|
بۆ کۆچی
دوایی تێکۆشه‌ری دێموکرات کاک مه‌لا
خدر عومه‌رزاده (دۆڵه‌گه‌رمی)
به‌داخێکی
زۆر گرانه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی
تێکۆشه‌ری ناسراو و دێرینی نه‌ته‌وه‌که‌مان
کاک مه‌لا خدر دۆڵه‌گه‌رمی مان پێ‌گه‌یشت.
مه‌رگی له
ناکاوی تێکۆشه‌ری راسته‌قینه‌ی
دێموکرات، خه‌باتکاری رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌مان
کاک مه‌لا خدر، خه‌سارێکی گه‌وره‌بوو
بۆ
حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ک
و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دڵیان بۆ
رزگاری و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌مان
لێده‌دا.
کاک مه‌لاخدر
به‌شێکی زۆر له ته‌مه‌نی خۆی سه‌رفی
وه‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی
کورد کردبوو، ئه‌و رێگای گه‌رمێن و
کوێستانی گرته‌به‌ر، زۆری تاڵی و
سوێری چێشت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی
سه‌ربه‌ستی له باوه‌ش بگرێ.
ناوبراو شۆرشگێرێکی راسته‌قینه، ئه‌ویندارێکی
به ئه‌مه‌گی رێگای کوردایه‌تی بوو
که زۆر زوو توانیبووی جێگای خۆی له
ناو دڵی هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵکی
کوردستان‌دا بکاته‌وه.
کاک مه‌لا
خدر ئینسانێکی زۆر به‌وره بوو، سه‌ره‌رای ئه‌و
نه‌خۆشی‌یه قورس و ترسناکه‌ی که له‌و
دوایی‌یانه‌دا بۆی هاتبۆ پێش،
نائومێدی له وجودیدا به‌دی نه‌ده‌کرا.
سه‌رئه‌نجام
مه‌رگ ده‌ره‌تانی پێ نه‌دا که له‌وه
زیاتر خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی
بکاو له کاتژمێر 12.30 نیوه شه‌و، رێکه‌وتی
5/6/2008 دا به یه‌کجاری چاوه جوانه‌کانی
له‌سه‌ر یه‌ک دانا‌و، له حیزبی
دێموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه به‌رێزه‌که‌ی
ماڵ ئاوایی یه‌کجاری کرد.
ئێمه‌ش وه‌ک
کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی
کوردستان له وڵاتی سوئێد و، به نوێنه‌رایه‌تی
له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگران و
دۆستانی حیزب له‌م وڵاته، وێرای به
داخ بوون بۆ ئه‌و کۆسته ناوه‌خته،
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به حیزبه‌که‌مان
و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی کاک مه‌لا خدر
دۆڵه گه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین و
خۆمان به شه‌ریکی خه‌م و په‌ژاره‌یان
ده‌زانین.
حیزبی
دێموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی
سوئێد
6/6/2008
ئێمه‌ش
وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و
که‌س و کاری مامۆستا مه‌ڵا خدر دۆڵه‌گه‌رمی
به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی دۆڵه‌گه‌رم و
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌که‌ین و خۆمان
به‌شه‌ریکی غه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین
و به‌هیوای ئه‌وه‌ی
ئامانج و ئاره‌زوه‌کانی مامۆستا مه‌ڵا
خدر وه‌دی بێن .
|