|
زمانی
سه‌رجاده‌و چاره‌نووسی میلله‌تێک
.. ! . گۆته
ده‌ڵێت : ( که‌سێک به‌هره له سێ هه‌زار
ساڵ وه‌رنه‌گرێت ، به‌هه‌ژاری ده‌ژی )
. هه‌میشه‌و
هه‌رده‌م و هه‌موو کاتێک له‌ڕابردوو
له‌ئیستایشدا هه‌روه‌ها بووه و هه‌روایش
ده‌بێت و به‌رده‌وام ئه‌م هاوکێشه
ڕاسته‌قینه‌یه به‌و ستوونه‌دا گوزه‌ر
ده‌کات و ناگۆڕێت و شێووه‌ی هاوکێشه‌ی
نه‌گۆڕه وه‌کو ( 7/22 ) ی ماتماتیک . له‌زۆربه‌ی
نووسین و ووتاره‌کانمدا دووپاتم کردۆته‌وه‌و
ووتومه : (
ئه‌وانه‌ی کهڕاستن که‌من .. به‌ڵام
له‌کۆتاییدا ئه‌و که‌مانه
سه‌رده‌که‌ون
) . ئه‌مه‌ش بهتاقیکردنهوهو
به‌ڵگه %100 سه‌د له‌سه‌د ته‌رازووی
بۆچوونه‌کان پارسه‌نگ و ڕاستن . نموونه‌ی
پیاوی ئازا‌و ده‌ست پاک و داوێن پاک و گه‌ل
و نیشتمان دۆست له‌ناو هه‌موو
ووڵاتانی جیهانداو به‌تایبه‌ت له‌ناو
گه‌لانی چه‌وساوه‌و خه‌ڵکانی زووڵم
لێکراوو مرۆڤی ژین به‌ندی و بنده‌ستیدا
ده‌گمه‌ن و که‌من به‌ڵام له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ڕه‌گ و پێگه‌و ڕۆڵیان له‌ناو
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدا داکوتیووهو هه‌یه
و هاوڕێ و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکانی تینووی
ئازادین و خه‌ڵکیکی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن
ڕابردوو پاک له‌گه‌ڵیاندا کار‌و به‌شداری
پرۆسه‌ی به‌باشتر کردنی ڕه‌ووتی پێشڤه‌چوونی
نیشتمان و نه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن
و دژ به سیستمی بنه‌ماڵه‌و نایه‌کسانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و بیری کۆنه‌په‌رستی خه‌بات
ده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه بیڵێم له‌م کورته
ووتاره‌دا ئه‌وه‌یه که باسی
دووپیاوی سه‌رکرده‌ی کوردی باشووری
کوردستان بکه‌م کهگهندهڵ و دزو
پاشه‌ڵ پیس نین و دوو پیاون بێ له‌وه‌ی
که‌جیاوازن له‌بیرو هزری کاری
ڕامیارییاندا به‌ڵام جێی شانازی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی باشوورن و خه‌ڵکانی وه‌کو
ئه‌م دوو تێکۆشه‌ره وه‌کو له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێدا به‌داخه‌وه که‌م و ده‌گمه‌نن
. ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی که ڕێگای
ڕزگاری و سه‌رفرازی میلله‌تی کوردن کاک
( نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ) و کاک ( جه‌وهه‌ر
نامیق سالم ) ه یه‌که‌میان سکرتێری
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کۆن و جێگری
نوێی سکرتێری گشتی ( ی ن ک ) و دووه‌میان
یه‌که‌م سه‌رۆکی پارله‌مانی
کوردستانی باشوور بوو له‌ساڵی 1992 و ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی ڕامیاری ( پ د ک ) بووه . ئه‌وه‌ی
شایانی باسه ئه‌م دوو پیاوه تێکۆشه‌ره
پله‌وپایه‌ی به‌رزی خۆیان به‌جێهێشتوه‌و
ده‌ستیان له‌کاره‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو ناڕێکی و نایه‌کسانی
و ده‌ست پیسی و ووڵات کاولی یه‌ی کهبهسهرشانی
دهسهڵاتهوهیهو له‌پێناوی باشتر
کردن و چاکسازی و .. هتد . زۆربه‌ی
پیاوه گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری
ده‌سه‌ڵات خه‌و به پله‌وپایه‌یه‌ی
ئه‌وانه‌وه ده‌بینن که‌چی ئه‌مان
خۆیان کورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵن
و پشتی تێده‌که‌ن . ئه‌مه کارێکی ده‌گمه‌نه
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا چونکه لهوناوچهیهو
به‌تایبه‌ت له‌باشووری کوردستان خه‌ڵکی
ده‌روون نزم لهههڵپهو خۆبرنه
پێشه‌وه‌دان بۆ پله‌وپایه‌ی به‌رز
بێ گوێدانه خواروخێچی یه‌کانی ده‌سه‌ڵات
. به‌ڵام ئه‌م دوو مرۆڤه مه‌زنه بۆ
ئه‌وه‌ی هۆشداری یه‌ک بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵی کوردی و پاکسازی و چاکسازی
لێبکه‌وێته‌وه که‌چی مخابن دووای ئه‌وان
که‌سی ترمان نه‌بینی لهپایهو پله‌ی
به‌رزدا چ له‌ناو میری یان پارله‌مان
یان پارته ڕامیاریی یه‌کان ده‌ست له‌کار
بکێشنه‌وه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه
خه‌ڵکێکی زۆر بێ‌ئاگا له‌کاری ڕامیاری و
نابه‌رپرس و نادۆست و خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست
خه‌ریکی ماستاو کردنن بۆ چوونه پێشه‌وه‌و
پۆست وه‌رگرتن و خه‌ریکی خۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند
کردنن له‌سه‌رشانی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره‌ی
که‌نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که به‌ده‌ست
ئازاری بنده‌ستی و هه‌ژاریی یه‌وه به‌ده‌ستی
دووژمنانیی یه‌وه ده‌ناڵێنێت و
ئێستاش به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی
یه‌وه ناڕه‌وایی و نایه‌کسانی وه‌کو
خۆڕکه گه‌رووی ناسکی گرتووه ( 1991 / 2008 )
. ده‌بێت ئێمه سه‌یری ئه‌و جیاوازی یه
بکه‌ین و بۆمان ئاشکرابێت که‌ئه‌مانه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وازیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیی و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات هێناوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا زۆر دڵسۆزن بۆ کارکردن و خزمه‌تی
میلله‌تی خۆیان به‌ڵام ویژدانیان ڕێگه‌یان
پێ نادات هاوبه‌شی دزان و گه‌نده‌ڵکاران
و فایلداران بن ده‌نا ئه‌و دوو تێکۆشه‌ره
به‌و هه‌موو ساڵه‌ی خه‌بات و
ماندوبوون و تێکۆشانه‌ی خۆیانه‌وه
داده‌نیشن و ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌و
له‌دڵسۆزیدا ڕه‌خنه‌گرتن ده‌که‌نه
ئامانجی کار‌و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو
به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کاڵ
و کرچدا بۆ پێگه‌یشتن و کارکردن و خزمه‌تکردنی
باشتر ئه‌وه‌ش کارێکی مه‌زنی ڕامیاریی
یه له‌و دوو که‌سه‌وه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت
ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینیان لێبکه‌ین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که‌ئاماده‌نین نیشتمانه‌که‌مان
بفرۆشن و هه‌رزان فرۆش و تاڵان بکه‌ن
بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو نوسه‌رێک ئه‌رکێکی
پیرۆزه بنوسێت و ده‌ستخۆشی بکات له‌وکه‌سانه‌ی
که‌به‌رگری له‌گه‌نده‌ڵی ووڵات ده‌که‌ن
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیتریش چاویان لێبکه‌ن
و ببێته په‌ستانێکی باش بۆ خۆچاککردنی
ده‌سه‌ڵات و باشترکردنی ژیانی خه‌ڵکی .
خه‌ڵکانێک که ئاماده نه‌بووبن بۆ یه‌ک
ڕۆژ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و
کوردبوونی خۆیان بسه‌لمێنن له‌ڕۆژانی
سه‌ختی خه‌باتی گه‌لی کوردستاندا و هیچ
هیلاکیی یه‌ک و خۆبه‌خت کردنێکیان نه‌بووه
له‌ژیانیاندا که‌چی ئێستاش له‌سه‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتن و هه‌ر خنه‌ی خۆبردنه
پێشه‌وه‌یانه . ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌ناوچه‌که
چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی لیبڕاڵ و
دیموکرات نی یه‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکی
سهرمایهدارو كه‌سی شیاو له‌جێگه‌ی
شیاودا نی یه‌و لاوازه له‌بڕیاری
ڕامیاری گه‌وره بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد
بۆیه ئه‌وانیش وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی
نه‌گه‌ییوو ئهوههلپهرستانهیان
ده‌وێت و ووشه‌ی ناشایسته‌ش به نووسه‌ران
و خه‌م خۆرانی ووڵات ده‌ڵێن .. ! . ده‌بێت
ده‌ستخۆشی له‌وکه‌سانه بکرێت که‌له‌به‌ر
ناڕاستی و ناڕێکی به‌ڕێووبردنی ووڵات
ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته هاندانێک بۆ ئه‌وانیترو
کاروکاردانهوهیهک دروست ببێت له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی به‌گشتی
باشتر بکرێت و به‌تایبه‌ت لاوی کورد که‌هه‌مووی
له‌به‌ر که‌م و کوڕی ژیان و که‌می ده‌رامه‌ت
و نه‌توانینی دروست کردنی خێزان و
جێگیربوونی باری ده‌روونی ووڵات به‌جێده‌هێڵن
. ئه‌و سیستمه‌ی کراوه‌ته به‌رنامه‌ی
به‌ڕێووه‌بردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌باشووری
ووڵات زۆر ئاوه‌ژوو پێچه‌وانه‌ی ویستی
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه و دووره له‌یه‌کسانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕهوایییهکی ته‌واوه
بۆ چینی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو زۆر که‌م
و کوڕی تر لێره‌دا به‌ڵگه‌و نمونه
ناهێنمه‌وه بۆ ئه‌م نووسین و شیووه‌ن
و شێووه گریانه بۆ نیشتمان چونکه
خوێنه‌ری به‌ڕێز چاک ده‌زانێت هێنده‌ی
به‌ڵگه هه‌یه بۆ ده‌ست پیسی و تاڵان
کردن لهونیشتمانهدا سه‌روبن و وێنه‌ی
نی یه به‌ڵام یه‌ک نمونه‌ی بچوک ده‌هێنمه‌وه
کههێندی هه‌مووی بێت بۆ نمونه له
ساڵی (1991 / 2007 ) ئامێر‌و شتومه‌کی سه‌ر زه‌ویان
نه‌هێشت ( ئامێری گه‌وره‌ی کاره‌با و
چه‌کی قورسی له‌شه‌ڕا گیراو‌و وه‌کو
تانک و تۆپ و ئامێری گه‌وره‌ی وه‌کو
شۆڤڵ و ئاخچهم و .. هتد ئه‌مانه‌و
ئامێری زۆری تری که‌خه‌ڵک نایزانن هه‌مووی
بۆ ئێران ڕه‌وانه کرا ) . له‌به‌رئه‌وه‌ی
هیچ نه‌ما له‌و ووڵاته وێرانه‌دا
ئاودیوی بکه‌ن له‌ساڵی 2008 ه‌وه که‌وتونه‌ته
تاڵان کردنی ژێر زه‌وی کوردستان و به‌ته‌مان
به‌ته‌واوی به‌تاڵی بکه‌ن بۆنمونه
ژێر زه‌وی مه‌به‌ستمان له‌نه‌وتی
خاوی ( زاخۆ /
شیوواشۆکه ) که له‌ڕێگه‌ی برایم
خه‌لیل و په‌روێزخانه‌وه به ئێران و
تورکیای ده‌فرۆشن به‌نرخێکی هه‌رزان و
که‌سیش نازانێت ئه‌و داهاته ( ئاڵتونی
ڕه‌ش ) ه بۆ کێ و چۆن و له‌چیدا خه‌رج
ده‌کرێت .. ! . ئیدی چۆن خه‌ڵکی کوردستان
به‌م ئازار‌و مه‌ینه‌تیی یه‌وه به‌م
ئابڕوچوونه‌وه به‌م هاوکێشه و دووعا
سه‌قه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ڵێن
ئامین . ئێمه‌ی نووسه‌رانیش که‌شه‌وو
ڕۆژ شه‌ونخوونی ده‌که‌ین و شیله‌ی
هیلاک بوونی مێشکمان ده‌که‌ینه پیت و
ووشه‌و ڕسته له‌پێناوی نه‌فه‌وتانی
ئه‌و تۆزه نیمچه خاکه ئازاد کراوو
ئازادییه که‌به‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی
جوامێری نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ده‌ست
هاتووه نه‌ڕوات و له‌ده‌ست نه‌چێت .
ئێمه میلله‌تێکین بێجگه له‌وه‌ی له‌جیهانی
زه‌برو زه‌نگ و زووڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا
ژیاوین و لهبهکارهێنانیشیدا یه‌که‌مین
( پڕۆلیتاری دیکتاتۆر ) له‌باتی دڵنه‌وایی
و ئارام کردنه‌وه‌مان که‌بۆ سه‌ده‌یه‌ک
زیاتره ماڵ و دڵمان به‌یه‌که‌وه ده‌سووتێن
و ڕه‌زو باخ و گوند‌و شارمان ئه‌تک ده‌کرێن
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته
کۆنه په‌رست و فاشیسته‌کانی ( عێراق ،
تورکیا ، ئێران ، سوریا ) وه وه‌کو کورد
که‌سایه‌تیمان تیکدهشکێنرێت که‌چی
سه‌رکرده‌کانی کورد که له‌خۆمانن
له‌باتی دڵنه‌وایی و به‌رگری له سه‌رو
ماڵ و ژیانمان بکه‌ن پێمان ده‌ڵێن : (
تیرۆریستن ئێووه ..سه‌گن ئێوه .. ته‌مبه‌ڵن
ئیووه ) . ئه‌گه‌ر هه‌موومان
میژوومان خوێندبێته‌وه نهماندیووهو
نهمانخوێندۆتهوهو نه‌مانبیستووه
که ( سه‌دام و خومه‌ینی و ئه‌سه‌دو
هیتله‌رو مۆسۆلۆنی و شاوشیسکۆو ئه‌تاتورک
.. هتد ) که‌ئه‌مانه دیکتاتۆرو دڕنده‌بوون
له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا که‌چی
بۆیه‌کجاریش به‌میلله‌تی خۆیان نه‌وتووه
ته‌مبه‌ڵ یان بڵێن سه‌گ که‌چی سه‌رکرده
به‌ناو شۆڕشگێڕه‌کانی کورد به‌میلله‌تی
خۆیان ده‌ڵێن سه‌گ و ته‌مبه‌ڵ و ووشه‌ی
ناشرینی تر زۆرن کهووتراون به‌م گه‌له
سته‌م دیده‌یه‌ی که‌هیچ په‌ناو
ماڵێکی نی یه‌و ووشه‌کانیش له ئاستی
مرۆڤی نه‌خوێنده‌وارو سه‌رجاده‌ش نه‌بوون
. ووشه‌ی ناشرین بۆ شکاندنی مرۆڤ له‌یاساکانی
مرۆڤایه‌تیدا و له‌ده‌ستووری زۆربه‌ی
پارله‌مانه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپای
ڕۆژئاوادا تاوانه ئه‌مه له‌کاتێکدا
که‌که‌سێکی ئاسایی ئه‌وکاره بکات یان
ئه‌و جنێووه بدات .. ! . ئه‌ی ئایا ئه‌مه
کاره‌سات نی یه که سه‌رکرده‌و ده‌ووڵه‌ت
خۆی جنێو‌و به خه‌ڵک و هاونیشتمانی خۆی
بدات .؟. که‌هه‌ر ئه‌و خه‌ڵک و که‌سانه‌ن
به‌خوێنی خۆیان و که‌سوکاریان ئه‌و
ڕۆژه‌یان دروست کردووه بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه
ئه‌ویش لاف و گه‌زافی پێووه لێده‌دات
. به‌ڕای من جنێو‌و ووشه‌ی ناشرین له‌ده‌می
مرۆڤی نزمترین ئاست له‌ڕۆشنبیری و مۆڕاڵ
ده‌رده‌چێت
. زۆر به‌داخه‌وه که‌ئێمه
خۆمان زۆر به‌که‌م ده‌زانین و ئابڕووی
مرۆڤ که‌زۆر به‌رزو مه‌زنتره له‌کۆشکی
ده‌سه‌ڵات به‌هیچ و بێ نرخ سه‌یری ده‌که‌ین
. ( ئێران کهووڵاتێکی دواکه‌وتووه له‌چاو
ده‌ووڵه‌تانی ڕۆژئاوای پێشکه‌وتوو که‌چی
بۆ دووکه‌سی خۆیان کهلهپێنجوێن
گیرابوون ( 25/5/2008 ) هه‌زاران سه‌ربازیان
هێناوه‌ته سه‌ر سنوری ده‌ستکردی
کوردستان ، ئه‌وه وواتای ئه‌وه‌یه
که‌ئێران نامه‌یه‌ک ده‌نێرێ بۆ سه‌رکردایه‌تی
کورد‌و ده‌ڵێت : ( ئێمه خه‌ڵکی خۆمان لابهقهدره
و خۆمانی له‌سه‌ر به‌کووشت ده‌ده‌ین
ئه‌ی ئێووه ده‌ڵێن چی .؟. ) . به‌داخێکی
زۆره‌وه ئێمه هێشتا چه‌که‌ره‌مان
له ژیانی بناغه‌یی بهڕیووهبردندا
نه‌کردووه له‌خۆناساندن و دروست
کردنی یان په‌یڕه‌و کردنی ڕامیاریی یه‌کی
سه‌رده‌مانه بۆ ناساندن و پێناسه‌مان
له ڕووی شارستانی یه‌ت و فه‌رهه‌نگ و
پێشکه‌تنه‌وه ووڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت
ڕۆژئاوا گه‌یشتوونه‌ته سه‌رتۆپکی
ئازادی و ژیان و مافی تاک که‌چی مخابن
کوردستانی باشوور تازه به‌تازه له‌لیستی
ڕه‌ش دایه له‌ئازادی ده‌ربڕیندا . سه‌رکرده‌کانی
خۆمان ئاماده‌ن هه‌موو ڕۆژێک ووشه‌ی
تاڵمان ئاڕاسته بکه‌ن و که‌م و
بچووکمان بکه‌نه‌وه له‌به‌رچاوی
بێگانه‌کان وه‌لێ سه‌د حه‌یف و مخابن
بۆ چه‌ند مانگێکی زۆره ( 10/2007 / 30/5/2008 )
سنور‌و کوێستانه‌کانی کوردستان
بۆردوومانی ئێران و تورکیای له‌سه‌ره
که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لهگووڵێ
کاڵتری پێ نه‌وتوون .
مرۆڤ
ئه‌گه‌ر ته‌واو یان سروشتی بێت له‌ژیریدا
( التکامل العقلي ) هه‌رگیز ئاوه‌ڵناوی
باش ( وصف ) بۆخۆی دانانێت چونکه ده‌بێت
خه‌ڵک بڵێت باشیت یان خراپ که‌چی سه‌رکرده‌کانی
کورد خۆیان به‌ده‌می خۆیان خۆیان ده‌شوبهێنن
یان ده‌چووێنن به مانگه‌شه‌و یان
خۆیان به‌ده‌ریا داده‌نێن و خه‌ڵکیش
به سه‌گ وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن و له‌زۆربه‌ی
سه‌رکرده‌کانی کورد بیستراوه‌و
ووتویانه : ( ده‌ریا به‌ده‌می سه‌گ
پیس نابیت ) . دڵنیابن سه‌گ ئاژه‌ڵیکی
زۆر جوان و به‌وه‌فایه له‌زۆربه‌ی
زۆری زووڵم و سته‌مه‌کانی مرۆڤ خۆی گه‌لێ
باشتره ئه‌و ئاوه‌ڵناوی جوانی و هۆگریی
و به‌ئه‌مه‌کی یه‌ی له‌سه‌گدا هه‌یه
له‌هه‌موو مرۆڤێکدا نی یه . ( له‌چیرۆکی
ئه‌نفال و گوند سووتاندا
( 1987/ 1988 ) سه‌گێک بۆ به‌رگری له‌ماڵ
و گونده‌که‌ی خۆی په‌لامار ده‌دات و
قه‌پ ده‌کات به‌زنجیری تانکی دووژمندا
) . باشه من به‌سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌ڵێم
ئه‌و سه‌گه هه‌زارجار باشتر نی یه
له پاشه‌ڵ پیس و نیشتمان فرۆشان .؟. سه‌گ
گیانله‌به‌رێکی هه‌تابڵێی ژیر‌و به‌سۆزه
ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان به‌کاری
دێنن بۆ کاری پۆلیسی و سنورپارێزی و
ڕزگارکردنی مرۆڤ لهخنکاندن و یارمه‌تی
دانی مرۆڤی نابینا‌و هاوڕێیه‌تی له‌ناو
ماڵ و وه‌رزش و پێشبڕكێ و گه‌لێ کاری
دیکه‌ی سوودمه‌ندی مرۆڤانه که‌چی
تازه به‌تازه گه‌وره‌کانی کورد له‌ئاستی
سه‌رۆکایه‌تیدا مرۆڤ به‌سه‌گ ده‌خه‌مڵێنن
بۆ ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی پێبکه‌ن . ده‌بێت
ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌وکه‌سانه چه‌نده
نزم بێت که گیانله‌به‌رانی وه‌کو سه‌گ
و پشیله‌و که‌رو ئه‌سپ و ئاژه‌ڵان به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی به‌که‌م و خراپ ده‌زانن و بۆ سووک
کردنی مرۆڤی کورد به‌کاری ده‌هێنن .. ! .
حه‌زده‌که‌م به‌و که‌سانه بڵێم که
ئاژه‌ڵ و بوونی ئاژه‌ڵ سووکایه‌تی یه
له‌لایان و بۆ که‌میی و بچووک پێکردنی
مرۆڤ به‌کاری ده‌هێنن دڵنیابن ئه‌و
ئاژه‌ڵانه زۆر لهوکهس و مرۆڤانه
باشتر‌و ڕێزدارترن که‌ناویان به‌خراپ ده‌به‌ن
چونکه هه‌رنه‌بێت گیانله‌به‌ران و
به‌تایبه‌ت سه‌گ دز نی یه .. سه‌گ
خیانه‌تکار نی یه .. سه‌گ درۆزن نی یه
.. ! . له‌لایه‌کی
تره‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی تری کورد
میلله‌ته‌که‌ی خۆی بهتهمبهڵ و ته‌وه‌زه‌ل
له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات له‌بری ئه‌وه‌ی
ده‌ستخۆشی و ماندونهبوونییان لێبکات
که‌زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که له‌ژێر چه‌وساندنه‌وه‌و
ماڵ وێرانی و دڵ سووتاویدان که‌چی ئه‌جری
ئه‌م نه‌ته‌وه زووڵم لێکراوو بێکه‌سه
به‌ووشه‌ی ناشرین و نه‌شیاو ده‌داته‌وه
. ئه‌ی بۆ ئێووه به‌وهه‌موو سه‌رمایه‌و
دۆلاره‌وه داوای خێر‌و سواڵ و ئاوه‌دانکردنه‌وه
له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن و خۆتان 17 حه‌ڤده
ساڵه کارگهیهکتان نه‌کرده‌وه
خێزان و لاوی کورد نانێکی لێبخوات بۆ
وێنه ئه‌نجامی داخوازی یه‌کانتان
ووڵاتی یابانی ناچار کرد که نه‌خۆشخانه‌یه‌ک
له شاری دووجار شه‌هیدی زووڵم لێکراو
له‌هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه وه‌کو دسه‌ڵاتی
کوردی خێری پێ بشێ و له‌ڕیزی سۆماڵ و ئه‌سیوبیاو
مهدغهشقهردا بێت بۆ هه‌ژاری که‌چی
ئاشکراشه بانکه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا
پڕن له‌پاره‌ی دسه‌ڵاتدارانی کوردی
باشوور . ئه‌وه‌ی ڕێزی نه‌ته‌وه‌ی خۆی
لهلانهبێت ئه‌ی به کلتورو ڕه‌ووشتی
چ میلله‌تێکه‌وه شانازی ده‌کات .؟. هه‌مووشمان
باش ده‌زانین بێگانه په‌رستیش ئه‌نجامه‌که‌ی
به‌تاڵ و ڕووڕه‌شی یه به‌ڵام که‌مرۆڤ
خۆی سه‌نگین بوو خه‌ڵکیش وه‌کو خۆی سه‌یر
ده‌کات ، بۆیه ده‌بێت هاوکاری و هاوبه‌شی
خه‌می میلله‌تی خۆمان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
مێژوویه‌کی جوانی ئه‌مڕۆ بهجیبهێڵین
بۆ سبه‌ینێ که نه‌وه‌ی داهاتوو
شانازی پێووه بکات . پرسیارێک له‌سه‌رکرده‌کانی
کورد ده‌که‌م به‌تایبه‌ت له باشووری
ووڵات بۆچی له‌گه‌ڵ دووژمن ده‌ست به‌سنگه‌وه
ده‌گرن و زۆر ڕێزێکی بێ پایان پیشان ده‌ده‌ن
به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه سته‌م
دیده‌که‌ی خۆتاندا لوتتان له‌ئاسمان
نایه‌ته خوارو بێجگه له‌وه‌ی هیچ
ڕێزێک نیشانی به‌رامبه‌ر ناده‌ن که‌چی
ووشه‌ی ناشرین و قسه‌یشی پێ ده‌ڵێن .؟.
به‌هه‌موو پیرۆزیی یه‌ک و باوه‌ڕێکی
به‌رز جنێودان و سووکایه‌تی کردن به
خه‌ڵکی خۆت شه‌رم و نه‌نگی یه . م
. حه‌مید |