هه‌والنێری
سلێمانی: به پێی كۆمه‌لێك
زانیاری باوه‌رپێكراو هه‌یئه‌تێكی
نیزامی سوپای ئه‌مریكا له گه‌ل
چوار حیزبی كوردی رۆژهه‌لاتی
كوردستان له شاری سلێمانی له
كوردستانی باشوور كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه ئه‌و
هه‌واله‌ی بۆ (بۆرۆژهه‌لات) ئاشكرا
كرد ده‌لێ:"سبه‌ی له شاری
سلێمانی هه‌یئه‌تێكی نیزامی ئه‌مریكا
چاوی به نوێنه‌رانی چوار حیزبی
كوردی ئێرانی ده‌كه‌وێ". ئه‌و
سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه ده‌لێ:" ره‌نگه‌پێوه‌ندیی
هه‌بێ به كۆكردنه‌وه‌ی هێزه
ناكۆكه‌كانی كورد له رۆژهه‌لاتی
كوردستان كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیداره
به فشاره‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ئه‌مریكا
بۆ سه‌ر ئێران".
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كرد كه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌نی
كوردی عه‌بدولڵا حه‌سه‌نزاده له
حدك، مسته‌فا هیجری له حدكا، عه‌بدوللا
موهته‌دی له كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان‌و
حوسین یه‌زدانپه‌نا له پاك به‌شداری
ده‌كه‌ن"، به‌لام لایه‌نی ئه‌مریكایی
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واله نه‌ناسراو
مانه‌ته‌وه.
بۆرۆژهه‌لات بۆ به دواداچونی ئه‌و
هه‌واله پێوه‌ندیی كرد به یه‌كێك
له به‌شدارانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه
به‌لام ئه‌و ئاماده نه‌بوو هیچ
لێدوانێك بدا، هاوكات هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی
ره‌سمی ئه‌م هه‌واله‌ی پشت راست
نه‌كرده‌وه.