|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 5/6/2798 با نزیکه‌ی
25 میلیۆن ئافره‌ت
نه‌خه‌ینه
په‌راوێزه‌وه
!!! هه‌وا وا روون و بێگه‌رده
، ئه‌ڵێی جێ خێڵی په‌ریانه ، که یارم ته‌قیه ئه‌شکێنێ
و که په‌رده‌ی عاده‌ت ئه‌دڕێنێ ، له مه‌یخانه‌ی سه‌داقه‌ت
دا ، هه‌وێنی باده‌یی ره‌نگین ، ته‌واوی ره‌نگی دو ره‌نگی
و ریا کاری ئهبهتلێنێ . (ح.س. سۆران) هه‌روه‌ک
ده‌زانین ،
کورده‌واری ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
پته‌وی خێلی نێرینه‌یه و له هه‌مو
بوارێک دا ، ده‌سته‌ی مێوینه له ژێر
پاکوتی نێرینه دا، ورد و خاش بوه .
یانی ده‌کرێ بڵێین بیری کوردیش ،
بۆخۆی هه بیرۆکه‌یه‌کی نێرینه‌ییه
و ئه‌م شته ، له‌و لای دروشم دان و ئه‌وانه‌وه،
کارێکی
وای کردوه که نیوه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری
، یانی نزیکه‌ی 25 میلیۆن ئافره‌ت ، بکه‌ونه
په‌راوێزی ته‌سکه‌وه و هێز و
توانای کورد نیوه‌ی به فیڕۆ بچێ .
ئه‌م کاره‌ساته‌ش زۆر تر له ژێر ته‌وژم
و سێبه‌ری فه‌رهه‌نگی زاڵی عاره‌ب دا
خۆلقاوه ، ده‌نا کورد به‌ر له هێرشی
ناجوامێرانه‌ی نزیکه‌ی 1400 ساڵ پێشی
عاره‌ب ،
به‌م له‌ونه "نێرینستان"
نه‌بوه . ته‌نانه‌ت له زۆر جێگه ، بۆ
وێنه له ناوچه‌ی مه‌نگوڕان ، که ده‌که‌وێته
کن مه‌هاباد ،
ئه‌گه‌ر پڕکێشی نه‌که‌ین بێژین
مێو سالاری بوه ، نێر سالاریش نه‌بوه
و تا ئه‌م بهینانهش و ره‌نگه هه‌ر
ئێستاش ، هۆزه کان هه‌ر به ناوی ژنه‌کانه‌وه
ناو ده‌به‌ن ، بۆ وێنه : هۆزی شه‌م ،
هۆزی مروه‌ت و ...
. دیاره
هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بوه
به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نێرینه ، به ته‌نیا
هێرشی عاره‌ب نه‌بوه و هۆکاری سه‌ره‌کی
دیکه‌شی هه‌یه، که داروله‌له(
پاڕامێتر) گه‌لی هاوبه‌شی نێوان زوربه‌ی
گه‌لانی
رۆژهه‌ڵاتی نێوهراستن ، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی
ئه‌م نووسراوه‌یه ، به هیچ کلۆجێک
راڤه کردنی ئه‌م کاره‌ساته نیه . له
لایه‌کیشه‌وه ئه‌گه‌ر
له من ئه‌م پرسیاره بکه‌ن :" بۆچێ له
زوربه‌ی جیهان مرۆڤی نێرینه ( کوڕ و
پیاو) ، کهیخودان ؟" ، وه‌ڵامم ئه‌وه‌یه
، که پیاو به چه‌شنی مام نێوه‌ندی (
نه‌ک ناوه‌ندی) ،هێزی
له‌ش و فیزیکی پتره و هه‌ر ئه‌مه
بوه‌ته هۆی زلهێزبوونی نێرینه و زاڵ
بوونی به‌سه‌ر مێوینه‌دا . ته‌نانه‌ت
زوربه‌ی ئه‌وانه‌ش که وتویانه پێغه‌مبه‌رین،
هه‌ر
پیاو بوون و له ئایینه برایمیهکان
دا ، ناوی تاقه پێغه‌مبه‌رێکی ژنم
نه ژنهوتوه و زوربه‌ی یاسادانه‌رانیش
، هه‌ر نێرینه بوون ، بۆیه کهلامگهلی
ئاسمانی و یاساگه‌لی مرۆڤ ، زۆرتریان به
قازانجی نێرینه‌ن . یانی نێرینه بۆ
خۆی هه‌م بڕیویه‌تی و هه‌م دووریویه‌تی
.
لێره
دا من دهمهوهوێ رووناکی بخه‌مه سه‌ر
چه‌ند خاڵی هه‌ڵ قوپاو ،
که دیارده‌ی زه‌قی نێرینه‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردیه
: -کورده‌واری
هێنده نێرینستانه ، که
ته‌نانه‌ت هێندێک له سه‌رۆکانی
کورد ، کاتێک ده‌یانه‌وێ ئاماژه به
شتێ بکه‌ن ، له
روانگه‌یه‌کی نێرانه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن
و مێوینه‌کان له قه‌ڵه‌م ده‌خه‌ن ،
بۆ وێنه ده‌فه‌رموون " له‌گه‌ڵ
براده‌ران
ئاخه‌فتن مان کردوه یا براده‌ران
ده‌بێ ئه‌مه‌یان له به‌ر چاو بێ " ،
ئیدی باسێک له خوشکان نیه ، که ئه‌وانیش
کوردن و وه‌ک براده‌ران به‌شیان به‌م
کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه . -
سه‌باره‌ت
به ناسناوی پلله‌ی زانستیش هه‌ر
واین ، بۆ وێنه به نازه‌نین خانمی
ده‌رس وێژیش هه‌ر ده‌ڵێین " ماموه‌ستا
نازه‌نین " ، هه‌مو ده‌زانین
ماموه‌ستا (
نه‌ک مامۆستا ) ، له دو به‌شی" مام+وه‌ستا
"، پێک هاتوه و مام وشه‌یه‌کی
نێرینه‌یه . دیاره ئه‌ز مافی ئه‌وه‌م
نیه ، که له‌هیچ بوارێک
دا رێوشوێن
و داروله‌له داسهپێنم ، به‌ڵام ئایا
ناکرێ له باتی ئه‌وه‌ی ناسناوێکی
زانستی نێرینه بو نازه‌نین خانم به
کاربهرین بڵێین " خات
وه‌ستا " که بریه‌تیه له دو
به‌شی خات+وه‌ستا ، واته وه‌ستا خانم ،
یا شتێکی شیاوی دیکه‌ی جێی په‌سه‌ندی
زمان ناسان ؟؟؟
-
یا
هه‌میشه بۆ وێنه ده‌ڵێن "نه‌شمیل
خانمیان داوه به مـیرد "، قه‌ت
ناوێژرێ
کاک خه‌باتیان داوه به ژن
" ، یانی لێره‌دا ده‌ری ده‌خه‌ین
داده نه‌شمیل ، ده‌ده‌ین به کاکه
خه‌بات و ئه‌و ده‌بێ به هی ئه‌م، نه‌ک
ئه‌م ببێ به هی ئه‌و یا هاو پلله بن . -
یا
ناوی بنه‌ماڵه‌یی منداڵ ، هه‌میشه به
ناوی بابهوهیه ، نه‌ک دایک . که‌چی
ده‌زانین که له روانگه‌ی ده‌روونی ،
په‌روه‌رده و هه‌مو شتێکه‌وه ،
منداڵ به‌ر له‌وه‌ی هی بابی بێ ، هی
دایکیه‌تی .
ته‌نانه‌ت په‌رژینی قایم بێ
ده‌ڵێم بڵێم ،
دایک کارگێڕی
(
مودیری) سه‌ره‌کی کارگه‌ی مرۆڤ‌سازی و
باب کارگه‌ری ئه‌و کارگه‌یه‌یه ، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه وای لێ دێ له زۆر
لایه‌نه‌وه ، منداڵه‌که زۆرتر به
هی دایک له‌قه‌ڵه‌م بدرێ
. ته‌نانه‌ت له‌و به‌شانه‌ی
کوردستانیش دا ، که پتر که‌وتوونه‌ته
به‌ر ته‌شه‌نه‌ی عارهناندن ، منداڵه‌که
به ناوی باو و باپیریهوهیه ، نه‌ک
به ناوی دای
و داپیره‌وه . بۆ وێنه " کازم
جاسم محه‌ممه‌د "
.
-
شتێکی
دیکه ، که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین
، له زۆر پێگه‌و شوێن ، بۆ وێنه له
میرات بردن دا ، به دو ئافره‌ت پیاوێکن
و هتد
، که ده‌زانین ئه‌مه
فه‌رهه‌نگێکی عاره‌بیه و با بڵێم
ئیسلامی . -
کاتێک
نێرینه و میوێنهیهک ، ده‌یانه‌وێ
ببنه هاوسه‌ر ، قه‌ت مێوینه مافی ئه‌وه‌ی
نیه به بنه‌ماڵه‌که‌ی بڵێ ، بچنه
خوازبێنی فڵانه کوڕ ، ته‌نانه‌ت
وتنی ئه‌م شته
له فه‌رهه‌نگی کوردی دا ، به
شوورهییش داده‌نرێ ،
هه‌میشه هه‌ر نێرینه مافی هه‌ڵبژرادن
و ناردنه خوازبێنی مێوینه‌ی هه‌یه . -
له
باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ، زۆر ئاغا و
کوێخای نێرمان دیوه ، به‌ڵام هی مێو له
قامکانی ده‌ستیش که‌مترن ، به‌م هۆیه‌وه
تا بڵێی ئاغا ژن و کوێخا ژنمان فره بوه
، به‌ڵام قه‌ت نه‌یانوتوه
" خانم مێرد " و
" کوێخا مێرد" !!!.
-
یا
ته‌ڵاق خواردن : ده‌یانوت زه‌لامێک
بو ، خۆی خێزانی نه‌بو ، هه‌رچی
سوێندی ده‌خوارد ، ده‌یوت هه‌ر شهرش
ته‌ڵاقی کا فهتحوللام
که‌وتبێ ، واویه و وا نیه !!! .
ده‌یان
شتی
دیکه‌ش هه‌ن ، که بۆ پاراستنی په‌رژینی
رێزی مرۆڤ و درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی نا
پێویستی نووسراوه‌که ، به مسقاڵ به
لایان دا ناچم ، به‌ڵام ئیدی له هه‌زاره‌ی
سێ دا ، کاتی ئه‌وه هاتوه ، " نێرینستان"
، ببێته " شازستان
" یا "
مرۆڤستان
"،ئه‌ویش به کرده‌وه ، نه‌ک هه‌ر
به قسه و باس ، تا له‌وه زیادتر له
کاروانی به‌رکه‌وت و سه‌رکه‌وتی
جیهانی وه‌پاش نه‌که‌وین
. تکام ئه‌ویه خوێنه‌رانی بیرمه‌ند له‌م نووسراویه‌ی من وا تێ نه‌گه‌ن ، که داوخوازی ئه‌مه ده‌که‌م ، پیاو ژن زه‌لیل بێ ، پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که شاز سالاری له گۆڕی دا بێ ، تا به داب و نه‌ریتی "نێرینستانی " ، ئافره‌تانی وه‌ک مادام کووری ، ژاندارک و ئه‌خته‌ر ، نه‌بنه کۆیله‌ی هی وه‌ک چۆچهی گاوان ( نزمترین پلله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پیاو له کورده‌واری) ، به‌شکو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش خێرا تر به‌ره‌و دوندی پێشکه‌وتن ، به‌رکه‌وێ و زو تر لێی سه‌که‌وێ . |