|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
- 15/3/2708 ماڵ
و
مزگه‌وت
:
هه‌مو
ده‌زانین ، ته‌واوی پێنج پارچه‌که‌ی
کوردستانی گه‌وره ، به چه‌شنی
ناونجی و
ناوه‌ندی له هه‌رێمی وشکی جیهان دا هه‌ڵکه‌وتوون
و ئه‌گه‌ر ده‌ڤه‌ری پڕ بارشتی وه‌ک
ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی ، هه‌ورامان
، ئالانی سه‌رده‌شت و کوێستانه‌کانی
ئاگریمان هه‌یه ، ئه‌م
مه‌ڵبه‌ندانه ره‌نگه پێنج له‌سه‌دی
خاکی کوردستان نابن و
تازه ئاوی بارشتی ئه‌و ناوچانه‌ش
زوربه‌ی بێ که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌وتۆی
کشت و کاڵی و هیدڕۆئێلێکتریک ،
ده‌ڕژێنه چه‌م و چه‌ماوه‌کان و
زۆرتریان ده‌چنه
که‌نداوی ناوه‌ندی
(که هی واهه‌یه پێی ده‌ڵێ که‌نداوی فارس
و هیواش هه‌یه ناوی ناوه که‌نداوی عاره‌ب
) یا گۆلی ورمێ و وان و ئه‌وانه
.
له
لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین ئه‌مساڵ وشکه ساڵیه‌کی
نه‌گبه‌ت و زه‌مه‌ن زوربه‌ی وڵاتی
کوردستانی گه‌وره‌ی دا گرتوه ، به چه‌شنیکی
وا ، که زۆر له به‌رهه‌مه کشت و
کالیه‌کان وشک بوون و زۆر گوند و هه‌وار
له به‌ر بێ ئاوی چوڵیان کردوه و چه‌شنێک
گرانی و قاتوقڕه . خۆشتان ده‌زانن
ژێرخانی ئابووری کوردستان ، له
سه‌ر کۆڵه‌که‌ی کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری
به‌نده و به‌م له‌ونه ، ئێستا قه‌یرانێکی
ئابووری زۆر گه‌وره له ئارادایه ،
که ره‌نگه له په‌نجا ساڵی رابوردو
دا ، وێنه‌ی که‌م بووبێ و هاوکات گرانیه‌کی
زۆر نه‌گبه‌ت و چه‌توونیش له گورێ
دایه
.
بۆ وێنه هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ،
له‌و کاته‌وه ژنه ره‌شتاڵه ( رایس =
برنج ) هاتوچۆی
ناوچه‌ی کوردستانه‌کان ده‌کا ،
ره‌نگه برنج
سێ به‌رابه‌ر گرانتر بووبێ ، جا نازانم
ئه‌گه‌ر دیک ( چینی ) ش زۆر ته‌شریف
بهێنێ و سه‌رمان بدا ، بایی چینی
و حاچه‌ت و حوجه‌ت چه‌ند
به‌رابه‌ر گران ده‌بێ؟؟؟ !!! دیاره
ئاکامی ئه‌م وشکه ساڵیه ، زۆرتر له
وه‌رزی پایز دا خۆی ده‌نوێنێ و ده‌بێ بۆ
به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته
پڕمه‌ترسیه، به‌رنامه
رێژی ورد و توێکمه بکرێ ، که زۆرایه‌تی
به‌رنامه رێژیش له ده‌ست کوردی بن ده‌ست
و ده‌سته ڵاتی ده‌ڵه‌مه کورد دا نیه
. وه‌ک هه‌میشه ته‌نیا نه‌گبه‌تیه‌که‌ی
ده‌بێ به به‌شی کورد . به‌ڵام
زۆر شتی جکۆله‌ش ، ها له
ده‌ست خۆمان دا . بۆ وێنه چوونی حه‌ج و
بردنی ئه‌و گشته پاره بێ زمانه بۆ
خادیمانی زگ زلانی حه‌ره‌مانی شه‌ره‌یفان
و قوربانی کردنی وشتر و په‌ز و مه‌ز
بۆ ئه‌وان ، که قه‌ت بۆ ده‌رمان
ددانیان به بوونی کورد دا نه‌ناوه و
له‌سه‌رمان نه‌هاتوونه جواب
و زۆر زۆر له ئێمه‌ش ساز و تێر
و ته‌یار ترن و (خودا قه‌ڵه‌تریان بکا )،
هێنده چێشتی شێخ
مه‌حشی ، شاورمه
، موشه‌که‌ل ،
شامی
قۆزی و شتییان حه‌م کردوه ، که کولێره
له ملیان بخه‌ی ، چه‌ور ده‌بێ !!!
، ده‌بێ به پێی زمان بیری لێ بکرێته‌وه
.
من
وه‌ک خاوه‌ن بیرێکی دێمۆکڕاسی ئازاد
و
راسته‌قینه ،
نامه‌وێ بۆچونی خۆم به‌سه‌ر که‌س
دابسه‌پێنم یا
تانه و تنووت و
توانج له هیچ ئایین و بڕوایه‌ک بده‌م
، یانی ئایین و بڕوای هه‌رکه‌س بۆ خۆی
جێگه‌ی رێزه و مسقاڵی قسه‌م له سه‌ر
ئه‌مه نیه ، به‌ڵام له‌م
بارودۆخه ناله‌بار و
وشکه‌ساڵیه‌دا ، هه‌ر ئه‌و وته
ئایینیه وه‌بیرده‌خه‌مه‌وه ، که
ده‌ڵێ " تا
ماڵ بیه‌وێ ، له مزگه‌وت حه‌رامه
" و داوا له ته‌واوی هاو وڵاتیانی
کوردستانی گه‌وره ده‌که‌م ، که به
لای که‌مه‌وه،
ئه‌مساڵ پاره‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره
بۆ نه‌دار ، ئاتاج و هه‌ژاره‌کانی
کوردی جیرانیان له کوردستان خه‌رج
بکه‌ن
، دڵنیا بن په‌روه‌رده‌گار و
په‌یامبه‌ری ئاوه‌زیش
ئه‌مه‌یان پێ خۆشتره . |