|
سایتی په‌یامنێر: نازێ
ی عه‌زیزی: باری ته‌ندروستیم جێگیره و
له‌كاری هونه‌ریش به‌رده‌وام PNA-
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر-
نازێ ی عه‌زیزی رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی
سێ مانگ به‌رله ئێستا تووشی جه‌ڵته‌ی
مێشك هاتم، ئێستاكه باری ته‌ندروستیم
تا راده‌یه‌كی باش جێگیره، به‌رده‌وامیش
ده‌بم له‌كاره هونه‌رییه‌كانم". له
لیَدوانێكی
تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر خانمه
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ده‌رباره‌ی تێكچوونی باری ته‌ندروستی
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو، گوتی
"له‌سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزدا
تووشی نه‌خۆشیه‌كی چاوه‌رِوان
نه‌كراوم بووم، كه بریتی بوو له جه‌ڵته‌ی
مێشك دوای مانه‌وه‌م بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی
مانگێك له نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ركردنم
و چاودێری پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی
تاران، تاراده‌یه‌كی باش ئێستاكه
باری ته‌ندروستیم جێگیره". عه‌زیزی
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌هه‌ندێ
رۆژنامه ئاماژه بۆ ئه‌وه دراوه كه‌من
به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه وازم
له‌كاری هونه‌ری هێناوه و گوتی "باری
ته‌ندروستیم هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی
نه‌خستۆته سه‌رم، هه‌روه‌ك له‌چه‌ند
رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه گوایه
ئه‌و نه‌خۆشیه‌م بوبێته هۆی ئه‌وه‌ی
واز له‌گۆرانی گوتن بهێن، به‌ڵكو لێره‌وه
رایده‌گه‌ینم من به‌رده‌وام ده‌بم له‌كاری
گۆرانی گوتن و ئێستاكه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكم
ئاماده‌كراوه، دوای ماوه‌یه‌كی دیكه
كارییان له‌سه‌ر ده‌كه‌م و تۆمارییان
ده‌كه‌م". له‌كۆتایی
لێدوانه‌كه‌ی دا نازێ عه‌زیزی گوتی "سوپاسی
هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته
و هونه‌رمه‌ندان و پزیشكه‌كانی تاران
ده‌كه‌م، كه زۆر به‌دڵسۆزانه هاتن
به‌هانم و له ئێش و ئازاره‌كانیان كه‌م
كردمه‌وه، هیوادارم خه‌ڵكی كورد هه‌ر
ئاوا به په‌رۆشه‌وه بن بۆ هونه‌رمه‌ندانی
خۆیان".
سه‌رچاوه‌ی سایتی په‌یامنێر |