|
یادى
به‌ریوه چونى 19
مین ساڵوه‌گه‌رِمردنى كونه‌په‌رستترین
پیاوى سه‌رده‌م له هۆڵى پێشه‌وا قازى محمد و چه‌ند قسه‌یه‌ك
. هه‌روه‌ك
ئاگادارن له به‌روارى شه‌مه 3.06.2008
زایینی به‌رامبه‌ری 14.03.1387 هه‌تاوى
له هۆڵى پێشه‌وا
و له پایته‌ختى هه‌رێمى
كوردستان رێورِه‌سیمێك
به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن كۆنسه‌لگه‌رِى
كۆمارى
ئیسلامى به‌رِێوه
چوو كه به داخه‌وه به‌شیكى به‌رچاو
له كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى هه‌رێم
و نوێنه‌رى
تایبه‌تى سه‌روكى هه‌رێم
و سه‌رۆكى په‌رڵمانى كوردستان و... له‌م
مه‌راسیمه به‌شداربوون :
ئایا
به‌ریوه چونى ساڵًیادى مردنى (خمینى )
كه حوكمى جیهادى به دژی گه‌لى كورد ده‌ركرد
له هوڵى پیشه‌وا قازى محمد كه له
پیَناو پاریزگارى كردن له مافه رِه‌واكانى
گه‌لى كورد ئاماده بوو بچیَته به‌ر
په‌تى سیَداره و گیانى بۆ رِزگارى
گه‌لى كورد به‌خت بكا چوِن و له كوی یه‌ك
ده‌گریته‌وه. و ئایا هۆلیكى ئاوا كه(
ساڵیادى مردنى بكوژى به هه‌زاران
كوردی تیَدا به‌رِیوه بچى) شایانى ئه‌وه‌یه
كه ناوى یه‌كه‌م سه‌روكى كومارى
كوردستانى له سه‌ر دابنریت و ئه‌مه
بیَحورمه‌تیَكى زۆر ئاشكرا نی یه به
هه‌ستى گه‌لى كورد و به تایبه‌تى
كوردستانى رِۆژ هه‌لاَت. كاربه‌ده‌ستانى
حكومه‌تى هه‌ریم ویستیان به مه هه‌نگاوه
چ بۆ كۆمارى ئیسلامى بسه‌لمینن ؟
من
پیم وایه به بیستنى ئه‌م هه‌واڵه
گورِى یه‌كه‌م ژنراڵى كوردستان
خوالیَخۆشبوو(مه‌لا مسته‌فا بارزانى) و
شه‌هیده ئه‌فسه‌ره كورده‌كانى
باشوور و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان
ده له‌رزى كه ئه‌وانه بۆ
پاریَزگارى كردن له ئالاَى كوردستان شه‌هید
بوون ،ئه‌و ئالاَى یه‌ى كه , به‌رِیَوه
به‌رانى حكومه‌تى هه‌ریَم و به تایبه‌ت
شه‌خسى سه‌روكى هه‌ریم خۆیان به
میراتگرى ئه‌م ئالاَیه ده‌زانن و به
ده‌یان جار گوتیه‌تى كه ( من له ژیر
سیبه‌رى ئالاَى كوردستان هاتومه‌ته
دنیا و هه‌موو كاتیَكیش ئاماده‌م بۆ
پاریَزگارى كردن له‌م ئاڵایه ئاماده‌م
گیانم به‌خت بكه‌م) . به رِِِاستى كه
میرات گریَكى باشن
. كاك
فازڵ میرانى له پوخته‌ى قسه به
پیَزه‌كانى دا ده فه‌رمووىَ بوَیه
ئیمامى راحل ((به ووته‌ى ناوبراو‌و ))
بۆته شه‌خسییه‌تیَكى جیهانى چونكه
پشتیوانى ته‌واوى موسته‌زعه‌فین و
شورِشگیََرِانى دونیا به بیَ جیاوازى
بوو . خۆزگه كاك فازڵ میرانى ده‌یگوت كه
ئایا ئه‌و ده‌یان هه‌زار شه‌هیده‌ى خه‌ڵكى
ئاسایی و پیَشمه‌رگه كه له كاتى
پاریَزگارى كردن له خاكى پیرۆزى
كوردستان و له به‌ره‌كانى شه‌رِ به
دژى سوپاكه‌ى ئیمام (پشتیوانى موسته‌زعه‌فین
دونیا ) گیانیان فیداى خاكى كوردسئتان
كرد و خاكى كوردستانیان رِه‌نگین كرد به
رِاسیت شه‌هیدن یان نا ؟ و ئایا ئه‌و
حیزب و رِیكخراوه سیاسى رِِۆژهه‌لاَتیانه‌ى
كه له په‌نا گوى ناو براویش بنكه و
باره‌گایان هه‌یه و ئیستاشى له گه‌ڵ
بیت به دژى بیر و بۆچونه‌كانى خومه‌ینى
و رژیمه كوَنه‌په‌ره‌سته‌كه‌ى خه‌بات
ده‌كه‌ن بلیَی خراپ له بۆچونه‌كانى (ئیمامى
راحل ) به هه‌ڵه تیَ نه‌گه‌یشتبن
بۆیه چه‌ندین ساڵه به دژى رِاوه‌ستاون
كه ئه‌گه‌ر ئاوا بیَت به رِاست بۆ
ئامۆژگارى كردن ده‌بن كه واته چونه
ناوبراو تا ئیستا بیرى له‌مه‌نه‌كردۆته‌وه؟ به‌رِیز
عه‌دنان مفتى سه‌رۆكى په‌رڵمانى
كوردستان ده‌ڵى ى به سه‌ركه‌وتنى
ئیمام گرِو تینى به‌خشى به شۆرِشى گه‌لى
كورد له كوردستانى باشوور . تۆ بڵیَی
ناوبراو‌و چ جوابیَكى پىَ بیَت بو بنه‌ماڵه‌ى
ئه‌و شه‌هیدانه‌ى كه له رِیزى حبزبه‌كه‌ى
ناوبراوودابوون و خویَنى رِۆڵه‌كانیان
له به‌ربه‌ركانى شه‌رِ به دژى
سوپاكه‌ى ئیمام تیَكه‌ڵ به خاكى
رِۆژهه‌لاَتى كوردستان بوو.
. قسه
یه‌كجار زۆره به‌لاَم قه‌ڵه‌م
ناتوانیَت هه‌موو شتیَك به‌یان بكات ته‌نیا
ئه‌وه‌نده ماوه بڵیم كه میَژوو ئه‌مه
وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كى رِه‌ش له میَژووى
كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى هه‌ریَم (ئه‌و
حكومه‌ته‌ى كه هه‌موومان پشتمان پىَ
به‌ستووه ) تۆمار ده‌كات كه به
برِواى من به داواى لیَبوردنیش
ناسرِیَته‌وه . ج
_ خزرى خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به PDF
|