|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . تاران
- 15/3/2708
2-
پلان
- وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگیه به‌مانای به‌رنامه
، به‌رنامه وشه‌یه‌کی کوردیه که
چوه‌ته فارسیه‌وه. هه‌ر به‌رنامه
به کار به‌رین باشتر نیه ؟ 3-
پیلان
- وشه‌یه‌کی کوردیه ، که زۆر که‌س له
گه‌ڵ پلان تێکه‌ڵی ده‌که‌ن . ئه‌م وشه‌یه
به مانا‌ی
ده‌سیسه‌ی عاره‌بیه ؟ 4-
ها
- پاشگرێکی فارسیه
و دروشمی کۆ ( جه‌معه) ، وه‌ک سینه‌ماها
، فیلمها و ... ، ئایا باشتر نیه وشه‌ی
پاشگری کۆی ( گه‌ل) ،(کان ) ( ان) و ئه‌وانه
به کار به‌رین ، که کوردین ؟ وه‌ک سینه‌ماگه‌ل
، فیلمگه‌ل و ... 5-
ئاینده
- وشه‌یه‌کی فارسیه ، ئایا باشتر نیه
وشه‌ی ( داهاتو) به‌که‌ر به‌رین ؟. 6-
زیندان
- زه‌ندان !!!= وشه‌یه‌کی فارسیه ، ئایا
باشتر نیه وشه‌ی گرتووخانه به‌کار
به‌رین ؟. 7-
ناو
- به مانا‌ی ( ئیسمی) عاره‌بی و نێو به
مانا‌ی ( داخیل) ه ، ئایا باشتر نیه ئه‌م
دو وشه‌یه له یه‌ک جوێ بکه‌ینه‌وه
؟ . که وابێ وشه‌ی ( نێوه‌ند ) دروسته ،
نه‌ک ( ناوه‌ند ) ، که ده‌بێته ( سێنتر)ی
فه‌ڕه‌نگی .
کامه سه‌نته‌ر!!! 8-
خان
- پێشگری
پیاو بوه ، وه‌ک چه‌نگیز خان ، هه‌لاکۆ
خان ، سوڵتان عه‌بدولحه‌مید خانی
عوسمانی ، ئه‌مانوڵڵا خانی ئه‌رده‌ڵان
، هه‌ڵۆ خانی ئه‌رده‌ڵان ، حه‌مه
حوسه‌ین خانی سه یفی قازی ،
حه‌مه ره‌شید خانی وێنه و
دارۆغان ، سه‌تتار خانی ته‌ورێزی،
میرزا ته‌قی خانی ئه‌می که‌بیر ، شه‌ره‌ف
خانی بتلیسی ، د. که‌مه‌ڕان به‌درخان
. ئایا وشه‌ی خانم ، خانمانه تر نیه
؟. وه‌ک مه‌ستووره خانم ئه‌درڵان یا
ماشه‌ره‌ف خانم کوردستانی یا عادله
خانمی جاف ؟
. ئایا کوا ده‌کرێ تاریفی خاتوونێک بکه‌ین
و بۆ وێنه بلێین شیرینی وه‌فایی هۆنه‌ر
،
زۆر خانێکی
نه‌شمیل
بوه
!!! ره‌نگه خانم و خاتوونه رێزداره
کورده‌کانیش که نزیکه‌ی 25 میلیۆنن ،
زۆر تر پێیان خۆش بێ
پاشگری ( پاشکۆی ) خانم ، خاتوون ،
یای
و ئه‌و وشه جوانانه‌یان ببێ ، که هه‌ر
له زوه‌وه له نێو کورد دا باو بوون ؟
. دیاره
ئه‌وه ده‌بێ
به بڕیاری ئه‌و رێزدارانه بێ . نه‌ک
به پێی بیر و ڕای داسه‌پاوی پیاوان . 9-
ئابشار
- ئایا باشتر نیه له جێگه‌ی وشه‌ی (تاڤگه)
، (ئابشار ) ،( ئاوهه‌ڵدێر) و ... وشه‌ی (رێژاو
) ، به‌کار به‌رین وه‌ک رێژاوی داڵاهو ،
له پارێزگه‌ی کرماشان؟ . 10-
تێڕۆڕیست
-ئایا باشتر نیه له باتی وشه‌ی
تێڕۆڕیست ، که فه‌ره‌نگیه و به
مانا‌ی ترسێنه‌ر و شته ، وشه‌ی توقێنه‌ر
یا ترسێنه‌ر به‌کار
به‌رین ؟ . 11-
یه‌کێک
له‌وانه‌ش مانگه کوردیه‌کانن ، که
له زۆر ناوچه‌ی کوردستانی گه‌وره به
کاریان نابه‌ن – ئایا پێتان ونیه ئه‌مه
کارێکی زۆر ناباشه ؟؟؟ !!! |