|
پێشمه‌رگه ده‌كه‌وێته
ئاماده‌باشییه‌وه ئێران
هێز له سنووری پێنجوێن كۆده‌كاته‌وه
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی
دوێنێ
حكومه‌تی ئێران، هێزێكی «گه‌وره‌ی
پاسدار‌و جاشی» له سنووری
هه‌رێمی
كوردستان له ده‌روازه‌ی باشماخ
كۆكرده‌وه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش
له‌به‌رامبه‌ردا
كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه،
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ
كه‌سی
ئێرانی به ئامێری بێسیمه‌وه
هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و
له‌لایه‌ن
ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون.
له‌وباره‌یه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی
به‌رپرس له مه‌رزی باشماخ (قه‌زای
پێنجوێن) هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ
رۆژنامه
پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی: «ئێران
هێزێكی گه‌وره‌ی پاسداران‌و جاشی
له‌سه‌ر
سنووره‌كه كۆكردووه‌ته‌وه‌و داوای
ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه
ده‌كه‌ن كه
له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون‌و
ره‌وانه‌ی ئاسایشی
سلێمانی
كراون.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی
رۆژنامه له مه‌رزی
نێوده‌وڵه‌تی
باشماخ زیاتر له 6 راجیمه‌و 6 دۆشكه‌ی
گه‌وره له‌گه‌ڵ
هێزه‌كه‌دا
هه‌یه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ریان
وه‌ستاون، به‌ڵام تا
ئاماده‌كردنی
ئه‌م هه‌واڵه هیچ رووی نه‌داوه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه
عه‌زیز
مینه سۆفی،
قایمقامی قه‌زای پێنجوێن وتی: «بارگرژییه‌كه
نه‌گه‌یشتووه‌ته
حاڵه‌تی
زۆر هه‌ستیار‌و له‌گه‌ڵ پارێزگای
سلێمانی‌و پارێزگاری مه‌ریوان
قسه‌مان
كردووه، سه‌باره‌ت به‌و هێزه‌و
بارگرژییه‌كه په‌یوه‌ندی به
ده‌ستگیركردنی
ئه‌و سێ كه‌سه‌وه هه‌یه. وتیشی:
«هێزه‌كه داوای ئازادكردنی
كه‌سه‌كان
ده‌كه‌ن».
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، پارێزگاری
سلێمانی به‌رۆژنامه‌ی
راگه‌یاند، راسته سێ كه‌سی ئێران
ده‌ستگیركراوون، به‌ڵام
هه‌ردوێنێ
ئازاد كراوون‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراووه.
سه‌رچاوه‌ی
سایتی ڕۆژنامه
|