان
پێشکه‌ش کرد . به‌رێز کاک مه‌نسوور
جیهانی هه‌واڵنێری لێهاوی ئاژانسی په‌یامنێریش
بۆ ناردنی هه‌واڵ له‌وێ بو
و به‌رنامه‌ی مۆسیقی کوردیش له
لایه‌ن کاک هۆگره‌وه ،زۆر به جوانی
به‌ڕێوه چو . چه‌ند کلیپیش سه‌باره‌ت
به بۆمبارانه‌کان پیشان دراو و زۆر به‌رنامه‌ی
سه‌رنجڕاکێشی دیکه‌ش ئه‌نجام درا . ر. ئه‌حمه‌دی – 7-3-2708
|