|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 15/4/2708
ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی و
" هه‌جوی کاکه‌یی" .
ئه‌وانه‌ی هۆنراوه‌کانی
هۆنه‌ری
ناسراوی کورد ، ماموه‌ستا شێخ ره‌زا
تاڵه‌بانی یان خوێندبێته‌وه ، باش ده‌زانن
که هه‌ڵبه‌سته‌کانی شێخ
ره‌زا له‌و په‌ڕی رێک و پێکی کێش، قافیه
، سه‌روا و ورده‌کاری دیکه‌ی وێژه‌یی
دان . ماموه‌ستا شێخ ره‌زا به پێی نێوه‌رۆکی
دیوانه هۆنراوه‌که‌ی، که زۆر له
مێژه چاپ بوه ، به سێ زمانی کوردی ،
تورکی و عاره‌بی هۆنراوه‌ی وتوه و
زوربه‌ی خه‌ڵکی کورد
، زۆر له هه‌ڵبه‌سته‌کانی ماموه‌ستایان
له‌به‌ره . به تایبه‌ت له روانگه‌ی
هۆنراوه‌ی گاڵته
( ساتیر = جه‌فه‌نگ = گه‌مه =
شۆخی = گه‌پ = ره‌خنه) ه‌وه ، شێخ ره‌زا
له کوێستانی زه‌نوێری ئه‌ده‌بی
ساتیری کلاسیکی کوردی دا ، وه‌ک لووتکه‌ی
چیای ئێڤرێست به‌رزه وره‌نگه هاوتای
نه‌بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ،که من نامه‌وێ
زۆر بچمه ناخی هۆنراوه گه‌مه و
گاڵته‌کانی ماموهستاسێخ ره‌زاوه و
ده‌ڵێم ره‌نگه ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئه‌م
چه‌شنه هۆنراوانه تۆزێک باو بوون ،
به‌ڵام
قسه‌م له‌سه‌ر هۆنراوه‌ی ( هه‌جوی
کاکه‌ی) و ... ه .
ئێستا ئیدی زوربه‌ی ئێمه ده‌زانین
، ره‌نگه له هه‌ر ده نه‌فه‌ر کورد
، یه‌کێکیان کاکه‌یی ( یارسان) بن و له
لایه‌کی دیکه‌وه ، چون فه‌رهه‌نگی
عاره‌ب و ماره‌ب و فڵان و فیسار ،زۆر که‌م
کاری له سه‌ر کردوون ، خاوه‌نی داب ،
کردار ، ره‌فتار و هه‌ڵس وکه‌وتی
زۆر کوردانه ، جوان، شاز و
شیاون ، ئه‌و چه‌ند میلیۆن کورده ره‌سه‌نه
، هه‌ڵ گری هۆنراوه‌ی گه‌پ و گاڵته‌ی
وا نین ، که هێندێکی زۆر له‌ولای شۆخی ،
سوعبه‌ت و جهفهنگهوهیه . به
تایبه‌ت چون ئه‌و خۆشه‌ویستانه ،
ئایینێکی ره‌سه‌نی کوردیان هه‌یه ،
شتێکی لاوه‌کی نیه و ته‌نانه‌ت
ئایینه‌که چوه‌ته نێو گالانی دیکه‌شه‌وه
و زمانی کوردیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی گه‌وره
، ده‌بێ به هه‌ر ئایین و بڕوایه‌که‌وه
که هه‌مانه ، رێزیان لێ بگرین . پێم
خۆشه بزانم ، سه‌روه‌ر سوڵتان ساهاک ،
چی له عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر که‌متر بوه
- بێجگه
له کورد
بوون !!! ئه‌گه‌ر ده‌بێ 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر
بووبێ ، ده‌بێ چه‌ند دانه‌شیان کورد
بووبن – مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵ
هاوادرن ، پشت گوێ خستن ، کلاکردن و
کاری سه‌رکوت کردنی رامیاری کورده
؟ قوربان گیان! مه‌گه‌ر ناڵێن خودا دادگه‌ره
؟.
من
وه‌ک که‌سێک که له نزیکه‌وه ، یه‌کجار
زۆر له سه‌ر
داب ، ره‌فتار و کرداری کاکه‌ییه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیم کردوه ،
کڕنۆش بۆ ئه‌و به‌شه له گه‌لی کورد
ده‌به‌م ، رێزیان لێ ده‌گرم و به
هیوام رۆژ به رۆژ ، هه‌ر وا سه‌ربه‌رز
و دروشمی ئاشتی ،
مرۆڤایه‌تی و خه‌باتی رزگاری خوازی
و فه‌رهه‌نگی کوردایه‌تی بن.
قسه هه‌زاره و دوانی به‌کاره :
من ئه‌م هۆنراوه‌ی ماموه‌ستا شێخ ره‌زا
به قسه‌ی بۆش ، وهڵاشم
، شۆخی
بێ بنه‌ڕه‌ت
و سوعبه‌تی
رووت و ناپێویست ده‌زانم و زۆر ده‌مێكه
ڵه زه‌ینی خۆم دا ، به وایتێکس
شۆردوومهتهو .
گه‌لۆ ! وانیه ؟
|