|
بێده‌نگى
شه‌قامى كوردى و كه‌سایه‌تى وحیزبه
سیاسی یه كانى
كوردستانى باشوور بۆ چى ؟ وا
چه‌ند رِۆژیك به سه‌ر به‌رِێوه‌چونى
رێورِه‌سمى ساڵیادى مردنى (خمینى ) له
هوڵى به‌ناو پێشه‌وا تێپه‌رِ ده‌بێ
. پێم وا نى یه به
بیستنى ئه‌م هه‌واڵه و دیتنى به‌شیك
له رِێورِه‌سمه‌كه له ته‌له‌ویزیونه‌كانى
كوردستان تى ڤى و سه‌حه‌ر و كوردسات هیچ
كوردێكى خاوه‌ن هه‌ست هه‌بى كه نه‌تاسابى
و له ئاست ئه‌م كرداره‌ى كاربه‌ده‌ستانى
حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رى سورِ نه‌مابىَ ,
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى داخ و دڵگرانێكى
زۆره له لاى دڵسۆزانى كورد و به‌تایبه‌ت
ئێمه كوردانى كوردستانى رِۆژهه‌لڵت ئه‌وه‌یه
كه تا ئێستاشى له گه‌ڵ بێت كه من ئه‌م
دێرِانه ده‌نووسم بێده‌نگێكى سامناك
باڵى به سه‌ر شه‌قامى كوردى له
كوردستانى باشووردا كێشاوه ( به تایبه‌ت
كه ئێمه له جه‌رگه‌ى ئه‌م شه‌قامانه
دا ده‌ژین زۆر چاك ئاگادارى ئه‌م
وه‌زعه هه‌ین) و به‌مه خه‌مناك
ده‌بین . سه‌ره‌رِاى ئه‌وانه ئه‌وه‌ى
زۆرتر جێگاى داخه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت
حیزب و كه‌سایه‌تیه سیاسى یه‌كانى ئه‌م
به‌شه له كوردستانیش تا ئیستا سه‌باره‌ت
به‌م بابه‌ته هیچ لیدوانێك و رِاگه‌یاندراوێكیان
ده‌رنه‌كردووه و به كورتى بێده‌نگ
بوون له ئاست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه,خۆ
ناشى ئه‌م به‌رِێزانه بڵێن كه
ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته نین ؟ له
كاتێكدا كه بۆ بابه‌تێكى زۆر بی ئه‌همیه‌تیش
كه‌پێشتر رِویدابى مه‌جالى كه‌سیان نه‌داوه
و به ده‌یان
جار و هه‌ر كه‌سه‌و و به به‌شى خۆى
قسه و باسى كردووه و ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه
نه‌وه‌ستاون و ووت و وێژله گه‌ڵ
رِادیوكان كراوه . ئه‌گه‌ر ئیمه
بڵێین له كوردستانى باشووردا رِادیۆى
سه‌ربه‌خۆ نى یه و رِادیۆكان حیزبین
خۆ رِادیۆیه‌ك به‌ناوى نه‌وا هه‌یه
كه سه‌ربه‌خۆیه. كه چى به داخه‌وه
ئه‌ویش هیچ به‌رنامه‌یه‌ك و لێدوانیكى
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌بوو كه
له‌مه‌وپێش زۆر
مه‌سه‌له‌ى گرنگى تر‌ى
وروژاندووه . ئه‌مه‌ش به‌رِاستى
جێگاى پرسیاره ؟ لێره
دا جیاوازى نیوان شه‌قامى كوردى له
كوردستانى رِۆژهه‌ڵات
و باشوور ده‌رده‌كه‌وى , ئیمه هه‌موومان
ده‌زانین و دیتومانه كه به هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك
كه گه‌لى كورد له كوردستانى باشوور
به ده‌ستى هێنابى شه‌قامى كوردى له
كوردستانى رِۆژهه‌لڵت وروژاوه و
شادمانیان كردووه , ته‌نانه‌ت له‌م
پیشهاتانه دا شه‌هیدیشیان داوه , ئه‌مه
له كوردستانى باكوور و باشوورى بچوكیش
تا رِادیه‌ك هه‌بووه به‌لڵم سه‌رتۆپى
هه‌مووان كوردستانى رِۆژهه‌لڵت بووه
و بۆ ئه‌مه‌ش نمونه زۆرن وه‌كو (
رِوخانى رژێمى دیكتاتورى سه‌دام و
ئیعدامى ناوبراو‌و و بوونى مام جه‌لال به
سه‌روك كۆمار بۆ یه‌كه‌م جار و .... هتد)
ئه‌ى ئه‌م بێده‌نگى یه‌ى شه‌قامى
كوردى باشوور له چ سه‌رچاوه ده‌گرێت
و چ ده‌گه‌یه‌نى ؟! ئه‌گه‌ر بڵێین كه
كوردستانى رِۆژهه‌لڵت له ژێر چه‌كمه‌ى
داگیركه‌ران دایه و خه‌ڵك ناتوانن به
ئازادى سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته
دژكرده‌وه له خۆیان نیشان بده‌ن خۆ
به ناو ئازادیه‌كى ته‌واو باڵى به سه‌ر
كوردستانى باشوور دا كیشاوه
ئه‌ى
ئه‌م بێده‌نگى یه له به‌ر چى ؟ ئه‌وه
به هیچ شتێك پاساو نادریت ته‌نیا ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه بیرى نه‌ته‌وه‌یی
له‌م به‌شه له كوردستان رووى له
كزى ناوه و خه‌ڵك له ئاست رِوداوه‌كان
بى ته‌فاوه‌تن و ته‌نیا چاولێكه‌رن .
ئه‌وه‌ش گوناهه‌كه‌ى هه‌ر ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆى كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى هه‌رێم
چونكه تا ئێستاشى له گه‌ڵ بێت هیچ چه‌شنه
به‌رنامه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نى یه بۆ
زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م بیره له شه‌قامى
كوردى . به‌ڵام
سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیه و حیزبه
سیاسى یه‌كانى دیكه‌ى كوردستنانى
باشوور ته‌نیا ئه‌و ئاواته ده‌خوازم
كه ئیدى ئه‌وان واز
له سیاسه‌تى ( با قسه نه‌كه‌ین ده‌نا
بۆ په‌ز زه‌ره‌دى ده‌بێت ) بێنن . ئه‌وانه
به‌شێك له ته‌مه‌نى خه‌باتیان
میوانى گه‌لى كورد له كوردستانى
رِۆژهه‌لڵت بوون و به شاهیدى هه‌مووشیان
ئه‌وان (كوردستانى رِۆژهه‌لڵت ) خانه
خۆیی باش بوون , ئه‌دىَ ئه‌م كه‌م لوتفى
یه له چ سه‌رچاوه ده‌گریت .؟!
ج – خزری
|