|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
- 27/5/2708
گرنگترین
پێناسه‌ی هه‌ر گه‌لێک زمانه‌که‌یه‌تی
. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌بێ بۆ
پاراستن ، په‌ره‌دان و قاڵ کردنی زمانی
کوردی تێ بکۆشین . ده‌شزانم که به‌لای
که‌مه‌وه
له‌م به‌ستێنه دا، هه‌مومان هاو
بیر و هاوده‌نگین ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌م شته پێوستی به راڤه و سه‌لماندن
وشت نیه
. زیندان
= گرتووخانه ، ره‌نگه زیندان ، هه‌ر
"زه‌ندان" بێ ؟ جه‌وان
= لاو ،به کوردی "جوان"به
پێکه‌وتوده‌ڵێن، "جه‌وان" چیه ؟ ژن
= ئافره‌ت،ژن به ئافره‌تی شو کرد‌و
ده‌ڵێن، به‌ڵام ئافره‌ت کجشه. ئیعتیادی
= ئاسایی ،
له رۆژهه‌ڵات " ئیعتیاد"
کێشانی شته کاسکه‌ره‌کانه.
سه‌ییاره
= ئۆتۆمۆبیل ، ئه‌گه‌ر بڕیار وایه
وشه‌ی بیانی به کار به‌رین، هی ئه‌وانه
شیاوتره ، شته‌که‌یا‌ن دروست کردوه. کولیه
=
زانکۆ ،زانستگه به University
ده‌ڵێن
و زانکۆ College
(کولیه)
. سایق
=
لێخۆڕ
بۆردمان
= بۆمباران ،بۆمب + باران. فلکه
= مه‌یدان، له پێشدا له مه‌یدانه‌کان،
"مه‌یان"فرۆشتوه،وه‌ک شه‌کردان
" . ئه‌نفال
=
قڕان ،به مانای قڕ کردنه، وه‌ک کاره‌ساتی
موکری قڕان . قه‌حتی
=
قات وقڕ ،گرانی سه‌قه‌ت . کوردستانی...
= بۆ وێنه :کوردستانی بن ده‌ستی تورکیا
، چون
هی تورکیا نیه ، داگیری کردوه و بن ده‌ستیه‌تی
. شه‌مه‌نده‌فه‌ر
= رێگه ئاسن ، شوێمه‌ندوێفێر ، فه‌ڕانسه‌ییه
. دۆندرمه
=
به‌سته‌نی ،دۆندرمه ، به تورکی یانی
شتێک که ده‌یبه‌ستێ . لێبووردن
= چاوپۆشی، لێبووردن، ره‌نگه هه‌ڵه‌ی
تیدا بکرێ و
ئه‌وکاته زۆر ناشیرین ده‌بێ . ئا‌له‌تی
مۆسیقا = که‌ره‌سه‌ی مۆسیقا ، "ئاله‌ت"
وشه‌یه‌کی
جوان نیه . سه‌نته‌ر
= نێوه‌ند، سه‌نته‌ر، Center
ی ئینگلیسیه، عاره‌بێندراوه. که‌لتوور
= فه‌رهه‌نگ ، که‌لتوور، Culture
ی ئینگلیسیه ، کوردێنراوه. ساتێللایت
= مانگه‌واڵه ، وه‌ک " ورده‌واڵه
"، " زه‌رده‌واڵه " و ... فیلیز
= ئاسنه‌واڵه "
"
"
" حه‌فله
= سه‌یران، شایی .
ته‌عاروف
=
خۆ به یه‌ک ناساندن یا ناسیاو بوون . مورتاح
= به‌دڵ بوون یا په‌سه‌ند
، بۆ وێنه ده‌ڵێن من له تۆ مورتاحم ،
یانی تۆم لا په‌سه‌نده . جنسیه
=
هاووڵاتی ، بۆ وێنه " ئه‌و هاووڵاتی
ئه‌لمانه " شوققه
=
باڵه‌خانه .
ئه‌نجومه‌ن
= کوڕ.
وه‌زیر
= شالیار ، ه‌نگه مه‌به‌ست له
"یاری شا" بێ ؟ یانی " شا یار " موحا‌زه‌ره
=
وانه وتنه‌وه .
ناوه‌ند
=
نێوه‌ند ، "ناو " مه‌به‌ست له
ئیسمه ، بۆ ئه‌مه " نێو" دروسته
. سه‌یده‌لیه
= ده‌واخانه
. به‌ڵام
له‌وانه‌ی بڵێم ، له هه‌مویان گرنگتر
مانگه‌کانن ، بۆ وێنه
کوردی رۆژ هه‌ڵات به ده‌گمه‌ن ده‌زانن
کانوونی هه‌وه‌ڵ ، ئاب و شوبات
و فڵان و فیسار کامه مانگن .
بۆ خاتری گڵکۆی حاجی قادری کۆیی، ئیدی
مانگه جوانه کوردیه کان به کار به‌رن!!!.
ئه‌و شتانه‌ی لێره‌دا وتم ، مه‌به‌ست
له‌مه نیه قینمان له زمانی گه‌لانی
دیکه‌یه ، به مسقاڵ وا نیه ، خۆ ئێمه
خه‌ڵیفه ئه‌ردۆغان و ئه‌وان نین ، به‌ڵام
کورد کوته‌نی "عیسا به دینی خۆی و
مووسا به دینی خۆی" .
تۆغا
وانیه ؟
|