ڕۆژی پێنج‌‌شه‌ممه‌ 29 مه‌ی کۆ‌نفرانسێک له‌ شاری ئو‌وپلاند ڤێسبی(ئینفراسیتی) سه‌ر به‌ستۆکهلم سوئێد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه‌ بۆ ئێراق پێک دێت و له‌‌و کۆنفرانسه‌ دا سه‌رۆکی رێکخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ئاغای بان کی ـ موون و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانمی کۆندۆلیزا ره‌یس و سه‌رۆک وه‌زیری ئێراق ئاغای نوری ئالمالیکی به‌شێک له‌و 600 نوێنه‌ره‌ به‌رجاوه‌ن  که‌ له‌و کۆنفرانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن .

له‌و‌ کۆنفرانسه‌دا 600 نوێنه‌ر و به‌شداری 80 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان ده‌بن، له‌و کۆنفرانسه‌ دا   رۆلی رێخراوه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رونی و زۆر خاڵی دیکه‌‌ی پێوه‌ندی دار به‌‌ ئێراق  باسی لێوه‌ ده‌کرێت .

قه‌راره‌له‌و کۆنفرانسه دا زیاتر له‌ هه‌زار پۆلیس  ئه‌منیه‌تی ئه‌م کۆنفرانسه‌ بپارێزن .

بگه‌رێوه