|
ڕادۆڤان
کرادزیتش کێ یه ..؟. ڕادۆڤان
کرادزیتش ( Radovan
Karadzic )
له‌به‌روارو کۆتایی جه‌نگی جیهانی
دووه‌م له 19/6/1945
له‌شاری پیتنجیکای ( شاخی ڕه‌ش ) ( petnjica
) له ووڵاتی یوگوسلافیای پێشوو ( jugoslavia
) له‌دایک بووه . ئه‌م پیاوه پزیشکی
ده‌روونی و ده‌رمان ساز‌و هۆنه‌ر ( شاعر )
بووه له‌ساڵی 1974/1975 یه‌ک ساڵ وه‌کو
تایبه‌تمه‌ندی کاری پزیشکی ده‌روونی
له‌زانکۆی کۆلۆمبیا له‌ئه‌مریکا
خوێندویه‌تی ( .
( columbia university in the
city of new york دووای
خوێندنی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌ی ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ووڵاتی یوگوسلافیاو له‌وێ له‌شارو
نه‌خۆشخانه‌ی ( kosevo
) کاری کردووه‌و له‌هه‌مان شوێندا له‌ساڵی
1984بۆماوه‌یه‌ک زیندانی بووه له‌سه‌ر
دزینی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌و
دوواجار له‌ساڵی 1985 دا جارێکی تر 3 سێ
ساڵی تر زیندانی کراوه به‌هه‌مان شێوه
له‌سه‌ر دزینی پاره‌و ده‌رمانی ده‌ووڵه‌ت
. ناوبراو له‌ساڵی 1989 دا به‌شداری کاری
ڕامیاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی
پارتی دیموکراتی سربیا له ( بوسنه/ هه‌رسک
) دا به‌ئه‌نجامی دروست کردن و کۆکردنه‌وه‌ی
کۆماری ( سرب / بوسنه ) دا به‌شداری
کردووه‌و تێیدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێناووهو له‌ساڵی 1990 بووه به سه‌رۆکی
ووڵات . ئه‌م
ناوه سامناکه (ڕادۆڤان کرادزیتش )
کتومت هاوشێووه‌ی ناوی مرۆڤ کووژانی وه‌کو
( سه‌دام و هیتله‌رو ستالین و خومه‌ینی
و ئه‌سه‌دو ئه‌تاتورک و میلۆزۆڤیچ و
شاوشیسکۆو .. هتد ) ه . ئه‌م
پیاوه ترسناک و خوێن ڕێژه سه‌رکرده‌ی
( سرب . بوسنه ) بووه له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وروپای نوێ‌دا ( 1990/1995) نمونه‌ی ده‌گمه‌نه
له‌زووڵم و کووشتن و کۆمه‌ڵ کووژی
مرۆڤدا بۆیه نازناوی ئه‌ندازیاری کۆمه‌ڵ
کووژی ( المهندس القتل الجماعي ) به‌سه‌ردا
سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن میلله‌تی
بۆسنه‌وه . نمونه‌ی کاره دژبه‌مرۆڤایه‌تی
یه‌کانی زۆرن به‌ڵام ناودارترینیان که‌کۆمه‌ڵ
کووژی گه‌لی بۆسنهیهو هه‌شت هه‌زار
( 8000 ) مرۆڤی تێدا خه‌ڵتانی خوێن کراوه
له‌ساڵی 1995 دا ئه‌ویش شه‌ڕی ترسناک و
کووشتارگه‌ی ( سربرینیتسا )
یه ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌موو
کووژراوانی ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها میلله‌تی
موسوڵمانی بوسنه بوون . ئه‌وه‌ی
شایانی باسیشه له‌لایه‌ن ئه‌مریکی یه‌کانه‌وه
پێنج 5 ملیۆن دۆلار دانرابوو بۆئه‌و که‌سه‌ی
که‌ئه‌م پیاوه بدۆزێته‌وه یان هه‌واڵی
بگه‌یه‌نێته پۆلیس . ئه‌م پیاوه (
ڕادۆڤان کرادزیتش ) خۆی سهربهئاینی مه‌سیحه‌و
سربهو سه‌رکرده‌ی ووڵاتی سربی یه‌کان
بووه‌و له‌ساڵی 1995 ه‌وه به‌قاچاغ له‌ووڵاتدا
خۆی شاردۆته‌وه چونکه له‌دووای
کووشتاری به‌ناوبانگی ( سربرینیتسا ) 1995
هه‌ر له‌و ساڵه‌وه دادگای سزای نێوده‌ووڵه‌تی
( المحکمة الجزاء الدولیة ) له ووڵاتی
هۆڵه‌ندا له‌شاری لاهای بڕیاری گرتنی
ده‌رکردووه به‌ڵام ئه‌م پیاوه گوێی
به‌دادگاو یاسا نه‌داوه بۆیه نزیکه‌ی
13 سیانزه ساڵ خۆی حه‌شار داووه‌و نه‌چووه
به‌ره‌وپیری بڕیاره‌که‌ی دادگای
نێوده‌ووڵه‌تی له‌لاهای . له‌ڕۆژی هه‌ینی
و له‌به‌رواری 18/7/2008 دا
له‌شاری بهلغرادی پایته‌ختدا که‌نزیکه‌ی
1.5 ملیۆن و نیوێک خه‌ڵکی تێدا ده‌ژی له‌ناو
پاسێکدا ده‌ستگیر ده‌کرێت و به‌ڵام به‌ده‌موچاوی
گۆڕاوو ناوی گۆڕاوه‌وه . له‌کاتی
گرتنی ( ڕادۆڤان کرادزیتش ) دیمه‌نێکی گه‌ڵێ
سه‌یر به‌دی ده‌کرێت له‌و پیاوه‌دا
چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌خۆی نه‌ده‌چوو
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕیشێکی درێژ‌و سمێڵێکی
زل و پرچێکی درێژی کۆکراوه‌و ناوێکی هه‌ڵه‌و
درۆیینه ( تزویر ) به‌ناوی (
D.Dragan
) به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ته‌واو ده‌موچاوی
گۆڕیبوو وه‌هه‌روه‌ها ناوه‌که‌یی و
بڕوانه‌مه‌یه‌کی پزیشکیشی دروست
کردبوو بۆ خۆی که وه‌کو پزیشکێکی
یابانی و چینی کهمیوان بێت لهبهلگراد
کاربکات و ماڵپهڕێکیشی بۆ فرۆشتنی
داووده‌رمان دروست کردبوو . گه‌رچی
به‌زیره‌کی خۆی توانی 13 ساڵ بژی و نه‌گیرێت
و کۆمه‌ڵێ پاره‌ش پێکه‌وه بنێت به‌ڵام
کۆتایی فڕوفێڵ هه‌ر ڕسوایی یه ، بۆیه
نمونه‌و په‌ندێکی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێ
( من عاش بالحیلة مات بالفقر ) وواتای ئه‌وه‌یه
( هه‌رکه‌س ژیان به‌فڕوفێڵ و ساخته‌و
درۆ به‌سه‌ر ببات به‌هه‌ژاری ده‌مرێت
) . له‌کۆتایی و له‌کاتی گرتنیدا پۆلیسی
نهێنی به‌لگراد ڕه‌وانه‌ی دادگای
ناوبراوی ده‌که‌ن و دووای 4 چوار ڕۆژ له‌گرتنی
له‌دادگای لاهای ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام
ئه‌ویش له‌دادگادا به‌رامبه‌ر ئه‌و
هه‌موو تاوانانه‌ی که‌کردویه‌تی بێده‌نگی
هه‌ڵده‌بژێرێ و هیچ ناڵێت و به‌رگری له‌خۆی
ناکات . ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌ر
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردنی
( ڕادۆڤان کرادزیتش ) له هه‌مان ڕۆژو به‌رواری
ده‌ستگیرکردنیدا خه‌ڵکی موسوڵمانی
بۆسنه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و
ڕێگاکان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن و
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان کاتدا ووڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو فه‌ڕه‌نسا
پیرۆزبایی له‌ووڵاتی سربستان ده‌که‌ن
و مژده‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هاتنه
ناووه‌وه‌ی ووڵاته‌که‌یان بۆ ئه‌وروپای
یه‌کگرتوو ڕاده‌گه‌یه‌نن . ئه‌وه‌ی
شایانی باسه دوو سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی
سربه‌کان ماون و ڕاکردوون له‌یاسای
نێوده‌ووڵه‌تی که‌ئه‌وانیش ده‌ستیان
له‌خوێنی هه‌زاران موسوڵمانی بوسنهدا
هه‌یه‌و ئه‌وانیش ناویان ( راتکو
ملادزیتش ) ( Ratkomladzic
) که جێگری خۆیه‌تی و مرۆڤ کووژێکی
سامناکه له‌ناوچه‌که‌داو ( هادزیتش )
ه ( Hadzic
) که‌سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی بکوژوو
ببڕ خۆیان بوون و که‌ئه‌وانیش هه‌تا
ئێستا خۆیان حه‌شار داووه‌و دادگای
ناوبراو به‌دووای ئه‌وانیشدا ده‌گه‌ڕێ
و هه‌تا به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن .
سربیا ووڵاتی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاته‌و
نزیکه‌ی 9.000.000 ملیۆن مرۆڤی تێدا ده‌ژی و
88631 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و
زمانی فه‌رمی سربی و پاره‌شیان دیناره
و ئاینیشیان مه‌سیحی ( ئارتوزکزی ) ه
دوو ناوچه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌باشووره‌وه
کۆسۆڤۆ که‌ئێستا سه‌ربه‌خۆیه ، له‌باکووره‌وه
فوفودینا که‌ئێستا نیمچه سه‌ربه‌خۆن
و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه ( خود
موختاری ) . سربیا پایته‌خته‌که‌ی بهلگرادهو
نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن و نیوێک مرۆڤی تێدا ده‌ژی
، سه‌رۆکی ئه‌م ووڵاته ناوی ( بۆریس
تادزیتش ) ه ( Boris
Tadzic ) هو
.. هتد . مه‌به‌ستی ههڵبژارنم بۆ ئه‌م
بابه‌ته‌و نمونه هێنانه‌وه‌م له‌سه‌ر
زاڵمی و بکووژی مرۆڤ و تاوان ده‌رهه‌ق
به مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌م
جۆره باسانه له‌ڕاستیدا چیرۆکی
ڕاسته‌قینه‌ن ده‌بنه په‌ندی باش بۆ
ئه‌و سه‌رکرده‌و لێپرسراوانه‌ی جیهان
که زووڵم و نایه‌کسانی و کووشت و
کووشتارگه دروست ده‌که‌ن بۆ مرۆڤی بێ
ده‌سه‌ڵات و بێ چه‌ک ( مدني ) . له‌باتی
گرنگی دانی ده‌سه‌ڵات به‌مرۆڤ خۆیی و
کردنه‌وه‌ی باخچه‌و
کتێبخانه‌و قوتابخانه‌و خزمه‌تگوزاری
بۆیان هه‌روه‌ها باشتریش وایه که
زووڵم له‌هیچ که‌سێک و مرۆڤێک نه‌که‌ن
چونکه له‌کۆتاییدا ژیانی خۆیشیان به
فڕوفێڵ و زووڵم کۆتایی دێت . م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com سه‌رچاوه‌کان
: ئه‌م ڕۆژنامه ( سویدی ) یانه Svenska
Dagbladett Dagens
Nyheter. Läst 22 juli
2008. Dagens
Nyheter (TT-AFP), 23 juli
2008. Läst 23 juli 2008. |