هه‌والنێری
ئۆرووپا ـ تایبه‌ت: ماموستا
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران كه‌سایه‌تی
ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگیی كورد‌و
نیشته‌جێی شاری تاران كاندید ده‌كرێت
بۆ وه‌رگرتنی خه‌لاتی نوبیلی
ئاشتی له ولاتی نوروێژ. سه‌رچاوه‌یه‌ك
كه ئه‌م هه‌واله‌ی به بۆرۆژهه‌لات
گه‌یاند وتی:" ئه‌مسال و به
پشتیوانی ده‌یان رێكخراوی
خوێندكاری‌و ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌كانی
كوردستانی ئێران، ماموستا حه‌سه‌ن
سه‌لاح سۆران كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی
خه‌لاتی نوبیلی ئاشتی ئه‌مسال‌و
كاندیدبوونه‌كه‌شی قبول كراوه".
ئه‌و وتی:" بۆ وه‌رگرتنی خه‌لاتی
ئه‌مسالی ئینستیتوی خه‌لاتی
ئاشتی له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌مسال7
19 كه‌س كاندید كراوه كه له هه‌ر
چوارپارچه‌ی كوردستان ناوی ماموستا
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ده‌بینرێت".
هه‌مان سه‌رچاوه وتی:" ئه‌و
كاندید كردنه له لایه‌ن نوێنه‌رانی
كوردی پێشووی پارلمانی ئێران‌و به‌شێك
له رێكخراوه خوێندكاری‌و ئه‌ده‌بیه‌كانی
كوردستانی ئێران پشتیوانی لێ
كراوه‌و له ئۆرووپاش ئه‌م
پشتیوانییه بۆ كاندید بوونی به‌رێزیان
ده‌ستی پێ كردوه".
پێویسته بگوتری كه ئه‌م خه‌لاته
10میلیون كرۆنی سوئیدی ده‌بێت‌و هه‌ر
سالێك ده‌درێت به كۆمه‌لێك كه‌سایه‌تی
كه له یه‌كێك له بواره‌كان خه‌بات
كردبێت‌و رۆلی هه‌بێت له ئاشته‌وانی
دا. ئه‌م ئینستیتویه له 5 كه‌س پێك
دێت‌و ئه‌م خه‌ڵاته به پێچه‌وانه‌ی
خه‌ڵاته‌کانی تر ی وه‌ک خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیات،
فیزیک، شیمی و ماتماتیک که له وڵاتی
سوئێد ده‌درێن له وڵاتی نۆڕوێژ
پێشکێش ده‌کرێ و ساڵی 1904 دامه‌زراوه
وخه‌ڵاتی ئاشتی ده‌دا به‌و که‌سانه
که خزمه‌ت به ئاشتی ده‌که‌ن.
ئه‌م کۆمیته‌یه خاوه‌نی ئۆرگانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی
و کتێبخانه‌یه‌کی له گرینگ‌ترین ئه‌ده‌بیاتی
ئاشتی جیهانی له 180000 سه‌دو هه‌شتا هه‌زار
کتێب داهه‌یه. ئه‌م ئینیستیتۆیه
ساڵانه زۆر کۆبونه‌وه و سێمینار وسه‌مپۆزیۆم(کۆبونه‌وه‌یه‌ک
که ته‌نیا یه‌ک باسی تێدا ده‌کرێ)
پێک دێنێ.
پاڕلیمانی نۆڕوێژ 5 که‌سی بۆ دیاری
کردنی ه‌سه دیاری کراوه‌کان دیاری
کردووه. ئه‌م که‌سانه هه‌موو سه‌ڵاحیه‌تێکیان
هه‌یه بۆ دیاری کردنی به‌رنده‌کای
خه‌ڵاتی ئاشتی.
به‌شێك له چالاكییه‌كانی حه‌سه‌ن
سه‌لاح سۆران:
ــ نووسینی هه‌وه‌ل كتێبی كوردی
له رۆژهه‌لاتی كوردستان به ئه‌لفوبێی
كوردی
ــ نووسینی نیزیكه‌ی 20 كتێب به
كوردی، فارسی، ئینگلیزی‌و ئه‌لمانی
ــ ئه‌زموونی 40 ساڵ وه‌رگێران له
زمانی كوردی، ئینگلیزی، فه‌رانسه‌یی،
ئه‌لمانی‌و رووسی
ــ به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی
كۆڕی كوردانی تاران(KKT)
ــ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی
كوردستانی باشوور(كرماشان، ئیلام،
لورستان، هه‌ورامان، له‌كستان)
ــ به‌رپرسی ته‌دریسی كوردی له
زانستگاكانی تاران، ئه‌سفه‌هان بۆ
ماوه‌ی چه‌ند سال
ــ ئه‌نجامده‌ری گه‌لاله‌ی كتێب
ناسی كوردی له یه‌ك چواره‌می سه‌ده‌دا
ــ یاریده‌ری به‌رپرسی به‌شی
كوردناسی له زانستگه‌ی بێرلێنی
رۆژئاوایی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ(1964 ــ
1966)
ته‌دریسی كوردی له سه‌ر ئه‌نتێرنێت
له مالپه‌ری ئالمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵ
ــ خاوه‌نی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی
ــ پێشكه‌ش كردنی سمینار‌و وانه له
زانستگه‌ی تاران، له‌نده‌ن، ئه‌سفه‌هان،
پاریس‌و سه‌لاحه‌دین
ــ خاوه‌نی هونراوه‌ی به
ناوبانگی( باغی ژین)
ــ نووسه‌ر‌و بێژه‌ری به‌رنامه‌ی
رادیوی كوردی(له به‌ستێنی كه‌لتووری
دا) بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و....