|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . گۆڕینی
ناوه كان له ئێران
چه‌واشه کاری بو .
له‌و
کاته‌وه که پاش جه‌نگی جیهانی هه‌وه‌ڵ
، ره‌زاشای هه‌وه‌ڵ له وڵاتی ئێران و
مسته‌فا که‌ماڵ له وڵاتی تورکیا هاتنه
سه‌ر کار ، ده‌ستیان کرد به تاواندنهوی
چه‌ند لایه‌نه‌ی پتری گه‌لی
کورد و له راستی دا ، ئامانج پاکتاو
کردنی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورد
و گه‌له‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئه‌و
دو وڵاته بو . خۆشیان ددانیان به‌م
ئامانجه شێڤێنیستیهدا ده‌نا
و ده‌یانوت که له ئێران بێجگه له
زمانی فارسی زمانێکی دیکه نیه و له
تورکیا(تورکستانیش) ، بێجگه له زمانی
تورکی زمان و ره‌گه‌ز نیه و ئه‌گه‌ر
بشبن ، یا لقێکی لاری داری زمانی فارسی
و تورکین ، یا به هۆی ئه‌وه‌ی که
دوورن و له گۆشه و که‌ناری وڵاته‌که‌ن
، ئه‌م زمانه دایکیانهیان (یانی
فارسی وتورکێ )له‌بیرچوه‌ته‌وه ، و ده‌بێ
به هه‌ر کلۆجێک بێ ،فێریان بکه‌ینه‌وه
و زمانی ره‌سه‌نی خۆیان له‌بیر به‌رینه‌وه
- به فه‌رمایشی
ماموه‌ستا شێخ ره‌زا "ئهفاکهللا
حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ..." .
فاتمه
ره‌ش ، ئه‌سمه‌ره خڕ ، ره‌حیم گه‌ورک
، سه‌عید بانه‌یی ،
حه‌مه لاو ، عه‌به جاوشین ، ره‌حمانه
سوور ، خانمه قوڵه ، پیرۆزه قیت ، عه‌لی
پووره زڵێخا ، عه‌به مامه ، عه‌زیزی
سۆفی سڵێمان و هه‌زاران ناوی دیکه ، که
بۆ وێنه ناوی بنه‌ماڵه‌ییه‌کان وای
لێ هات : فاتمه‌ی
زنده دل ،
ئه‌سمه‌ری پێدرام ، ره‌حیمی پوور
ئازه‌ر ، سه‌عیدی ئاڕاسته، محه‌ممه‌دی
(حه‌مه)کارپهرداز ، عه‌بدوڵڵای
بروومه‌ند ، ره‌حمانی
به‌نی ئاده‌م ،
خانمه‌ی تهرانی ، پیرۆزی دیده‌بان ، عه‌لی
به‌راد ، عه‌بدوڵلای ( عه‌به) ته‌بریزی ،
عه‌زیزی زوورمه‌ند ، که هه‌مووی
فارسین؛ له
لایه‌کی دیکه‌وه بۆ وێنه
ئه‌وکاته ده‌مانزانی" ره‌حیم
گه‌ورک" خه‌ڵکی گه‌ورکان بوه یا
ریشه‌یه‌کی گه‌ورکی هه‌ر هه‌یه وبۆ
ئه‌و ناسنامه‌یه‌کی
مانادار بو
، به‌ڵام ئێستا ( پوور ئازه‌ر ) شتێکی
گۆتره ، ده‌مبڕ و
دروست کراویفارسیه
و به خه‌یاڵ ناوێکی بنه‌ماڵه‌یی
مۆدێڕنه و!!! ؟؟؟. به‌ڵام
وڵاتانی رۆژاوایی که‌متر ئه‌و کاره‌یان
کردوه ، بۆ وێنه به هه‌زاران ناوی
بنه‌ماڵه‌یی
( فیشێر ) به ئینگلیسی یانی ماسی
گر ؛ (سالتزمان )
به ئه‌لمانی یانی خوێ
فرۆش ؛ (کووزنێتسۆڤ ) به رووسی یانی به‌چکه
ئاسنگه‌ر ، ( پاریزیێن
) به فه‌ڕانسه یانی پاریسی و زۆر
ناوی بنه ماڵه‌یی دیکه ،که به ره‌گ
و ریشه‌ی ئه‌و که‌سه ئاماژه ده‌که‌ن
و بۆخۆی مێژوولکهیهکه . یانی ئه‌و
که‌سه زۆر جار هه‌ر به‌وه دا ده‌زانێ
، ره‌چه‌ڵه‌کی چی بوه، چ کاره‌بوون و
به‌ڵگه‌یه‌کی خه‌ڵک ناسیه . ئێستاش
له باکووری کوردستانی گه‌وره ، ئه‌و
کێشه‌یه‌مان هه‌یه ، که ناوه‌کان
زوربه‌یان تورکین وه‌ک ( ده‌میر ) ، (ئه‌سڵان
) ،چهنگییز و ... ، بریا له‌وێش ئیدی ناوه
کانیان به کوردی له منداڵ بنایه .
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات به فه‌رمیش نه‌هێڵێ
، ده‌کرێ ناوێکی خۆماڵی و خۆجێیی کوردی
ببێ ، هه‌روه‌ک له رۆژهه‌ڵات جاری وا
هه‌یه ، که ناهێڵن ناوی کوردی بنێن ،
خۆیان له‌گه‌ڵ ناوه فه‌رمیه‌که دا،
ناوێکی کوردیشی بۆ هه‌ڵ ده‌بژێرن و
زۆرتر هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته ناوی
ناسراو و دێفاکتۆی ئه‌و که‌سه .
|