|
بانگه‌وازێك بۆ
حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان و
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و كه‌سایه‌تییه
فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی و
مرۆڤدۆسته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان له
به‌ره‌به‌ری 28ی گه‌لاوێژ دا له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و سه‌ركوت تاوان و پیلانه
شوومانه‌ش دا كه رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری
ئێران له دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێوه‌ی
ده‌با، خه‌بات و خۆراگریی چین و توێژه
جۆراوجۆره‌كان درێژه‌ی هه‌یه. ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین دژی ئه‌م هه‌مووه سه‌ركوت
و بێمافییه‌و هه‌وڵدان بۆ ماف و
ئازادییه ئینسانییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی
هێمنانه له‌لایه‌ن چالاكانی سیاسی
و مه‌ده‌نی¬یه‌وه، به‌شێكی سه‌ره‌كی
له خه‌باتی ئه‌مرۆی خه‌ڵكی
كوردستان پێك دێنێ. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینن
ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌ش به‌توندی
سه‌ركوت ده‌كرێ. هه‌ر ئێستا سه‌دان
چالاكی سیاسی¬و مه‌ده‌نیی كورد له
ریزی پێشه‌وه‌یان دا محه‌ممه‌دسه‌دیق
كه‌بوودوه‌ند، هانا عه‌بدی، رووناك
سه‌فارزاده، سامان ره‌سووڵ پوور مه‌سعوود
كوردپوور، له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و
رێژیمه دان، یان په‌روه‌نده‌یان بۆ
ساز كراوه. هێندێك له‌وان وه‌ك هیوا
بوتیمار، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، فه‌رزاد
كه‌مانگه‌ر، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی
و عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی،
ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی به مه‌رگ مه‌حكووم
كراون. كۆمه‌ڵێكی دیكه له لاوان له
ژێر توندترین ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و
گیانیان له مه‌ترسی دایه. هه‌ر
رۆژه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و
چالاكه سیاسی، مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییانه‌ی
خه‌ریكی له‌قاودانی سه‌ركوت و
روونكردنه‌وه‌ی راستی‌یه‌كانن و دژی
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن،
ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێن. له
هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا، پێویسته
حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لێك نزیك ببنه‌وه‌و
یه‌ك بگرن تا به یه‌كده‌نگی‌و هاوهه‌ڵوێستیی
خۆیان، هانده‌ری یه‌كیه‌تی‌و یه‌كگرتوویی
له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابن بۆ ئه‌وه‌ی
به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر به‌گژ سه‌ركوت
و پیلانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار دا
بچنه‌وه. یه‌كیه‌تی‌و یه‌كده‌نگی‌و
هاوهه‌ڵوێستیی حیزب و رێكخراوه
سیاسی‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، له راكێشانی بیرورای
گشتیی دنیای ده‌ره‌وه‌و پشتیوانیی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆلای خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستان دا ده‌وری به‌رچاوی ده‌بێ.
هه‌ربۆیه له به‌ره‌به‌ری 29 ساڵه‌ی
ده‌رچوونی فه‌رمانی جه‌هاد له‌لایه‌ن
خومه‌ینی‌یه‌وه له
دژی گه‌لی كورد‌و، به نیشانه‌ی
بێزاری ده‌ربڕین له سێ ده‌یه شه‌ڕو
سه‌ركوت و تاوان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی
كوردستان، داوا له حیزب و رێكخراوه
سیاسی‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ده‌كه‌ین: 1ـ
له هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش دا رۆژی 28ی
گه‌لاوێژ وه‌ك رۆژی یه‌كگرتوویی‌و
هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و وه‌ك
رۆژی نیشاندانی
ناره‌زایه‌تی له سیاسه‌ته سه‌ركوتكه‌رانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی رابگه‌یه‌نن. 2ـ
پێكه‌وه‌و یه‌كده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست
داوای وه‌رێخستنی حه‌ره‌كه‌تێكی
هێمنانه‌ی به‌رین له خه‌ڵكه‌كه‌مان
له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان دا بكه‌ن و، راگه‌یه‌نه‌كانی
خۆیان بۆ له قاودانی كارنامه‌ی پڕ
له تاوانی ئه‌و رێژیمه‌و بۆ هاندانی
به‌شداریی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵك له
حه‌ره‌كه‌تی ئیعتیرازیی رۆژی 28ی
گه‌لاوێژدا ته‌رخان بكه‌ن. 3ـ
له كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش
داوا ده‌كه‌ین به پێشوازی ئه‌م
بانگه‌وازه‌وه بچن و بۆ پشتیوانی له‌م
حه‌ره‌كه‌ته،و به مه‌به‌ستی
راكێشانی سه‌رنجی
میدیاكانی جیهان و پشتیوانیی ناوه‌نده
مرۆڤدۆسته‌كان، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و
چالاكیی تایبه‌ت، وه‌رێ بخه‌ن. چاوه‌ڕوانیمان
له حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه خه‌باتگێڕه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌یه
وڵامی موسبه‌ت به‌م بانگه‌وازه بده‌نه‌وه.
با به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین رۆژی
28ی گه‌لاوێژ بكه‌ین به رۆژی یه‌كیه‌تی‌و
هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان. كۆمه‌ڵێك
له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له
نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه 25/5/1387
|