|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . شه‌ڕه
ده‌ندووکێ . ته‌نانه‌ت
زو‌ربه‌ی نه‌یارانیش
مان ؛
ددان به هێمنایه‌تی ،
راست ویژی و
بێگه‌ردی گه‌لی کورد دا ده‌نێن ، بۆ
وێنه تورکه‌کان
به وشه‌ی
"سه‌داقه‌ت" ده‌ڵێن
کورده‌واری ؛ هه‌رکات دژان
پاکتاو یا قه‌لاچۆشیان کردوویین ، ته‌نیا
بۆ چاو
ترسێن کردن ، پته‌و کردن و په‌ره‌دانی
ده‌سته‌ڵاتی خۆیان بوه
، نه‌ک بۆ تۆله سه‌نده‌ن . چون به
شانازیه‌وه ،
کورد قه‌ت مافی که‌سی پاشێل نه‌کردوه
و وه‌ی بۆ که‌س نه‌بوه
، تا تۆڵه‌ی لێ بستێنن
. بزووتنه‌وه‌کانی کوردیش ، هه‌موی خۆ
پاراستن و له‌سه‌رخۆکردنه‌وه بوون
، که به هه‌مو یاسایاکی
جیهان به
کارێکی پیرۆز و
ره‌وا
داده‌نرێ .
به‌ڵام
به‌داخه‌وه ، ئێستاش که له هه‌زاره‌ی
سێ داین ، هێشتا هێندێک له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی
سه‌رده‌می هۆزایه‌تی و هۆزسالاری- که
ئه‌ویش بۆ خۆی دوروشمی ره‌سه‌نی و پاکی
له‌مێژینه‌ی گه‌لی
کورده
، که‌متا کورتێک ره‌گ
و شوێنه‌واری
هه‌ر ماوه و ته‌نانه‌وت له هێندێک
کاروباری رۆشنبیریش دا ره‌نگ
ده‌داته‌وه
،
که به کوردی ده‌توانین ناوی بنێین شه‌ڕه
ده‌ندووکێ یا قسه به زۆران دان . بۆ
وێنه ، ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌می بسووتێ -
زمانم لاڵ ، بیلامانێ بنووسێ یا بڵێ
فڵانه هۆنراوه یا فڵانه نووسراوه‌ی
فڵانه پێنووسه‌وان ، وشه‌یه‌کی له
جێی خۆی دا نیه ، ئه‌و پێنووسه‌وانه
به‌رێزه وا
ئاڵۆز ده‌بێ
و ده‌شله‌ژێ که مه‌پرسه !!!. ئه‌گه‌ر
وشه‌ی دێمۆکڕاسی و بۆچونی خه‌ڵکی دیکه‌شمان
له لا به‌ڕێزه و هه‌ر خۆمان به
"مه‌ن" نازانین ، با بهێلین خه‌ڵکی
دیکه‌ش بیروڕای خۆیان به راشکاوی ده‌ربڕن
و خێرا ، وه‌ک ئاره‌شی که‌مانگیر تیری
تۆڵه‌یان بۆ نه نێینه ماڵی که‌وان وکه‌وانی
تۆڵه سه‌ندنیان بۆ
هه‌ڵ نه‌گرین
. با بهێڵین خه‌ڵکی خوێنه‌ر ، بابه‌ت
، نووسراوه
، کتێبه‌که‌ی و... ی ئێمه
و بۆچوو‌نه‌کانی
که‌سی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ریش ( ره‌خنه‌گریش)
بخوێننه‌وه و ببیستن و بۆ خۆیان راڤه
و
دادگه‌ری له‌سه‌ر
بکه‌ن . ده‌بێ کاره‌کانمان له
خزمه‌ت دۆزی کورد دا بێ ، نه‌ک منمنایه‌تی
و خۆمالێ
خۆمالێ و
ئه‌گه‌ر
خانم یا کابرای ره‌خنه‌گر فه‌رمایشه‌کانی
راست و دروست بو ،
به وردی گوێی بۆ شل بکه‌ین و بۆ
داهاتو که‌ڵکی لی وه‌ربگرین ، نه‌ک
خێرا چوار پێج لاپه‌ڕه ته‌وس و توانجی
بۆ بنووسین و
هه‌تا هه‌تایه
ده‌نگی لێ دابگۆڕین – دڵنیا بن خه‌ڵک
خۆیان باشترین داوه‌رن ، شت راڤه ده‌کان
و چاک و خراپ لێک ده‌که‌نه‌وه و
پێویستی به شه‌ڕه‌ده‌ندووکێ و زۆران
بازی ئێمه نیه . ئه‌گه‌ر خودای نه‌خواسته
ده‌رفه‌ت، ویست و خۆزگه‌ی شه‌ڕه‌ده‌نووکێ
مان هه‌یه ، با له‌گه‌ڵ ئه‌وانه
بیکه‌ین که ده‌گه‌شه و بوختان و گزه‌و
فزه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن
، ده‌یانه‌وێ ره‌گ و ریشه‌مان له بندا
هه‌ڵ
بکه‌نن
،
نه‌ک له گه‌ڵ هاو خوێن و هاوده‌ردێکی
خۆمان، که ژانی ده‌رده
کوردی
به قه‌ت ئێمه
چێشتوه و بگره زیاتریش . به‌ڵام
ده‌بێ ئاوڕ بده‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌مه‌ش
، که
له
نێوان هه‌ڵ سه‌نگاندنی دڵسۆزانه ،
تیز ، توانج و شه‌ڕی کۆنه قین و
ئه‌وانه دا، تۆفیر
زۆره
و
خوێنه‌ران یا بیسه‌ران وبینه‌ران، له‌مه‌ش
دا خۆیان
باشتر داوه‌ری
ده‌که‌ن .
ناشبێ پێ مان وا بێ ، هه‌ر که‌س وتی پشت
چاوتان برۆیه، ئه‌وه فڵان و فیساره
و چی وچی !!! ره‌نگه ئه‌و راست بکا . ئه‌گه‌ر
ئه‌و راست بکا ، ئێمه گوێی
لێ شل بکه‌ین ، زۆرتر به قازانجمانه
تا گوێ له پیاهه‌ڵوتن و تاریفی
بوش و بێخود بگرین . بۆ
ئه‌وه‌ی بزه‌یه‌کی ماناداریش بێته
سه‌ر لێوی سه‌روه‌رانی خوێنه‌ری ئه‌م
نووسراوه‌یه ، ئه‌م قسه کو‌رته‌تان
بۆ ده‌گێڕمه‌وه : برایه‌کی زۆر دڵسۆز
وپسپۆڕ ده‌یوت
: رۆژێک ده‌مم سووتاو و له کۆڕێک دا وتم
هۆنراوه کانی فیساره هۆنه‌ر، له
باری کێشه‌وه زۆر ته‌واو نین ، ئه‌و
هۆنه‌ره ئه‌م قسه‌ی منی بیستبوه‌وه
و فه‌رمووبوی
که ئه‌و قسه مفتانه چێه ده‌یکا
، له بیرمه نزیکه‌ی سی(30) ساڵ پێش ،
پووری ( میمکی) حه‌زی له کوێخایه‌ک ده‌کرد
، چۆن له روی هه‌ڵ دێ باسی هۆنراوه‌ی
من ده‌کا ، باسی پووری کا . ده‌ڵێن
قسه قسه دێنێ : له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه باشتر وایه ،
له پێناوی سه‌رکه‌وتنی دۆزی رۆشنبیری
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورد
دا ، به
لای که‌مه‌وه ،
پێشاهه‌نگ و رۆشنبیره‌کان مان
ریزبه‌ندی نه‌که‌ن ،
ده‌سته ده‌سته ، تاقم تاقم و له‌ت له‌ت
نه‌بن ، چون
به زمانی کوردی
له‌ت بوون
به مانای شکانه
. ئه‌وه
گرنگه چ خزمه‌تێک
ده‌کرێ ، نه‌ک کێ ده‌یکا .
تۆغا
وا
نیه ؟
تێبینی
: ئه‌م نووسراوه‌یه،
بابه‌تێکی گشتیه و مه‌به‌ستم له
هیچ که‌س یا که‌سانێکی تایبه‌ت نیه
.
|