|
هاونیشتمانه
به‌رێزه‌كان! كوَر‌وكۆمه‌ڵه
به‌شه‌ردۆسته‌كان! له
ساڵی 1367 هه‌تاوی كاتێك رێژیمی
كوَماری ئیسلامی ئێران ناچار به‌كۆتایی
هێنان به‌شه‌ری مالوێرانكاری 8ساله‌ی
ده‌گه‌ڵ عیراق دا كڕا،ودوای ته‌سلیمی
بو‌ونی رێژیم وخۆاردنه‌وه‌ی جامی
ژه‌هر له لایه‌ن خۆمینیی یه‌وه ومڵ
كه‌چ كردن بۆبریاری ئاگربڕی شو‌ورای
ئه‌منییه‌ت،ده‌سه‌لاتدارنی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆرشی ناوخۆیی گه‌لانی ئیران وچاوترسێن
كردنی ئوپوزیسیونی ئێرانی، هه‌روه‌ها
بۆ نواندنی ئێران وه‌ك دوورگه‌یه‌كی
ئارام به‌دونیای ده‌روه، به‌رپرسانی
رێژێم له‌خه‌رمانانی 1367هه‌تاوی دا
كه‌وتنه‌گرتن وپاشان ئیعدام كردنی
به كۆمه‌ڵی زیندانی یه‌سیاسی‌یه‌كان
له‌هه‌مووزیندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری
ئێران دا،ئه‌و شه‌پوَله‌خێرایه هه‌تا
رێبه‌ندانی ئه‌وساڵه درێژه‌ی هه‌بوو.هه‌رچه‌ند
تائیستاش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئیعدام
كردن وشوَێنی ناشتنی ئیعدام كراوه‌كان
وهه‌روه‌ها ژماره‌ی ئیعدامی یه‌كان
زانیاری‌یه‌كی ته‌واو له‌ده‌ست
دانیه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه
له نێو ئیعدام كراوه‌كان دا ژماره‌یه‌كی
زۆر مرۆڤی كه‌م ته‌مه‌ن وبه‌ساڵداچوو
،كه‌ته‌مه‌نیان بۆ ئیعدام نه‌ده‌بوو
هه‌بوون كه ئه‌وه‌ش بۆخۆی نه‌ته‌نیا
پێشیلكاری یه‌كی ئاشكرای مافی
مروڤ بوو،به‌لكوده‌ركردنی رق وكینی
ده‌سه‌لاتداران سه‌باره‌ت به‌خه‌باتگێران
وگه‌لانی زۆر لێكراوی ئێران بوو.هه‌روه‌ك
ئاگادارن ئه‌وه نه‌یه‌كه‌م جینایه‌تی
رێژیمه و نه‌دوایین جینایه‌تی ده‌بێ،به‌لكو
رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌رله سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ركاری یه‌وه تا ئه‌مروَكه
دژایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی
كه له‌دژی سیاسه‌ته چه‌وت ودژی
مروڤانه‌كانی هه‌لویست ده‌گرن وبه‌ربه‌ره‌كانی
ده‌كه‌ن به‌گرتن وئه‌شكه‌نجه وئیعدام
نیشان داوه‌و رۆژنیه سه‌دان كه‌س نه‌كه‌ونه
ژێر ئه‌شكه‌نجه وده‌یان كه‌س له
نێو بێدادگاكانی كوماری ئیسلامی
ئێران دا حوكمی ناره‌وا و نا داد په‌روه‌رانه‌یان
به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێ ویا حوكمی
ئیعدامیان نه‌درێتێ . هاونیشتمانانی
به‌رێز! ئێمه
وه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له
زیندانی‌یه‌سیاسی یه‌كانی رۆژهه‌لاتی
كوردستان له یادی 20 ساله‌ی ئه‌و
جینایه‌ته سامناكه دا وێرای مه‌حكووم
كردنی ئه‌و جینایه‌ته دژی ئینسانی‌یه،داوا
له كۆروكۆمه‌له به‌شه‌ر دۆسته‌كان
و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافه‌كانی
مروڤ ده‌كه‌ین كه ره‌فتار‌و كرده‌وه
ناعادلانه‌ی و جینایه‌تكارانه‌ی
كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به
ئازادیخوازان چ له رابردوو و چ له
ئێستا دا له قاو بده‌ن و مه‌حكوومی
بكه‌ن ،داوای ده‌كه‌ین و هیواداری
ده‌رده‌برین له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی
لاهه دا به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و
جینایه‌ته بكێشنه‌پێش میزی مه‌حكه‌مه‌ودادگایی
بكرین وبه سزای خویان بگه‌ن .هه‌روه‌ها
داوامان له گه‌لانی به شه‌ره‌فی
ئیران به گشتی وگه‌لی كورد به‌تایبه‌تی
ئه‌وه‌یه كه له‌سالیادی ئه‌و
كوَمه‌ل كوژیه‌ی زیندانیانی سیاسی
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌كرێ وده‌گونجێ
ناره‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر
جینایه‌ته‌كانی رێژیم نیشان بده‌ن. له
كوَتایی دا سڵاو ده‌نێرین بۆگیانی
پاكی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
گیانیان بۆ بیروباوه‌ریان فیداكردوه. سه‌ركه‌وێ
خه‌باتی حه‌ق خوازانه‌ی گه‌لانی
ئێران ئه‌نجومه‌نی
به‌رگری له زیندانی‌یه سیاسی یه‌كانی
رۆژهه‌لاتی كوردستان 9ی
خه‌رمانای 1387 Pcppek@gmail.com
|